ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئاماری شەڕی مانگی ئەیلولەوە راگەیەندراوێکی بڵوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی مانگێکدا ١٥٠ داگیرکەر سزادراون، دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تێکشکێنراون، گورز لە شەش هەلیکۆپتەر وەشێندراوە.
"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرخودان و تێکۆشان لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان بێ پسانەوە درێژە پێدەدەن. گەریلا گیانبازەکان لەناو دژوارترین هەلومەرجدا بەو هێزەی لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی وەریدەگرن، مێشک، دڵ و ئیرادەیان بەهێز دەکەن، هەموو جۆرە بەربەست و لەمپەرێک لەبەردەم خۆیان رادەماڵن و رۆڵی خۆیان بە جێدەگەیەنن. لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بۆ ئەوەی ئەرکی پێشەنگایەتیان لە هەموو شوێن و ساتێک جێبەجێ بکەن بە گیانبازی بەرزەوە بێ دوودڵی و بە ئازایەتی و رۆحی گیانبازی ئاپۆییەوە ئەرکی شۆڕشگێڕیی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
لە مانگی ئەیلولدا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هێرشەکانی دوژمن بێ پسانەوە بەردەوام بوون. دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر و رژێمی ئۆڵترا فاشیستەکەی ئاکەپە-مەهەپە هەموو توانای بەردەستیان لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێناوە، هەوڵیاندا کە لەناویان ببەن و هەبوونی کوردان نەهێڵن. بەڵام لەسایەی بەرخودانی گەریلا، پێرفۆرمانسی بەرزی شەڕ و ئاستی تاکتیکی، نیەت و نیازەکانی رژێمی فاشیست لەبارچوون و نەیتوانی بگاتە ئەو ئەنجامەی هەوڵی بۆدەدا. دەوڵەتی تورک لە پەیوەندی و سات و سەوداکانی لە ئاستی هەرێمایەتی و جیهانیدا پرسی وەرگرتنی پشتیوانی لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستانی کردە بابەتی سەرەکی. هەموو بەهاکانی خۆی خستەناو مەزاد و هەڕاجەوە، بێ پرەنسیپی کردە پرەنسیپی خۆی و لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا دەستیان بە دەروزە و سواڵ کرد. بروکراتەکانی دەوڵەت، بەڕێوەبەرانی رژێمی فاشیست و میدیای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بۆ ساتێکیش بێت تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەریلایان لەسەر زار نەکەوت و بەردەوام باسیان دەکرد. هەموو ئەمانە بە روونی دەریدەخەن کە تێکۆشانی ئازادی لە چ ئاستێکدا پەستانی خستووەتە سەر دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر و رژێمە فاشیستیەکەی.
رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر گەریلاکانی باکووری کوردستان هەموو سیخوڕ، کۆنترا، هێزی میلیشیا، ئەمنیەت و سوپای بەکارهێنا، لەمانگی ئەیلولدا بە سەدان ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی ئەنجامدا. بەڵام گەریلاکان شکستیان بە هەموو ئەو هێرشانە هێنا. هاوڕێیانمان لە ئامەد و بۆتان، لە شەڕی لە دژی دوژمن لە بەرامبەر سەدان ڕەوە دوژمن، هەلیکۆپتەرە هێرشبەرانەکانیان و فرۆکەی شەڕ بە ئازایەتی زۆر و بە رۆحی گیانبازانەوە خۆڕاگرییان کرد. ئەو بەرخودانەی کە بە پێشەنگایەتی فەرماندە گیانبازەکانمان هاوڕێ ئاخین موش ئەنجامدرا، وەک هەڵوێستی قارەمانانەی هێمای سەردەم چووە ناو مێژووی تێکۆشانمان بوو. لەمانگی ئەیلولدا هاوڕێیانمان ئاخین موش (هولیا دەمیرەر)، عەگید بەرخودان (حەبیب کاراکۆچ)، رۆژات پاسور (جیهاد ئای)، دەمهات سەتکار (چەتین تەمەل) و رێناس تۆڵهەڵدان (رەمەزان عەلی چوموش) بە قارەمانێتیەوە شەریان کرد و شەهید بوون.
دوژمن لە گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە دەستی پێیان گەیشتووە، لە رادارەوە تا ئامێری برینی پەیوەندی، لە کامێراوە تا چەکی ئۆتۆماتیک، لە دوربینی حەراریەوە تا تێلێسکۆپ، لە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکەوە تا چەکی قورس، لە موشەکەوە تا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە خۆتەقێن، لە تۆپەوە تا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانک هەموو تەکنەلۆژیای شەری جێگیر کرد و وەک پێشانگایەکی شەڕی لێکرد. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانەش سوپای تورکی داگیرکەر کە لە شەڕەکەیدا پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستێت لە زاپ چەقیبەستووە و گەیشتووەتە بنبەست و گورزی گەریلای بەرکەوت. بە ئامانجی ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری لە هێڵی شاخی ئامێدییەوە بگوازێتەوە بۆ بەشێکی گرنگی مەتینا، لە ٩ی ئەیلولەوە دەستی بە هێرشی نوێ کرد. بەڵام ئەو هێرشانە سوپای تورکیان زیاتر کردە ئامانج و بوونە مایەی ئەوەی زیاتر کوژراویان هەبێت.
لە باکووری کوردستان و ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، ھەموو ڕۆژێک شەڕێکی دژوار روودەدات و ئەنجامەکەشی ڕۆژانە بۆ گەلەکەمان و ڕایگشتی بڵاودەکرێتەوە. ھەروەھا بەڵگە و دیمەنەکانی ئەو شەڕە قورسەش دەخرێتەبەر چاوی ڕایگشتی. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانەش، میدیای شەڕی تایبەتی تورک گرنگی بە هیچ کام لەوانە نادات و بڵاوی ناکاتەوە، وەک ئەوەی ڕووی نەدابێت مامەڵە دەکات، دۆخی چەقبەستوو و گورزە قورسەکانی شەڕ ئاشکرا ناکات. سەرباری ئەوەی لە ماوەی یەک مانگدا، ١٥٠ سەرباز سزادراون، تەنیا گیانلەدەستدانی چەند سەربازێکی ئاشکرا کردووە و کوژرانی سەربازەکانی تری نەخستووەتەڕوو. تەرمی سەربازێکی بە ناوی 'ئونال سیپاهی' لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە زاپ بەجێھێشت و دارمەیتی بەتاڵی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد. دوای ئەوەی لە لایەن ئێمەوە ئاشکرا کرا، کە سوپای تورک بە شێوەیەکی نائەخلاقی بە ئاشکرا درۆ لەگەڵ هەمووان دەکات، ئیتر مردنی هیچ سەربازێک ئاشکرا نەکرا. بەتەنیا ئەم ڕاستییە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سوپای تورک و ڕژێمی فاشیستی چۆن شەڕێکی نائەخلاقی و چەپەڵ بەڕێوەدەبەن.
کاتێک مرۆڤ سەرنجی ئاماری شەڕی مانگی ڕابردوو دەدات، دەبینێت سوپای تورکی داگیرکەر چەندە بۆردومانی ئەنجامداوە، چەندە لە لایەن گەریلاوە گورزی بەرکەوتووە، چەندە کوژراوی داوە، ھەروەھا ئەنجامە گەورەکانی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان باشتر درکی پێدەکرێت.
ئاماری شەڕی مانگی ئەیلول بەم شێوەیەیە:
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
هێرشەکان بە فڕۆکەی شەڕ: ١٤٩
هێرشەکان بە چەکی کیمیایی: ٢
هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٥
هێرشەکان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی: ١
ئەو ھاوڕێیانەمان کە شەهید بوون
ژمارەی ئەو ھاوڕێیانەمان کە شەھید بوون: ٥
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکییە گشتییەکانی گەریلا: ٥٠٧
چالاکی بۆسەدانانەوە: ١
چالاکی ھەڵکوتانەسەر: ٢
چالاکییە هەماهەنگەکانی گەریلا: ٥
چالاکی هێرشبەرانە: ٥
چالاکی سابۆتاژ: ١٢
چالاکی نیشانەشکێن: ٦٨
چالاکی لێدان و شەڕ: ٩٥
چالاکی بە چەکی قورس: ٣١٩
ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە سزا دراون: ١٥٠
ژمارەی ئەو کۆنترایانەی سزا دراون: ١
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی بریندار بوون: ٣٨
ئەو ئامێرە سەربازیانەی کە لەناوبراون
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ٢
تۆپھاوێژ: ٢
سیستەمی کامێرای چاودێری: ٧
سیستەمی کامێرای چاودێری حەراری: ١
تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١
سەنگەر: ٤
چەکی جۆری ئەی فۆر و سەنگەرەکەی: ٢
ئەو ئامێرە سەربازیانەی کە گورزیان لێوەشێندراوە
هەلیکۆپتەرەی جۆری سکۆرسکی: ٣
هەلیکۆپتەرەی هێرشبەر: ٣
حەفارە: ٣
سەنگەر: ١٧٥
سیستەمی تەلەفریک: ١
بارهەڵگر: ١
چەکی کاتیوشا: ١
ئۆتۆمبێلی زرێپۆش: ١