هەپەگە ڤیدیۆی چالاکیی گەریلای لە ناوچەى کاتۆ خەلیلی وان بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە کاتۆ خەلیلی لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە لەو چالاکییەدا ١٣ سەرباز و کۆنترا کوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاند:

"سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە بەهارەوە لەسەر شاخی چەلێ بوکا لە ناوچەى کاتۆ خەلیلی ناوچەى شاخ لە پارێزگای وان خۆیان جێگیرکرد و بنکە سەربازییەکەیان نۆژەنکردەوە. هێزە داگیرکەرەکان لەگەڵ تاقمە کۆنتراکان و سەربازەکاندا هەوڵیان دەدا ئاسایشی رێگای رۆیشتن بۆ بنکە سەربازییەکە دابین بکەن. هێزەکانمان ئەو دەستەیەى دوژمن، کە ماوەیەکی زۆر بوو چاودێرییان دەکردن، کۆنترۆڵ کرد و دواتر لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا و لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەى شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەر لە دژی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ترانزێت، کە داگیرکەرانی بۆ ناوچەکە دەگواستەوە بە سابوتاژ چالاکییان لە دژیان ئەنجام دا. چالاکی لە دژی ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامدرا و کۆنترا و سەربازەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی تێکشکا و ١٣ سەرباز و کۆنترا کوژران و ٢ سەربازی تری دوژمنیش بریندار بوون".

ژ.ت