هەپەگە: شەهیدەکانی مامڕەشۆ بەبیردەهێنینەوە کە داستانی قاڕەمانێتیان تۆمار کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلاکانی مامرەشۆی ئاشكرا کرد کە لە شەڕدا شەهید بوون و وتی، "بەڕێزەو یادی هاوڕێکانمان دەکەینەوە کە بە بوێری و قاڕەمانێتی لە ماڕەشۆ داستانی قاڕەمانێتیان تۆمار کرد و بۆ دۆست و دوژمن ئاشکرایان کرد، ئاڤاشین قەڵایەکە، کەس ناتوانێت تێیپەڕێنێت.

هەپەگە ناسنامەی گەریلاکانی مامرەشۆی ئاشكرا کرد کە لە شەڕدا شەهید بوون و وتی، "بەڕێزەو یادی هاوڕێکانمان دەکەینەوە کە بە بوێری و قاڕەمانێتی لە ماڕەشۆ داستانی قاڕەمانێتیان تۆمار کرد و بۆ دۆست و دوژمن ئاشکرایان کرد کە ئاڤاشین قەڵایەکە کە کەس ناتوانێت تێیپەڕێنێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی شەهیدانی مامڕەشۆی ئاشکرا کرد.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هەرێمی ئاڤاشینیان بۆ سوپای داگیرکەری تورک کردووەتە گۆڕستان، داستانی قاڕەمانێتی و مێژووییان تۆمار کرد. سوپای تورک بە تەکنیک و رێبازی نوێ گەریلایەتی بێچارە بووە، بۆیەش رێبازی نامرۆڤانە و ناحەقی شەڕ بەکاردەهێنێت. سوپای فاشیستی تورک هەرچیەک بکات ناتوانێت چالاکیەکانی بازی زاگرۆس راگرێت. هاوڕێکانمان کە لە تونێلەکانی شەڕ لە مامڕەشۆ بەرخۆدان دەکات، بە چالاکیەکانیان لە مامڕەشۆ، گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا کە لە دەرەوە هاوکاریان دەکرێت و ماوەیەک بوو پەیوەندیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان بچڕابوو، هاوڕێ قاڕەمانەکانمان ١١ی ئایار لە ئەنجامی بۆردوماندا پشتڕاستکرایەوە کە شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عادل چەکدار

ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئیسلامی

شوێنێ لەدایکبوون: سەردەشت

ناوی دایک و باوک: بەسێ- محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون : ئاڤاشین- ١١ی ٥ی ٢٠٢١

*

نازناو:  ئاگر ئارنۆس

ناو و پاشناو: بەیدوڵا کایا

شوێنێ لەدایکبوون:  جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک:  سینەم- یوسف

شوێن و کاتی شەهیدبوون : ئاڤاشین- ١١ی ٥ی ٢٠٢١

*

نازناو: باهۆز ڕۆژهات ڕۆژین

ناو و پاشناو: مەزلوم عەگید جین

شوێنێ لەدایکبوون: ڕحا

ناوی دایک و باوک: سەعادت- عەلی

شوێن و کاتی شەهیدبوون : ئاڤاشین- ١١ی ٥ی ٢٠٢١

*

نازناو: جان پۆلات موسلم

ناو و پاشناو: سولەیمان محەمەد

شوێنێ لەدایکبوون: موسل

ناوی دایک و باوک: مەریەم- محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون : ئاڤاشین- ١١ی ٥ی ٢٠٢١

*

نازناو: ماهیر ئامەد

ناو و پاشناو: فرات چەتین

شوێنێ لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: خێریە- سەلاحەدین

شوێن و کاتی شەهیدبوون : ئاڤاشین- ١١ی ٥ی ٢٠٢١

*

نازناو: سیدار ئامەد

ناو و پاشناو: شەهموز چەلیک

شوێنێ لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: تورکان- محەمەد هادی

شوێن و کاتی شەهیدبوون : ئاڤاشین- ١١ی ٥ی ٢٠٢١

ناوی هاوڕی عادل بە پیتی زێڕین لە مێژووی تێکۆشاندا دەنووسرێتەوە

هاوڕێمان عادل لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز کە لە تەڤگەری ئازادیدا باجیانداوە لەدایکبووە. ریزی بەرخۆدان کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە وڵاتپارێزی و دلسۆزی لەبەرانبەر وڵات و بەرخۆدانی رەنگی ژیان بەردەوام بووە تا ئێستا هاتووە. رۆژهەڵاتی کوردستان کە ژیانی شۆڕشگیری و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی وەک رەگەزێکی کۆمەڵایەتی داناوە، لەناو تەڤگەری ئازادی کوردستاندا فەرمانداری پیشەنگی خوڵقاندووە و لە سەردەمە هەرە مەترسیدارەکاندا ئەرکی ستراتیژی ئەنجامداوە و هەموو کاتێک لە تێکۆشانماندا شوێنێکی گرنگی گرتووە. هاوڕێکەمان عادڵ بەم کەلتورەی بەرخۆدان گەورە بووە و لە منداڵیدا ژیانی شۆڕشگێری هەڵبژاردووە و ویستویەتی لە بچوکترین دەرفەتدا لەسەر رێگەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بجووڵێتەوە. دوایین جار بۆ ئەوەی بەشداری لە شەڕی دژی قڕکردن ببێت دەچێتە ئاڤاشین، بە هەوڵ و سووربوونێکی زۆرەوە و بە بە بڕیارەوە لە بەرەی پێشەوەی شەردا جێگیر دەبێت. هاوڕێکەمان عادڵ لەسەر رێگەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان خەباتی کرد و خاوەنداری لە میراسی بەرخۆدان کرد، لەدژی هێرشی قڕکردن بە شێوازێکی فیدایی ئاپۆیی و بە هەڵوێستێکی بوێرانە، ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی تێکۆشانی کوردستاندا نووسی.

هاوڕێ ئاگر دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام وەرگرتن

هاوڕێمان ئاگر لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپاریز لەدایکبوو و لە نێو خێزانێک کە لەدژی هێرشی داگیرکەری تورکی قڕکەر سمبوڵی بەرخۆدانە گەورە بوو. هاوڕێمان ئاگر کە لە کاتی قۆتابخانەدا دەستی بە لێگەڕین کرد، لە ساڵەکانی زانکۆشدا تواندنەوە و قڕکردنی دەوڵەتی تورکی لەسەر کوردان بینی و دەستی بە تێکۆشان کرد. دەبینێت کە بە تەئکیدی رێگەی ژیانی ئازاد و ئابرۆمەندانە بە بەرخۆدانی گەریلا دەبێت و سالی ٢٠١٥ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لەسەر ئایدۆلۆژیای رێبەرتی قۆڵ بووەوە، بە بروایەک کە دەبێتە پێشەنگی ژیانی ئابڕۆمەندانە و ئازادی ، هێزی بە تێکۆشاندا. هاوڕێمان ئاگر  لەنێو ژیانی گەریلادا بە دڵسۆزی هاوڕێیەتی، رەنجدەری و خاکیبوون دەناسرێت، لە چیاکانی زاگرۆس کە تازە بەشداری کردبوو، رێپێوانی شەهیدانی قاڕەمان و ئامانجی شەهیدانی کردە ئامانج. بە هەمان بڕوا و قاڕەمانێتی جووڵایەوە. لەنێو قاڕەمانەکانی زاگرۆسدا جێی خۆی گرت، هەموو کاتێک بە ڕێزەوە یادی دەکرێتەوە و دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ تێکۆشانەکەمان.

هاوڕێ باهۆز بووە ترسی ناو دڵێ داگیرکەران

هاوڕێمان باهۆز کە لە روحا لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز و لەسەر بەهاکانی گەورە بوو، بە کەلتوری قۆڵی وڵاتپارێزی و بەو رێچکەیەی کە هیچ کاتێک لەبەرانبەر زۆرداران سەری دانەنەواند گەورە بوو. بە بڕوای وڵاتپارێزی و بە لێگەڕین بەدوای راستیدا گەورە بوو و دیواری ترسی هەڵوەشاند. بە دڵسۆزی لەگەڵ راستی و بەهاکانی گەل، لە تێکۆشاندا لەدژی عەقڵیەتی دەوڵەت کە سوێندنی خواردووە کورد لەناوببات، هەنگاوی بەرەو دواوە نەهاویشت و رووی لە چیاکانی کوردستان کرد. لەسەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ قۆڵ بووەوە، هەوڵیدا کە ببێتە میلیتانێکی فیدایی. هاوڕێمان باهۆز کە بە هێڵی پێشەنگایەتی خۆی، بە هەستیاری و زیرەکی خۆی دەناسرا، لە شەڕی دژی دەوڵەتی قڕکەری تورکدا هەموو کاتێک لە پێشەوە بوو و لەدژی هێرشی داگیرکەری بە نیشانچێتی خۆی زۆر پسپۆڕ بوو و ترسی دڵی دوژمنی داگیرکەر دروست کردبوو. بەو هزرەی کە گولە لە دڵی عەقڵیەتی دواکەوتوو و دڕندەی هەزاران ساڵە بدات، لە نێو بەرخۆداندا جێی خۆی گرت. هاوڕێمان باهۆز لەناو قاڕەمانەکانی زاگرۆس لەدژی داگیرکەری داستانی نووسیەوە و جێگەی خۆی گرت و بووە نوێنەری کەسایەتی میلیتانی ئاپۆیی.

هاوڕێ جانپۆڵات وەک سمبوڵێکی ئینتەرناسیۆنالی ئێمە یادی دەکرێتەوە

هاوڕێمان جانپۆڵات لە موسڵ لەنیو گەلی عەرەبی وڵاتپارێزی ئێمەدا لەدایکبووە. لەدژی کۆمەڵکوژی دژی مرۆڤایەتی چەتەکانی داعش بێدەنگ نەبوو و زۆر گەنج بوو کە دەستی بە تێکۆشان کرد. لەدژی سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە گەلان لەدژی یەکتری دەکاتە دوژمن، لەدڵەوە بڕوای بە خۆشک و برا عەرەب و کوردەکانی کرد. بە خۆشەویستی و بڕواوە بە ئایدۆلۆژیای ژیانی ئازاد و هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ دەستی بە جمجوجووڵ کرد و بە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا، بە هەڵوێستێکی واتادار و ئابڕۆمەندا وڵامی سیاسەتی قڕکردنی دایەوە. هاوڕیمان جانپۆڵات بۆ ئەوەی هەوڵدانەکانی جێبەجێ بکات و لەسەر ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ قۆڵ ببێتەوە، گۆڕانکاریەکی گەورەی لە خۆیدا دروست کرد. وەک گەنجێکی عەرەبی بە بڕیار و بەشەرەف زوو لە چیاکانی کوردستان ئاوێتە بوو. لەدژی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی قڕکەری تورک کە دوژمنی گەلانە، بۆ ئەوەی تێکۆشان بگەیەنێتە سەرفرازی و ببێتە گەریلایەتی زیرەک و پرۆفیشناڵ  تێکۆشانی کرد. هاوڕێمان جانپۆڵات بەم بڕوایە تێکۆشانێکی گەورەی کرد، لە هەموو لایەکەوە خۆی بەرەو پێشەوە برد و لەنێو بەرەی بەرخۆداندا جێی خۆی گرت. لە تێکۆشانی ئابڕۆمەندانەی دژی داگیرکەری تورک داستانی قاڕەمانێتی و مێژوویی تۆمار کرد و لە ئاڤاشین شەهید بوو، هاوڕێمان جانپۆڵات لەنێو گەلی عەرەب و کوردا نمونەی سمبوڵی ئینتەرناسیۆنالیستی و میلیتانی ئاپۆییە.

هاوڕێ سیدار بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی شەڕی کرد

هاوڕێمان سیدار کە لە ئامەد لەنێو خانەوەیەکی وڵاتپارێز و رەنجدەردا لەدایکبوو و لەنێو کۆمەڵگایەک کە لەنێو بەرخۆداندا جێی گرت و لەدژی زوڵمی دەوڵەتی تورک سەرهەڵدانی کرد، گەورە بوو. بە وزەی گەنجێتی و کەسایەتیەکی بەهیز، بۆ ئەوەی لە شەڕی دژی داگیرکەری و قڕکردن بوەستێتەوە، لەساڵی ٢٠١٥دا لە ئامەدی پایەتختی کوردستان بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێمان کە ژیانی کۆمیناڵی پەکەکە و هاوڕێیەتی کاریگەری لەسەردا هەموو کاتێک هەوڵیدا لە بەرەی پێشەوەدا، ببێتە خاوەن پراکتیکێکی گەریلایەکی نوێی زیرەی و پرۆفیشناڵ. لە زۆر بەرخۆداندا لەدژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر جێی خۆی گرت، گورزی گەورەی لە دەوڵەتی تورکدا. هاوڕێمان سیدار کە بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی شەڕی کرد، هەموو کاتێک بۆ ئێمەی هاوڕێکانی دەبێتە ئیلهام.

هاوڕێمان ماهیر شوێنێ خۆی لەنێو کاروانی سوپای نەمراندا گرت

هاورێمان ماهیر لە ئامەدی پایتەختی کوردستان لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو و تایبەتمەدنی بەرخۆدێری ئامەدی هەڵگرت. هاوڕێمان ماهیر لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاوەنداری لە ئەرکی مێژوویی کرد و لەنێو ریزەکانی گەریلادا جێی گرت. هاوڕێمان ماهیر کە لەو رۆژەوەی بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد بە تایبەتمەندیەکان فیداکاری، بە پەروەردەی ئایدۆلۆژی  و سەربازی بووە گەریلایەکی زیرەک. لەدڵەوە بڕوای کرد کە گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک مسۆگەری سەرفرازیە، بۆ ئەوەی ببێتە گەریلایەکی پرۆفیشناڵ و پسپۆڕ زۆر رەنجی کێشا. بۆ ئەوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی دوژمن تێکبشکێنێت، بۆ ئەوەی گورزی گەورە لە دوژمن بدات لە هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆسدا ڕۆلێکی چالاکی ئەنجامدا، بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهیدانی مامڕەشۆ بکاتەوە هەوڵێکی زۆریدا. هاوڕێمان ماهیر کە لەنێو هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو بوو و گورزی گەورەی لە دوژمندا پێشەنگایەتی بۆ زۆر چالاکی کرد، قاڕەمانێتی خۆی بە شەهیدبوون گەیاندە لوتکە و لەنێو سوپای نەمراندا جێ خۆی گرت.

ئێمە بەڕێزەو یادی هاوڕێکانمان دەکەینەوە کە بە بوێری و قاڕەمانێتی لە ماڕەشۆ داستانی قاڕەمانێتیان تۆمار کرد و بۆ دۆست و دوژمن ئاشکرایان کرد، ئاڤاشین قەڵایەکە، کەس ناتوانێت تێیپەڕێنێت. سوێند دەخۆین لەسەر هێڵی شەهیدان، تا سەرکەوتن بە دڵسۆزیەوە خەون و خەیاڵی شەهیدانمان و ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەین  و هەرشتێک لە دەستمان بێت دەیکەین و دەبینە شایەنی شەهیدانمان.

لەم چوارچێوەیەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدانمان و گەلی عەرەب و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

ف.ق