هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بووە، لەو بارەوە رایگەیاند: "هاوڕێمان بیرهات، خاوەن هەڵوێستێکی نمونەیی بوو و هەموو کات رێنیشاندەرمان دەبێت".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە مانگی ئاداردا کە هێرشەکانی دوژمن لەسەر هەرێمەکانی زاپ زیادیان کرد، هاوڕێمان بیرهات جیلۆ لە تونێلەکانی بەرخوداندا بەشداری کرد و بە تێکۆشانی خۆی بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی.

هاوڕێمان بیرهات بە هەڵوێستی روون لە جەنگاوەری ئاپۆییدا، بە لێهاتوویی خۆی لە شەڕدا و بە گیانبازی خۆی لە بەشداربوون لە ژیاندا، جەنگاوەرێکی نمونەیی بوو. بە تێکۆشانی خۆی بووە یەک لە نمونە هەرە باشەکانی بەرخودانی گیانبازانە لە دژی هێرشەکانی دوژمن. هاوڕێمان بیرهات کە دوو ساڵە بێ پسانەوە بە ئیرادەی ئاپۆیی پتەو و بە دەرفەتی کەمەوە لە هەرێمی زاپ کە دوژمن بە هەموو هێزیەوە روویتێکردبوو، شەڕی کرد. بە تێکۆشانی خۆی سەلماندی کە سەرکەوتن بە تێکۆشانێکی بێ دوودڵی و بە پێداگرییەوە دەستەبەر دەبێت. هاوڕێمان بیرهات بەو لایەنەی خۆیەوە بووە خاوەن هەڵوێستێک کە بە شێوەی ژیان و تێکۆشانی خۆی بکرێتە نمونە. هەموو کات رێنیشاندەرمان دەبێت و دەبێتە پاڵنەر بۆ تێکۆشانمان.

لە سەرەتادا بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێمان بیرهات، ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان لە حەڵەب و سەرتاسەری کوردستان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان بیرهات جیلۆ بەم جۆرەیە:

ناسناو: بیرهات جیلۆ

ناو و پاشناو: ئیسماعیل عەلی

شوێنی لەدایکبوون: حەڵەب

ناوی دایک – باوک: فاتمە- حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠٢٣/ زاپ

هـ . ب