هەپەگە ئاماری مانگی تەمووزی ئاشکرا کرد: ٧٢ داگیرکەر سزادراون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی تەمووزی ئاشکراکرد، بە پێی ئامارەکە گەریلاکان لە ١٣٠ چالاکیدا ٧٢ داگیرکەریان سزاداوە. گورزیان لە ٥ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشاندووە و لەو مانگەدا ٧ گەریلا شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی تەمووزی ئاشکرا کرد. لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئەم بابەتانە خراونەتەڕوو:

"پەیمانی لۆزان کە وڵاتەکەمانی لە رێگەی بە نەبوودانانی کورد و راستی کوردستانەوە کردە چواربەش، بە ئامانجی ئەوەی گەلەکەمان لە ناو سیستمی نەتەوە دەوڵەتەکاندا بتوێنێتەوە و قڕکردنی گەلەکەمان بگەیەنێتە ئەنجام، پێینایە سەد ساڵەی خۆیەوە. پەیمانەکە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی خۆیدا بووە مایەی چەندین کۆمەڵکوژی، هێرشی داگیرکەری و فەرمان، لە ئەنجامدا گەلی کورد بە سەدان هەزار شەهیدی بەخشی، هەموو ناڕەزایەتیە رەواکانی گەلی کورد، بە کۆمەڵکوژی سەرکوت کران، ناسنامە و داواکاری گەلی کورد بۆ ژیانی ئازاد بە نەبوو دانران. هەلی ئەوەی بە زمان، ناسنامە و کولتوری خۆیەوە لە سەر خاکی خۆی بژیت و بتوانێت چارەنوسی خۆی دیاری بکات کە ئەو مافانە بۆ هەموو گەلانی جیهان رەوان، بەڵام بۆ گەلی کورد بە زیادە دانران و بە داخەوە سیستمی باڵادەستی جیهان ئەو تاوانەیان بە هاوبەشی ئەنجامدا. بە بەخشینی قوربانی و سەرباری هەڵوێستی پەرتەوازە و لاوازیەکانیش گەلی کورد سەد ساڵە لە بەرامبەر ئەو فەرمانی مردنەدا قوربانی زۆری بەخشیوە و هەبوونی خۆی گەیاندووەتە ئەمڕۆ. پارتەکەمان پەکەکە کە لە ٥٠ ساڵی رابردوودا پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی کرد، بەو پێشکەوتنانەی لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان هێنایە ئاراوە؛ پەیمانی لۆزانی دڕاند کە بڕیاری مردن و لە کفن پێچانی بەسەر گەلەکەماندا سەپاندبوو.

دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست و رژێمی شەڕی تایبەت و فاشیستەکەی کە دەیویست لە سەد ساڵەیدا ئەو پەیمانە کۆمەڵکوژیە بگەیەنێتە ئەنجام، لە ساڵیادی پەیمانی لۆزاندا لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ کۆنسێپتی بەرفراوانی قڕکردنی دەستپێکرد. لەو هەشت ساڵەی رابردوودا گەلی کورد وبزوتنەوەی ئازادی بەرخودانێکی گەورەی کرد، تێکۆشانی ئەفسانەیی لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا نیشاندا، قوربانی گەورەی بەخشی، بە پاراستنی هەبوونی خۆی سەلماندی کە ئیتر بووەتە راستییەک کە ناکرێت نکۆڵی لێبکرێت و پاکتاوناکرێت.

دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکەرییەکانی بێ پسانەوە درێژە پێدا

دەوڵەتی تورکی قڕکەر و کۆلۆنیالیست کە دوژمنی سوێندخواردووی گوکردانە و وێڕای رژێمی شەڕی تایبەتی خۆی لە مانگی رابردووی تەمووزدا هەوڵیدا ئەوەی لە سەد ساڵی دواییدا نەیتوانیوە بکات، سەرلەنوێ ئەنجامی بدات و بە هێرشی داگیرکەری بتوانێت بگاتە ئەنجام. لە بۆتان، دێرسیم، خەرزان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هێرش و ئۆپراسیحنیەکانی بێ وەستان درێژە پێدا. لە ماویە مانگی تەمووزدا لە باکووری کوردستان و هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا ١٧ جار ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا، ٢٨٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٦٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە سەدان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس هێرشی کرد و گۆڕەپانەکانی بۆردومان کرد. ٩ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان. ٤ جاریش لە دژی سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا و زاپ، ٢ جاریش لە دژی سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمی هەرمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛ بە گشتی ٦ جار بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بەکارهێنا.

١٣٠ چالاکی، ٧٢ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هەموو هێرشەکانی دوژمن بێ پسانەوە تێکۆشانی بەرگریی لە گەلی کورد و کوردستانیان درێژە پێدا. هێزەکانمان لە مانگی تەمووزدا؛ ١٣٠ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٧٢ داگیرکەر کە یەک لەوانە ئەفسەری باڵا بوو سزادران و ١٦ داگیرکەریش برینداربوون. هەروەها ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێکی سەربازی و کەلوپەلی سەربازی تێکشکان و زیانیان لێدرا.

٧ گەریلا شەهیدبوون

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە گیانی فیدایی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز لەسەر هێڵی شەهیدان رێدەکەن. لە مانگی تەمووزدا هاورێیانمان میرزا بارگران (میرزا سەزەک)، بەنگین بارمان (هەرۆ کاراتاش) و رێدور سیسەر (گوڤەن ئۆزجان) کە بەهەمان رۆح، هۆشمەندی و بڕواوە لە باکووری کوردستان تێدەکۆشان؛ هاوڕێیانمان ڤیان مێردین (لەیلا ئەلچیئۆغڵو)، زنار سەرچیا (زنار محەمەد عەبدولغەنی)، باوەر ئارین (مەسعود دەمیرکران) و بەرخودان فارقین (سەردار مەچین) لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوون. لە خەرزانەوە تا مەتینا، لە بۆتانەوە تا زاپ هاوڕێیانمان کە بە بڕیارداری، رۆحی گیانبازی و بڕوایەکی بێهاوتاوە خۆڕاگرییان کرد، بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیمان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. هەڵوێستی سازش نەکردنی هاوڕێیانی شەهیدمان کە تا کۆتا هەناسەیان خۆڕاگریان کرد بەردەوام لەلایەن ئێمە وەک هاوڕێیانی ئەوانەوە بە نمونە دادەنرێت و دەبێتە مایەی بەدەستهێنانی ئامانج و سەرکەوتن.

ئاماری مانگی تەمووز:          

ئۆپراسیۆنەکانی دوژمن: ١٧

هێرشەکان بە فڕۆکەی شەڕ: ٢٨٣

هێرشەکان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ١٦٨

هێرش بە تەقەمەنی قەدەغە: ٩

هێرش بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی: ٦          

***

هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون: ٧

هاوڕێیانمان کە بە دیلی کەوتوونە دەست دوژمن: ٢

***

کۆی گشتیی چالاکییەکانی گەریلا: ١٣٠

چالکی سابۆتاژ: ١

چالاکی هەماهەنگی گەریلا: ٤

چالاکی نیشانشکێنی: ١٧

چالاکی چەکی قورس: ٥٢

چالاکی شەڕ- لێدان: ٥٥

***

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون: ٧٢ (یەکێکیان ئەفسەری باڵایە)

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ١٦

***

ئەو چەک و کەرەستە سەربازیانەی تێکشکێنراون:

ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری ئامارۆک، ١

سیستمی رادار: ٢

سیستمی کامێرای چاودێری حەراری: ٨

چەکی ئەی ٤: ١

سەنگەر: ٤

سەنگەری کاتیوشا: ١

پانێلی وزەی خۆر: ١

درۆن: ١

ئامێری بری پەیوەندییەکان (ژامەر): ١

بۆمبهاوێژ: ٢

خێمە: ٢

کۆگای تەقەمەنی: ١

***

ئەو ئامێر و کەلوپەلە سەربازیانەی گورزیان لێدرا:

هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ٥

سەنگەر: ٥

خێمە: ١

هـ . ب