هەپەگە: سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا

لەو سەربازانەی سوپای تورکی داگیرکەر کە هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان یەکیان کوژرا، درۆنێک و سیستمێکی کامێرای حەراری تێکشکێنران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "سوپای تورکی داگیرکەر کە تاوانباری شەڕە، لە بەرامبەر هێزەکانمان کە شوێنەکانی خۆیان دەپارێزن، بێ پسانەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی. هێزەکانمان لەسەر بنەمای پاراستنی رەوا چالاکیان کرد و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، درۆنێک و سیستمێکی کامێرای حەراری تێکشکێندران".

زانیاری بەرفراوان لە سەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەن:

لە هەرێمی زاپ:

لە ١٨ی ئادار کاتژمێر ١٧:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە و داگیرکەرێکیان سزادا.

١٩ی ئادار کاتژمێر ١٩:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر سیستمێکی کامێرانی حەراری لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودان لە سیدا جێگیرکرد. هێزەکانمان لەسەر بنەمای خۆپاراستن وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە و سیستمی کامێرای حەراریان لەناوبرد.

لە هەرێمی مەتینا:

١٨ی ئادار کاتژمێر ١٩:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی شوێنەکانی هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم دەستنیشان بکات درۆنی رەوانەی گۆڕەپانەکە کرد. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن درۆنەکەیان تێکشکاند.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ١٨ و ١٩ی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان ٢٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب