هەپەگە: سوپای تورک لە ٢٤ کاتژمێردا ١٢ جار چەکی کیمیایی بەکارهێنا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ماوەی رۆژێکدا ١٢ جار بە چەکی کیمیایی گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردومان کردووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ماوەی رۆژێکدا ١٢ جار بە چەکی کیمیایی گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردومان کردووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر درێژە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەدات و رایگەیاند، کە تەنیا لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا لانیکەم ١٢ جار چەکی کیمیایی و ٤ جاریش بۆمبی قەدەغەی بەکارهێناوە.
لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هەموو جیهانیان نیشاندا کە لە دژی جموجۆڵی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، ئەوان تاکە پارێزەری هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلەکەمانن. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە بەرگەی ناوی کورد و کوردستان ناگرێت، بۆ ئەوەی سیاسەتی لەناوبردن بگەیەنێتە ئەنجام، پەنای بۆ هەموو رێبازەکانی شەڕی چەپەڵ و قێزەون بردووە. بە پاڵپشتی تەکنەلۆژیای بێسنووری ناتۆ، سوپای تورکی فاشسیت کە بە قورسی بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی لە دژی گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا بەکاردەهێنێت، بەڵام ناتوانێت بەرخودانی هێزە بەئیرادە و گیانبازەکانمان بشکێنێت. لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان هێزەکانمان بە هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیی بە چالاکی بەهێز گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
لە چالاکی هێزەکانماندا ٤ داگیرکەر سزادراون.
سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە، ١٢ جاریش بە چەکی کیمیایی، ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کراون.
زانیاری لە سەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
١.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
-رۆژی ٢٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٢٠ و ١٦:٢٥ لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەربە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس ٢ جار لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییانەد ٤ داگیرکەر سزادران.
٢. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛
-لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ١٠ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. هاوکات داگیرکەران تایەی ئۆتۆمبێل و ماددەی پلاستیکیان سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانی بەرخودانەوە.
-سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای سەربە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ٤ جار بەبۆمبی قەدەغە و ٢ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
٣. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
-لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا دەشتی کافیای گارە، گۆڕەپانەکانی شەهید شەریفی خواکورک و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چەکدار ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
-لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای سەر بە شێلادزیی ناوچەی ئامێدی و هەرێمی چەمچۆ بە دەیان جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب