هێرشی سەربازی لە ماهسەرت و باگۆکی مێردین
سوپای تورکی داگیرکەر لە ماهسەرت و باگۆکی مێردین هێرشێکی سەربازی دەستپێکرد. هاوکات لەگەڵ جموجوڵی ئاسمانی، سوپای تورک سەنگەری لە ناوچە شاخاوییەکانیش لێداوە.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ماهسەرت و باگۆکی مێردین هێرشێکی سەربازی دەستپێکرد. هاوکات لەگەڵ جموجوڵی ئاسمانی، سوپای تورک سەنگەری لە ناوچە شاخاوییەکانیش لێداوە.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر چیای باگۆک لە ناوچەی نسێبینی مێردین و ناوچەکانی ماهسەرت، کە دەکەوێتە نێوان میدیات، ماهسەرت، ئەرتوکلو و نسێبین.
لە چوارچێوەی ئەو هێرشەدا پێداویستی و کەرەستەی سەربازی بۆ هەردوو ناوچەکە گواستراوەتەوە. لەگەڵ یەکەکانی سوپای تورک دا ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان بە ناوچەکەدا بڵاوکراونەتەوە.
هەروەها جموجوڵی ئاسمانی لەو ناوچەیە هەیە و سەربازانی سوپای تورک سەنگەریان لە ناوچە شاخاوییەکانی نزیک گوندی مارینە (ئەسکی حەسار) لێداوە.
ژ.ت