'هەرچەند شەهید ببین، دەست لە دۆزی خۆمان هەڵناگرین'
یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان لەبارەی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " دەوڵەتی فەڕەنسا رێگە بە دەوڵەتی تورک دەدات کە کۆمەڵکوژی بەم شێوەیە ئەنجام بدات."
یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان لەبارەی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " دەوڵەتی فەڕەنسا رێگە بە دەوڵەتی تورک دەدات کە کۆمەڵکوژی بەم شێوەیە ئەنجام بدات."
یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان لەژێر چادری ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە چوار رۆژە لە کۆمەڵگای دیگۆرێی شەنگال بەردەوامە، لەبارەی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەندراوێکیان خوێندەوە.
راگەیەندراوەکە لەلایەن لیزا شەنگال ئەندامی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخانەوە خوێندرایەوە.
لیزا شەنگالی رایگەیاند کە کۆمەڵکوژی دوێنی لە پاریس روویدا، هاوشێوەی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣ەوە و وتی، تاوەکو ئێستا حسابی کۆمەڵکوژی ٢٠١٣ نەدراوە، دەوڵەتی فەڕەنسا رێگەیدا کە دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژیەکی دیکە بەرامبەر کورد ئەنجام بدات.
شەنگال باسی ئەوەشی کرد، پێویستە باش بزانن کە هەرچەند شەهیدیش ببین، دەست لە دۆزی خۆمان هەڵناگرین. دەوڵەتی فەڕەنسا رێگەی داوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆمەڵکوژی دژی کورد ئەنجام بدات.
ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان دەکەین و دەڵێین کە هیچ کاتێک خوێنیان لەسەر زەوی نامێنێتەوە و ناتوانن رێگە لە تێکۆشانمان بگرن و تاوەکو ئازادی رێبەرتیمان لەسەر پێ دەبین.
راگەیەندراوەکە بە وتنەوەی 'شەهید نامرن و بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.
ف.ق