هەپەگە ئاماری ٦ مانگ شەڕی بڵاوکردەوە: ٦٧٠ داگیرکەر سزادراون

هەپەگە ئاماری ٦ مانگ شەڕی لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە ٥٩٩ چالاکی ئەنجامدراون، ٦٧٠ داگیرکەر سزادراون و سوپای تورکیای داگیرکەریش ٣٢٣ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕی ٦ مانگی لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە خراونەتەڕوو.

"وەک بەشێک لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەڕی خابوور، لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ، شەڕ و بەرخۆدانێک ئەفسانەیی روودەدات، کە ٦ مانگی تێپەڕاندووە و رۆیشتە ناو مانگی حەوتەمەوە. ئەم قۆناغەى شەڕ، کە هەموو ساتێکی بە بەرخۆدانێکی بەهێز و ورە و ڕۆحی ئاپۆیی بەرزەوە بەڕێوەدەبرێت، بەردەوامە و ئەنجامی مێژوویی زۆر گرنگی ئافراندووە.

ئەنجامەکانی ئاماری شەڕی ٦ مانگە نیشانەی روون و ئاشکران، کە دەوڵەتی تورک لە جێبەجێکردنی پلانەکەیدا شکستی هێناوە و لەو هێرشەدا شکستی هێناوە. سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتی هاوچەرخ و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە بە شێوازی جیاواز هێزەکانی گەریلا سەرقاڵ دەکات، بەڵام ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ ئەو ئەنجامەى، کە دەیانخواست لەو هێرشانەدا بەدەستیان نەهێناوە و شکستی هێناوە. شکستەکەیان لێرەدا بە ئەندازەی شکستەکەیان لە گارە مسۆگەرە و لێی دڵنیاین، بەڵام ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە زۆر هەوڵ دەدات، ئەو شکستە لە ڕای گشتی بشارێتەوە. هەرچەندە چەکی کیمیاییش بەکاردەهێنێت، کە شەرمەزاری  ڕیسوایی مرۆڤایەتییە، بەڵام نەیتوانیوە خۆی لە شکست ڕزگار بکات. بۆیە شکستی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بووەتە هۆی ئەوە ئەوە قەیرانەکان لەناو سیستمەکەیاندا قوڵتر ببێتەوە.

ئەوەندەی روون بووەتەوە ٣٢٣ هێرشی چەکی کیمیایی ئەنجام دراون

یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی هێرشی دوژمن، کە لە ٢٣ی نیسان دەستی پێکرد بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە. لە ڕاستیدا لە مانگی شوباتی ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورک بۆ شاردنەوەى شکستەکەى لەگارە چەکی کیمیایی بەکارهێنا و ٦ هاوڕێمانی شەهید کرد. دوای ئەوەی هێزەکانی گەریلامان لە ٢٣ی نیسانەوە هەموو جۆرە هێرشەکانی سوپای تورک-یان لە زەمین و هەواوە بە تاکتیکی گەریی سەردەمی نوێ پوچەڵ کردەوە، سوپای تورک بە چڕی قورسایی خستە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی. ئەوەندەی کە هێزەکانمان بە روونی دەستنیشانیان کردووە، لە ماوەی ٦ مانگدا ٣٢٣ هێرشی چەکی کیمیایی لە دژیان ئەنجامدراوە، بەڵام بە گشتی ژمارەی هێرشە کیمیاییەکان چەند هێندە لەوەی روون بووەتەوە زیاترە.

لە ئاماری شەڕی ٦ مانگەدا ١٠١ هەڤاڵمان لە ناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینا و زاپ شەهید بوون. لەو ١٠١ هەڤاڵمان ٣٢ هەڤاڵمان بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهید بوون. لەگەڵ ئەو ٦ هەڤاڵمان، کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢١دا لە گارە شەهید بوون. بە گشتی  ئەمساڵ ٣٨ هەڤاڵمان بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی شەهید بوون.

ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەری ئەنجامی داون؛

-  سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا گورزی قورسیان بەرکەوت و لە ئەنجامیدا شکستیان هێنا، هەموو ڕۆژێک لە هەوا و زەمینەوە بۆردومانی قورس و چڕ بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام دەدات. نەک تەنها لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵکو چەندین کەمپ و باخ و باخچە و گوند و ئۆتۆمبێلی باشووری کوردستانیشی بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانێکی زۆری مادی بە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان گەیشتووە. هەروەها گەلەکەمان لە باشووری کوردستان بەهۆی ئەو هێرشانە شەهید بوون.

- سوپای تورکیای داگیرکەر سەرەڕای ئەو بۆردومانە قورسانەش نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەهۆی بێدەنگیی رای گشتی و و دەوڵەتان و هێزە نێونەتەوەییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، بە چڕی قورسایی خستە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. لە ماوەی ٦ مانگدا بە گشتی ٣٢٣ جار چەکی کیمیایی و گازی ژەهراویی لە دژی گۆڕەپانەکانی جەنگ و تونێلەکانی شەڕ بەکارهێناوە. سەرەڕای هەموو ئەمانە سوپای تورکی فاشیست نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. هەروەها لە مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا، دەستیکردووە بە بەکارهێنانی بۆمبی کیمیایی لە جۆرێکی نوێ، کە دەبێتە هۆی لێکەوتنەوەى زیانێکی زۆر.

- سەربازی گرێبەستی سوپای تورک، سەزای گونگۆر، کاتێک خواستی خۆی ڕادەستی هێزەکانی گەریلامان بکات، لەلایەن سەربازانی تری تورکەوە کوژرا.

چالاکییەکانی هێزەکانمان:

- ١ چالاکیی چوونە سەر دوژمن و دەستبەسەردا گرتن

٢  چالاکیی بۆسە دانان

١٢ چالاکیی چونە سەر دوژمن

٣٩ چالاکیی هێزی بەرگریی ئاسمانی

٤٤ چالاکیی هاوئاهەنگ و هاوکاتی گەریلا

٥٤ چالاکیی نیشانە شکێنی

٦٣ چالاکیی گورزلێدان

٩١ چالاکیی هێرشبردن

٩٨ چالاکیی سابوتاژ

١٣٢ چالاکی بە چەکی قورس

٦٣  جار لە دوژمن دار، کە هەوڵی دەدا پێشڕەوی بکات

- بە گشتی ٥٩٩ چالاکی لەلایەن گەریلاکانەوە ئەنجامدراون.

ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان؛

 ٥ کۆنترا، ٦٦٥ سەرباز و چەتە و بە گشتی ٦٧٠  داگیرکەر سزادراون

٩٦ داگیرکەر بریندار بوون

کەلوپەلی سەربازی، کە هێزەکانمان لەسەر دوژمن هەڵیانگرتووەتەوە؛

ئامێرێکی پەیوەندیی بێتەل

چەکێکی ئێم پی تی

چەکێکی بۆمبهاوێژ

چەکێکی بی ٧ (ئاڕ پی جی)

دووربینێکی رۆژ

دووربینێکیی گەرمی

ئامێرکی دۆزینەوەى مین

٢ دوربینی سەر چەک

٢ یەکی بی کەی سی

٢  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

٢ وێنەگر

٦ جانتای سەربازی

چەندین تۆن تەقەمەنی

ژمارەیەک ناسنامەى سەربازەکان

ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل و کەرەستەى تری سەربازی

ئەو ئامێرە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنران؛

ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ترانزێت

حەفارەیەکی گەورە

ئۆتۆمبێلێک پالێتکراو، کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت

٢  کەرەستەی ئاسایی سەربازی

٤ ئۆتۆمبێلی جۆری ڕێۆ

٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆشی جۆری کیرپی

٦ بۆمبهاوێژ و سەنگەرەکانیان

 ٧ چەکی ئەی ٤ و سەنگەرەکانیان

کامێرایەکی چاودێری

دوربینێکی تەلسکۆپی

٢ ئامێری دۆزەرەوەی مین و تەقەمەنی

٢ کامێرای سەر سەر

٤ رادار

٦  فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

٤٣ سیستەمی کامێرای چاودێری

دەیان چادر

ژمارەیەک جل و هێلەکی گولـلەنەبڕ

چەندین تۆن تەقەمەنی و سەدان سەنگەر تێکشکێنراون

ئەو ئۆتۆمبێلانەى دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە؛

حەفارەیەکی گەورە

٤ حەفارە

٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی

٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

٦ کۆپتەر

١٤ کۆپتەری هێرشبەر".

ژ.ت