هەپەگە: تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک بەردەوامن

سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی چەمچۆ ١٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومانی گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلای کرد.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای لە ٢ی کانوی دووەمدا لە کاتژمێر ١٣:٠٠ تا نیوەشەو ١٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد، کەلوپەلی پلاستیک وتایەی ئۆتۆمبێلی سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەی کردە ناو سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلاوە. هاوکات ٦ جار بە فرۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانی گۆڕەپانەکانی گەریلای کرد.

زانیاری لەسەر هێرشەکان بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛

٢ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ەوە تا نیوەشەو لە ناحیەی شێلادزێی ئامیدی ١٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ کرا. لە هەمان کاتدا کەلوپەلی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێل سوتێندرا و هەوڵیاندا دوکەڵە ژەهراوییەکەی بکەنە ناو سەنگەرەکانی بەرخودانەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢ی کانونی دووەم دەوروبەری گوندی کانیسارکی گارە و گۆڕەپانی دەشتی کافیا ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢ی کانونی دووەم لە نزیک ناوچەی ئامێدی، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری و سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب