هەپەگە یادی چوار شەهیدی خواکورکی کردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکراکرد کە لە خواکورک شەهید بوون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە بەڵێن دەدەین کە ڕێبازی ئازادی کە هاوڕێ قارەمانەکانمان ڕادەستی ئێمەیان کردووە ، بە بەرپرسیارەتیەوە بیگەێنینە ئەنجام."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەو ٤ گەریلا کە لە خواکورک  شەهید بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکەی هەپەگە:

" لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گردی شەهید بێریتان و شەهید ئەحمەد لە هەرێمی خواکورک، هاورێیانی ئێمە ئازاد، بەدران، دەمهات و مەرڤان شەهید بوون.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤالانی شەهید بەم شێوەیە:

نازناو: مەرڤان رەشۆ

ناو و پاشناو: ئەنوەر چەفتچێ

شوێنی لەدایک بوون: جوولەمێرگ

ناوی دایک- باوک: نەسرین- سەڤدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٥ی کانوونی ٢٠٢٠/خواکورک.

نازناو: دەمهات باکوور

ناو و پاشناو: خالد عەبدوسەلام حاج عەلی

شوێنی لەدایک بوون: حەسەکە

ناوی دایک-باوک: خەدیجە عەبدوسەلام

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٥ی کانوونی ٢٠٢٠/خواکورک.

نازناو: بەدراب هاوێل

ناو و پاشناو: ڤەدات ئەردۆغان

شوێنی لەدایک بوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: مونەوەر- سیراجەدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٥ی کانوونی ٢٠٢٠/ خواکورک.

نازناو: ئازاد سەمەدار

ناو و پاشناو: مورتەزا کۆرکماز

شوێنی لەدایک بوون: جولەمێرگ

ناوی دایک-باوک: عایشە- ڕەشید

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٥ی کانوونی ٢٠٢٠/ خواکورک.

لە دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ داگیرکاری باشووری کوردستان، کە لە هەرێمی خواکورک بەرێوەی برد، گەریلاکانی کوردستان بە بەرخۆدانییەکی مێژوویی گوزی سەختیان لە داگیرکەران وەشاند. سوپای داگیرکەری تورک کە لەهەمبەر ئەم بەرخۆدانیە بێ هاوتایەی گەریلا تێکشکا، لەو گردەی کە تێیدا جێگیر ببون لە ناوچوون. هێزەکانی گەریلا کە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی خواکورک سوپای تورکی پیلانگێڕیان بە قوورسی خستبووە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی و لەهەر دەرفەتێکدا گورزی لە دوژمن دەدا، بە ئاشکرا نیشانیاندا کە ڕێگە بە داگیرکەری نادەن. ئەو بەرخۆدانیە مێژووییە بە فەرماندەیی  فەرماندەی هێژا عەگید گارزاندا بە ئازاد، دەمهات، بەدران و مەرڤان گەیشتە ئاستێکی هەرە بەرز و بووە مزگینی سەرکەوتنێکی نوێ.

هاڤرێ ئازاد لە چەلی لە ناو بنەماڵەیەکی وڵات پارێزدا لەدایک بوو، بە چاند و کلتوری بۆتان گەورەبوو. بەهۆی ئەوەی شوێنی لە دایک بوون و گەورەبوونی یەکێک لە هەرێمە بەهێزەکانی تێکۆشانی گەریلایە، هاوڕێ ئازاد بەردەوام لە گەل گەریلا و ڕاستی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. کاتێک کە بۆ زانکۆ دەچوو، بە ئاشکرا ڕاستی دوژمنی دیت و کاتی بڕیاردان بەروە چیاکانی زاگرۆس بەڕێکەوت و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو کە هیوای ئازادی گەلەکەمانن. هاوڕێ ئازاد هیچکات لە چیاکانی زاگرۆس دانەبرا، نەیتوانی دابڕێت ، لە ماوەیەکی کورتدا فێری ژیانی گەریلایی بوو و بووە گەریلایەکی شارەزا. هاوڕێ ئازاد لە گەلێک شوێنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلایەتی کرد، بە دلسۆزی بۆ رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی شەهید لە ناو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا جێگەی خۆی گرد.

هاوڕی بەدران کە لە سێرت لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو، بە هۆی هیرشی ئەشکەنجەگەرانی دەوڵەتی تورک بەناچاری لە کوردستان بەرەو شارەکانی تورکیا کۆچیان کرد. سەرەرای ئەوەی کە لە قوتابخانەی سیستەمی قڕکەردا دەیخوێند و دوورە وڵات بوو، بە هۆی ئەوەی لە ناو بنەماڵەیەکدا بوو کە بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەدەلیان داوە، هاوڕێ بەدران پەکەکە و ڕاستی گەریلای لە نزیکەوە ناسی، لە گەلێک بواری ڕێکخستنیدا تێکۆشانی کرد. گەیشتە ئەو باوەڕە کە هزری فاشیزمی دەولەتی تورک قڕکردنی گەلی کوردە، تەنیا بە خەباتی چەکداری دەتوانرێت لە دژی ئەو هزرە بوەستێتەوە و لەناوی بەرێت و هەربۆیە بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو. لە خواکورک بە شیوەیەکی چالاکی بەشداری لە چەندین چالاکی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا کرد، بە بەشداربوونی خۆی بە سادەیی و راستی بووە شۆرشگێڕیکی ئاپۆیی نموونەیی.

هاوڕێ دەمهات لە بنەماڵەیەکی وڵات پارێز لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بوو، ئەو هەرێمە بە وڵاتپارێزی و تێکۆشانی ئازادی  ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە. هاوڕێ دەمهات کە بە شۆرشی ڕۆژئاوا برایەتی گەلان و فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی ناسی، هات بەرەو چیاکانی کوردستان. هاوڕێ دەمهات کە بە باوەرێکی بەرزەوە بەشداری ناوی ڕیزی گەریلا بوو، لەماوەیەکی کورتدا هۆگری ژیانی گەریلایی بوو،هاوڕێ دەمهات بە داخوازی هۆگربوونی فەلسەفەی ڕێبەرایەتی و جێبەجی کردنی ئەو فەلسەفەیە بە زاناییەوە بە شداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوو.بەو تایبەتمەندیانەی خۆی بووە شۆرشگێڕێکی نموونە و پیشەنگ و لە خواکورک بووە یەکێک لە هێماکانی بەرخۆدان.

هاوڕێ مەرڤان لە جوولەمێرگ لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا چاوی بەژین هەڵێنا، بە هۆی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەی هەر لە مندالیەوە تەڤگەری ئازادی کوردستان و پەکەکەی ناسی. وەک هەر گەنجێکی کورد هەرزوو دەستی بە تێکۆشان کرد و دوای ئەوەی کە ماوەیەکەی کاری گەنجانی دەکرد، دی کە تێکۆشانی هەرە بەرز لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەریلایەتیە و بەرەو چیاکانی کوردستان هات. هاوڕی مەرڤان بە گەنجی و وزەوە فەلسەفەی ئازدی ڕێبەر ئاپۆ لە هەرێمی گەریلا بە هێزە چووە ناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادی و بۆ ئەوەی ببێتە گەریلایەکی پرۆفیسیۆنەل و فەرماندەیەکی لێهاتوو هەوڵی زۆری دا. هاوڕێ مەرڤان لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجامی ئەوە هەوڵدانانەی خۆی وەرگرت و لە خواکورک بووە یەکێک لە شۆڕشگێڕە پیشەنگەکان و داستانیان نووسیەوە و بەشداری کاروانی شەهیدان بوو.

ئێمە سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤالانی هێژا ئازاد، بەدران، دەمهات و مەرڤان  و سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەلێن دەدەین کە درێژەدەری رێبازی پیرۆزی هەڤالانی شەهیدی خۆمان بین.

ک-ش