هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ڕاگەیاند

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدێکی راگەیاند و لەوبارەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "هەڤاڵمان جودی بە تێکۆشانی خۆی میراتێکی گرنگی بەرخۆدانی لەدوای خۆی بەجێهێشت".

راگەگەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هێرشەکانی دوژمن لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ سەر ناوچەی زاپ، هەڤاڵمان جودی چەکدار ژنی ئازای جەزیرا بۆتان و شەڕڤانی یەژاستار شەهیدبوو.

هەڤاڵمان جودی یەک لەو ژنە جەنگاوەرانەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس بوو. بە ئەزمونی دەوڵەمەندی خۆی لە گۆڕەپانی سەربازی و حەز و خولیای بۆ تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ و دڵە ئازا و بوێرەکەی توانی رەنگی خۆی بە بەرخودانی زاپ ببەخشێت. هەڤاڵمان جودی کە بە هەوڵ و ماندووبوون و تێکۆشانی پێشەنگ بوو لە گۆڕینی زاپ بە قەڵایەکی بەرخودان، هەوڵیدا وەک گەریلایەکی یەژاستار ئەو ئەرکە مێژووییە بەجێبگەیەنێت کە کەوتبووە سەر شانی. بە وشیاری ئەوەی ببێتە شایستەی یادەوەری شەهیدان ئاڵای بەرخودان کە لە شارستان، مزگین، ئاڤزەم و بنەڤش و رۆژدای وەرگرتبوو، شەکاندیەوە و بە تێکۆشانی خۆی میراتێکی گەورەی بەرخودانی جێهێشت.

گەلی جزیرابۆتان کە رۆڵەیەکی ئازا و قارەمانیانی ناردە ناو ریزەکانمانەوە، چەندە شانازی بە هەڤاڵمان جودی بکەن، لەجێدایە و شایەنیەتی. وەک هەڤاڵانی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی وڵاتپارێزی جەزیرا بۆتان و هەموو خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هەڤاڵمان جودی دەکەن.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵمان جودی جەکدار بەم جۆرەیە:

ناسناو: جودی چەکدار

ناو و پاشناو: قیمەت ئۆزمەن

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: ئەمینە – محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ