هەپەگە یادی ٢ گەریلای کردەوە کە لە ئاڤاشین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە ساڵی رابردوو لە ئاڤاشین شەهید بوون و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان سەردەکەوێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ لە هێڕشی سوپای داگیرکەری تورکدا بۆ سەر هەرێمی ئاڤاشین هاوڕێکانمان سەرحەد و عەگید شەهید بوون. هاوڕێ شەهیدەکانمان کە بە هەڵویستی میلیتانی ئاپۆیی خۆیان بوون بە هەڤاڵی نمونەییمان، هەروەها بوون بە سەرچاوەی سوودوەرگرتن لە بەرخۆدانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا و بووە هێڵی بەرخۆدان. ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا جارێکی دیکە یادی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە بڕیارداری و تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکان لە ساڵی نوێدا دەکەینەوە نمونە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: سەرحەد تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: نیهاد ئەسەد

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

دایک و باوک: دارا حەمدی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ - ئاڤاشین

*

ناسناو: عەگید گابار

ناو و پاشناو: ئیلیاس ئیلهان

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: ئایشە و عەبدولقادر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ - ئاڤاشین

*

سەرحەد تۆڵهەڵدان

**

عەگید گابار

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی دوو شەهیدەکەی کردووە کە نێو ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا هەروەها وتی، " هاوڕێ قاڕەمانەکانمان لەدژی هێرشی دژە مرۆیی سەر گەلەکەمان، لە بەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەنێو بارودۆخێکی قورسدا، بە ئیرادەی ئاپۆیی بەرخۆدانێکی گەورەیان بەڕێوە برد، لەم پێناوەشدا تاوەکو دوایین دلۆپی خوێندیان تێکۆشانیان کرد. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان سەردەکەوێت."

ف.ق