هەپەگە یادی شەهیدانی ساڵی ٢٠١٧ی بەڕێزەوە کردەوە

هەپەگە یادی ٥ شەهیدی کردوە و وتی، " وابەستەی رێچکەی شەهیدانمان زیلان، پڵنگ، دژوار، زنار و شەڕڤان و هەموو شەهیدەکانمان دەبین تێکۆشانیان گەش دەکەین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە؛

" ساڵی ٢٠١٧ یەکێک لەو ساڵانە بوو کە هێرەشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گەلەکەمان  و تەڤگەری ئازادیمان پەکەکە زیادی کرد. لەنێو ئەو ساڵەدا سوپای قڕکەری تورک هەموو تواناکانی خۆی بەکارهێنا. بە پشتگیری هێزە هەژموونخوازە نێودەوڵەتیەکان، هەوڵیدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هیوای گەلانن لەناو ببات. لە بەرامبەر هەموو هێرشە فراوانەکان، گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش بە ئیرادەیەکی ئاپۆیی بێوەسان وڵامی هێرشەکانیان دایەوە. گەریلاکانی ئازادی کە لە هەموو بارودۆخێکدا بۆ پاراستنی هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بڕیاری تێکۆشانیان داوە، لە ساڵی ٢٠١٧دا بە ئیدعایەکی گەورەوە ، بەردەوامیان بە تێکۆشاندا. لەم تێکۆشانەدا کە بە ئیرادە و فیداکاریەکی گەورەوە ئەنجامدرا، ژمارەیەک شەهیدیشمان بەخشی. بە رەنج و هەوڵدانی گەورەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەماوەی ئەو ساڵەدا نەکاری بە ئامانجەکانی بگات، هێزەکانمان گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا. هاوڕێکانمان زیلان، پڵنگ، دژوار، زنار و شەڕڤان کە پێشەنگایەتی تێکۆشانەکەیان کرد، بە دڵسۆزیەکی گەورە و بەهایەکی زۆرەوە شەهید بوون. رایدەگەیەنین کە وابەستەی رێچکەی شەهیدانمان زیلان، پڵنگ، دژوار، زنار و شەڕڤان و هەموو شەهیدەکانمان دەبین تێکۆشانیان گەش دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: زیلان دەرسیم

ناو و پاشناو: زیلان ئایبار

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: نەجمیە و عەبدولرەحمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧\ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: پڵنگ رۆستەم

ناو و پاشناو: ئەحمەد کایا

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: ئەمینە و عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧\ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: دژوار ئینتیقام

ناو و پاشناو: عیسا ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: حەلیمە و نیهاد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧\ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: زنار راپەرین

ناو و پاشناو: ریدڤان جان

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: مەریەم و محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧\ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: شەڕڤان ئازاد

ناو و پاشناو: تەکین دەمیرباش

شوێنی لەدایکبوون: موش

دایک و باوک: پیرازە و زولفەقار

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧\ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

زیلان دەرسیم

هەڤاڵمان زیلان لە جۆلەمێرگ لەدایک بووە و لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە. هەڤاڵمان زیلان هیچ کاتێک ئەو ڕۆڵەی کە سیستم بە ژنی داوە قبوڵ نەکردووە. هەموو کاتێک بەدوای رێبازی راستەقینەی تێکۆشان گەڕاوە و لەم چوارچێوەیەدا بە فەلسەفەی ئازادی رێبەر ئاپۆ لەبارەی ژنەوە ئاشنا دەبێێت و بە قۆڵی وابەستەی پارتەکەمان دەبێت و لە زاگرۆس کە رۆژین گەڤداکان لەوێ گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندەدا، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵمان لە ساڵی ٢٠١٣دا لەسەر بناغەی پاراستنی گەلەکەمان و مسۆگەری ئازادی بەشذاری لە ریزەکانی گەریلادا کردووە. دوای پەروەردەی شەڕڤانی لە هەمان جێگە دەستی بە پراکتیک کرد.

پڵنگ رۆستەم

هاوڕێمان پڵنگ لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپاڕێزی خەڵکی سێرت کە کۆچی میترۆپۆلەکانی تورکیایان کردووە لەدایک بووە و لە مێرسین گەورە بووە. لەنێو خانەوادەیەکی هەژار، رونجدەر و وڵاتپارێزدا گەورە بوو. ماوەیەک لە خوێندنگای سیستمدا خوێندی و دواتر دەستی لێهەڵگرت. لەبەرئەوەی خزم و کەسوکاری بەشداریان لە ریزەکانی پەکەکەدا کردبوو، خۆشەویستی بۆ پەکەکە زیاتر ببوو. هەڤاڵمان پڵنگ لە دوورە وڵات، بێناسنامەیی و حەسرەتی وڵاتی هەست پێکرد و بەو شێوەیە بۆ گەڕان بەدوای ژیانی راست بەشداری لە خەباتی گەنجاندا کرد. هەڤاڵمان پڵنگ ل ساڵی ٢٠١١دا بەهۆی کاروبار و چالاکیەکانی ٦ مانگ دەستگیرکرا و کە ئازادکرا لە ساڵی ٢٠١٢دا کە قۆناغی لوتکەی شەڕی گەلی شۆڕشگێریمان بوو، بریاریدا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکات و لەسەر ئەو بناغەیە رووی لە چیاکانی کوردستان کرد و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

دژوار ئیتیقام

هاوڕێمان دژوار لەنێو خانەوادەیەک لە هۆزی پنیانشی کە هۆزێکی وڵاتپارێزی جۆلەمێرگە لەدایک بووە. لەبەرئەوەی لەنێو راستی دوژمندا گەورە بوو، بووەتە شایەدحاڵی هەموو ئەشکەنجە و فشارەکانی دوژمن لەسەر گەلەکەمان. هاوڕێمان دژوار کە لە قسەکردندا سەختی دەبینی، لە دڵی خۆیدا هەستێکی گەورەی هەبوو و فێری زریانەکانی نێو دڵی ببوو. لە سالی ٢٠١٤دا ناوی بۆ سەربازی دەوڵەتیی تورک هاتبووە، لە سەردەمی سەربازیدا زیاتر رووی دوژمنی ناسی، هەرچەندە کە ماوەی سەربازیەکەی کەم مابوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک فاشیزمی داعش هێرشی کردە سەر گەلەکەمان لە شەنگال، هاوڕێمان دژوار وتی ئێدی بەسە و لە بارەگای سەربازی مەرەش هەڵهات و لە زاگرۆس بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

زنار راپەرین

هاوڕێمان زنار لە شڕنەخ لەدایک بوو کە بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەرەو پێشەوە چوو، لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی گەلەکەماندا کردەوە و لەنێو خانەوادەیەک کە بە عەقڵیەت و کەلتوری وڵاتپارێزی زیندووە، گەورە بوو. بەهۆی تایبەتمەندیەکانی خانەوادە و پێشکەوتنەکانی پەکەکە لە گۆڕەپانی بۆتان، لە منداڵیەوە پارتەکەمانی ناسی. بە بەرخۆدانی مێژوویی لە کاتی هێرشی داعشدا کاریگەری لەسەر دروست بوو. وەک گەنجێکی شکۆداری کورد لەو بڕوایەدابوو ژە پێویستە بارەکە بخاتە سەر شانی و لەسەر ئەو بناغەیە رووی لە گۆڕەپانی تێکۆشان کرد و بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد.

شەڕڤان ئازاد

هاوڕێمان شەڕڤان موش لە مەلازگرت لەدایک بوون و لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو کە زۆر شەهیدیان بەخشێوە. هاوڕێمان شەڕڤان کە لە زێدی خۆی لەگەڵ سروشت پەیوەندیەکی تایبەتی هەبوو، بووە چاودێر و پشتەوانی پارتەکەمان. هاوڕێمان بەهۆی سەربازی ناچاری رووی لە ئەوروپا کرد و بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لەدژی هەموو هێرشی لەناوبردنی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم، خۆی پەروەردە کرد و لە ساڵی ٢٠١٦دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکانمان و خانەوادەی شکۆداری هەڤاڵانمان زیلان، پڵنگ، دژوار، زنار و شەڕڤان دەکەین کە بە فیداکاریان پیشانیاندا کە سەرکەوتن بە تێکۆشان لەسەر هێڵی فیداکار دەبێت و لە کەسایەتی خۆیاندا ئاشکرایان کرد."

ف.ق