لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە پێشەنگایەتی یەژاستار چالاکی کاریگەریان کرد هەم گورزی دژواریان لە داگیرکەران دا، هەمیش نەیانهێشت داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانەکە جێگیر بن. سوپای تورک کە لە شاخی جودی هەموو رۆژێک کوژراوی هەیە، کوژراوەکانی خۆی لە رای گشتی دەشارێتەوە. هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ١٧ جار چالاکی جیاجیایان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ١٢ داگیرکەر سزادران، خێمەیەک لەناوبرا. هەروەها گورز لە حەفارەیەک و ٥ سەنگەر درا. چالاکییەکە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی جەنگاوەرانی گیانبازی یەژاستار هاوڕێیانمان رۆبین ئاڤەنت و یڵدز شاهین بۆتان ئەنجامدرا کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی شەهیدبوون".
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگە لە بارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیاریانە دراون:
"لەهەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
٣١ی تەمووز کاتژمێر ٠٤:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.
٣١ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی داگیرکەرێک کە هەوڵیدا بچێتە ناو سەنگەر بە نیشانشکێن سزادرا.
٣١ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیاندا بجنە سەنگەرە بە نیشانشکێن چالاکی کرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٣١ی تەمووز کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کاتێک داگیرکەران کەوتنە جموجۆڵەوە گورزیان لێدرا.
٣١ی تەمووز کاتژمێر ١٥:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمان ئەنجامدران.
لە ٣١ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کاتێک داگیرکەران کەوتنە جموجۆڵەوە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورزیان لێدرا.
٣١ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرەکانی داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکەی لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٣١ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بچنە سەر گردێک، بە چالاکی سابۆتاژ لەوان درا و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.
لە ٣١ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کاتێک داگیرکەران کەوتنە جموجۆڵەوە بە تاکتیکی نیشانشکێن لەوان درا و داگیرکەرێک سزادرا. چالکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
١ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی داگیرکەرێکی دوژمن کە بە تلیکسۆپ چاودێری دەکرد، بە نیشانشکێن سزادرا.
١ی ئاب کاتژمێر ٠٨:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە کەوتبوونە ناو جموجۆڵەوە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک چالاکی ئەنجامدرا. داگیرکەرێک سزادرا. چالاکی لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١ی ئاب کاتژمێر ١١:٠٠ و ١١:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا.
١ی ئاب کاتژمێر ١٤:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس خێمەیەکی داگیرکەران لەناوبرا. ٢ داگیرکەر لە ژێر خێمەکەدا بوون سزادران.
١ی ئاب کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سآخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. ٢ داگیرکەر سزادران.
لە هەرێمی زاپ:
١ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە چەکی قورس لە حەفارەیەکی داگیرکەران درا کە هەوڵی دەدا سەنگەرەکانی بەرخودان بڕوخێنێت.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٣٠ی تەمووز لە خواکورک شاخی شەهید حەقی جارێک، ١ی ئاب لە ئاڤاشین دۆڵی ئاڤاشین جارێک، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی جودی ٢ جار و لە مەتیناش گۆڕەپانی گوندی دەرگەلێ جارێک، بە گشتی ٧ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران".
ژ. ن