هەپەگە یادی فەرماندە ئەکین رەشیدی بەرزراگرت

هەپەگە فەرماندە ئەکین رەشیدی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "هاوڕێمان ئەکین بە تێکۆشانی ئەفسانەیی خۆی هەموو کات بۆ بەرخودانمان دەبێتە سەرچاوەر سوودوەرگرتن".

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بۆ گەلەکەمان کە تواندنەوە، نکۆڵی و هێرشی لەناوبردنی بەسەردا دەسەپێندرێت، سەرلەنوێ هیوای داهاتتویەکی ئازادی خوڵقاند و سکستی بە سیاسەتە پاکتاوکارییەکان هێنا. رۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە گیانبازی خۆڕاگرییان کرد و بە تێکۆشانیان مێژوویان نووسیەوە. هاورێمان ئەکینیش لە ریزەکانی هەرە پێشەوەدا جێی گرت، گورزی دژواری لە سوپای تورکی فاشیست وەشاند و بووە یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی گەریلا کە بووەتە چیرۆک. لە ساڵی ٢٠١٦دا شەهید بوو و میراتێکی بەهێزیی تێکۆشانی لە دوای خۆی جێهێشت. لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا ئێمە بە رێزەوە یادی هاوڕێمان ئەکین دەکەینەوە، سەرەخۆسی لە بنەماڵە بە نرخەکە و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. یادی هاوڕێمان ئەکین لە تێکۆشانی سەرکەوتنماندا بەردەوام رێگامان رۆشن دەکاتەوە.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان یەکین رەشید بەم جۆرەیە:

ناسناو:ئەکین رەشید

ناو و پاشناو: حەلیمە ئەربای

شوێنێ لەدایکبوون: مێرسین

ناوی دایک-باوک: مریەم - عەبدولرەحیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

بنەماڵەی وڵاتپارێزی هاوڕێمان ئەکین خەڵکی ناوچەی وڵاتپارێزی بۆتان بوون، کە بە هۆی سوتاندنی گوندەکان و گوشارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ناچاربوون بەرەو مێرسین کۆچبەر بن. هاوڕێمان ئەکین کە لە وەها بنەماڵەیەکدا گەورەبوو هەر لە منداڵییەوە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە ناسی و لە گەنجییەوە بەشداری لە سەرهەڵدانەکاندا کرد.

ساڵی ٢٠٠١ رووی کردە چیا و هاتە ریزەکانی گەریلاوە و بە درێژایی ١٥ ساڵ گەریلایەتی لە زاگرۆسەکانەوە تا دێرسیم لە زۆر گۆڕەپاندا رەنجی کێشا و بە ئیرادەیەکی بێهاوتا لە بەرەکانی بەرخوداندا بەشداربوو.

هـ . ب