'هەر ئازادیخوازێک پێویستە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشێت'

ئارگەش بۆکان گەریلای یەرەکە رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و رایگەیاند کە هەر کەسێک ژیانێکی ئازاد، دیموکرات و یەکسانی دەوێت، پێویستە لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد تێبکۆشێت.

ئارگەش بۆکان گەریلای هێزەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە بۆنەی ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

گەریلا ئارگەش بۆکان ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی لە تێکۆشەرانی ئازادی، خانەوادەی شەهیدان، شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێگەی دیموکراسی و ئازادی پیرۆز کرد.

ئارگەش بۆکان بەم شێوەیە قسەی کرد:

" بێگۆمان ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە مێژووی مرۆڤایەتی و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا خاوەن پێگەیەکی تایبەتە. لەبەرئەوەی ٤ی نیسان ئەستێرەی گەلی کورد گەش کرد، لە کاتێکدا کە داگیرکەری لەسەر هەموو بەشەکانی کوردستان سەپێنرابوو، بێدەنگی و تاریکیەکی گەورە لەسەر گەلی کورد و هەموو تێکۆشەرانی دەرەوەی گەلی کورد سەپێنرابوو، ڕێبەر ئاپۆ چاوی بە جیهان هەڵهێنا و پەردەی ترس و تاریکی بە تەواوی هەڵگرت. ئەم رۆژە بووە هیوای هەموو گەلان کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن. ئەمڕۆ دەبینین کە لەژێر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا بە هەزاران تێکۆشەر لە خەباتدان و لەم رێگەیەدا بە هیوای ژیانێکی ئازاد و یەکسان گیانیان بەخت دەکەن و بە هەزاران فەرماندەی ئەفسانەیی دروست بوون.

لەم رۆژەماندا دەبینین کە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشەرانەی لەسەر هزر و فەلسەفەکەی خەبات دەکەن، ستونی جیهانی سەرمایەداریان هەژاندووە و بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات. ئێستا تێکۆشان گەیشتووەتە ئاستێک کە جیهانی سەرمایەدای لەنێو قەیران و گێژاودایە کە ناتوانێت خۆی رزگار بکات. لەبەرئەوەی هەموو گەلان لەنێو تێکۆشانێکی گەورەدان بۆ ژیانێکی ئازاد و لە سیستمی سەرمایەداریدا ژیانێکی ئازاد نییە. ئازادی تاک و کۆمەڵگایان لەناوبردووە. بۆ ئەوەش نە تەنها گەلی کورد و گەلانی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بووەتە هیوا بۆ هەموو گەلان سەر زەوی، بە ناسینی ئەم هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، گەلان بۆ ئازادی و دیموکراتی و ژیانی ئازاد تێدەکۆشن.

بێگومان ٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگای خۆی هەیە. پژاک لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ دامەزراوە. بە دامەزراندنی پژاک گەنجانی ڕۆژهەڵات بەرەو چیا ئازادەکانی کوردستان بەڕێکەوتن و چوونە ڕیزی گەریلاوە. بۆ ئەو مەبەستەش ئەگەر درێژە بەخەباتی بزووتنەوەی ئاپۆیی بدەین مرۆڤ دەتوانێت گرنگی ٤ی نیسانی ڕۆژی ژیانەوە و لەدایکبوون ببینێت. نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت هەموو گەلانی جیهان لەوەتەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ٤ی نیساندا دەکرێت بە لەدایکبوونی ژیانێکی ئازاد پێناسە بکرێت، ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ژیانێکی ئازادە. بۆیە هەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە لە ڕیزی خەباتی بزووتنەوەی ئاپۆییدان و لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا بەشدارن و لەسەر ئەم بنەمایە شەڕ و تێکۆشان دەکەن، هێزێکی پۆڵایین و ئیرادەیان هەیە کە بە هیچ هێزێکی دەرەکی شکست ناهێنرێت. ئەمڕۆ دەبینین کە گەریلا و تێکۆشەرانی ئازادی لە سەنگەرەکانی شەڕدا لە دژی هەموو ئەو هێرش و داگیرکەرانە شەڕ دەکەن و هەموو هێرشەکان دەشکێنن و هێز و ئیرادەی خۆیان لەم فکر و فەلسەفەیە وەردەگرن. ئەوەش لە خوێندنگای ڕێبەر ئاپۆوە هاتووە. فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەیە چەکی گەریلایە بەهێز بکات لە دژی داگیرکەران. بەم هۆیەوە ٤ی نیسان لە مێژووی خەباتدا مانا و گرنگییەکی تایبەتی هەیە. هەتا جیهان هەبێت، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و ژیانی ئازاد بەردەوام دەبێت. هەتا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەردەوام بێت، ٤ی نیسان ڕۆژێکی تایبەتە لە مێژووی مرۆڤایەتی و تێکۆشانی ئازادیدا و جێگای خۆی هەیە بۆیە پێویستە هەموو تێکۆشەران و کەسایەتی و گەلی کورد و هەموو ئەو گەلانەی کە هیوای ئازادی و ژیانێکی ئازاد و یەکسانیان هەیە، ٤ی نیسان وەک ڕۆژی لەدایکبوونی ژیانێکی ئازاد پیرۆز بکەن.

داوا لە هەموو گەنجانی وڵاتپارێزمان دەکەم، بۆ هەموو کورد و فارس و ئازەری و بەلووچ و لۆر و هەموو ئەو پێکهاتانەی لە ئێران دەژین، بۆ ئەوەی ژیانی ئازاد بەدیبهێنن، بۆ ئەوەی هەموو هیواکانیان بەدیبهێنن، پێویستە بەشداری لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆدا بکەن. چونکە خەڵکانێکی زۆر هەن لە جوگرافیای ئێراندا دەژین کە هەریەکەیان بیروباوەڕ و دابونەریت و کەلتوری ژیانی خۆی هەیە و سیستەمی دەوڵەت و نەتەوە ناتوانێت هەموو ئەو ڕەنگانە بپارێزێت . لە سیستمی نەتەوە دەوڵەتدا، تەنیا یەک نەتەوە بە بنەما وەردەگیرێت و گەلانی دیکە دەکات قوربانی و لەسەر پشتی گەلانی دیکە دەژی. بۆ ئەو مەبەستەش تاکە هزر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆیە کە دەتوانێت بە ژیانی ئازاد و پێکەوەیی وەڵام بداتەوە. چ لە ناو ئێران و هەم لە ناوچەکە و هەموو گەردووندا، چونکە تەنیا چەند نەتەوەیەکی کەم لە جیهاندا وەک دەوڵەت نەتەوە ناژین، هەزاران نەتەوە لە جیهاندا دەژین و ئەمڕۆ تەنیا هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ژیانی هاوبەشی گەلان مسۆگەر بکات. هەموو گەلان دەتوانن بە زمان و کەلتووری خۆیان ژیانێکی ئازاد و یەکسان بنیات بنێن بۆ ئەم مەبەستەش هەر کەسێک کە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی و یەکسان بخوازێت دەبێت لە تێکۆشاندا بێت لەسەر هێڵی فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ.

لە کۆتایی قسەکانیدا، جارێکی دیکە جەژنی ژیانەوە، رۆژی لەدایکبوونی ژیانی ئازاد، لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو تێکۆشەرانی ئازادی، هەموو هەڤاڵانمان، هەموو گەلی کورد و گەلانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەن و دەڵێن، بژی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی، بژی ڕێبەر ئاپۆ."

ف.ق