حەسەن بەسری فرات: دەبێت پشتگیری دەم پارتی بکەین

حەسەن بەسری یەکێک لە نەوەکانی شێخ سەعید تیشکی خستە سەر ئەو بەکارهێنانە ئاینگەرایانەی دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو کورد پشتیوانی دەم پارتی بکات.

حەسەن بەسری فرات ئاماژەی بەوەدا پێویستە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا پشتگیری لە دەم پارتی بکەین و دەربارەی ئەو بازرگانیکردنە پیسەی کە بەناوی شێخ سەعیدەوە بە تایبەت لە ئەرزروم و ئامەد دەکرێت، هەموو کوردی ئاگادارکردەوە.

حەسەن بەسری نەوەی شیخ سەعید و سەرۆکی پێشووی شارەوانی خنوس لە بارەی هەڵبژارنەکان و ڕۆڵی دەنگدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد لە ناوچەکوردییەکانی ئەرزڕۆم دژایەتی دەنگ دەرە کوردەکان دەکرێت.

بەسری ئاماژەی بەوەکرد لە ٢٠١٤دا لە ئەرزرۆم بە ڕۆحێتی نەتەوەی و وڵاتپارێزییەوە چوار شارەوانی ناوچەکە بەدەستهێنرا و وتی: "بەڵام دەوڵەت تەحەمولی ئەم سەرکەوتنەی نەگرت، قەیومی لە شارەوانییەکان دانا. بۆیە لە من لە ئێستادا لە غوربەتەوە داوا لە هەموو کوردان دەکەم بە ڕۆحێتی نەتەوەیییەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و پشتگیری لە دەم پارتی بکەن و شارەوانییەکان بەدەستبخەنەوە و بیخەنە خزمەتی گەلەوە."

ئەرکی شێخ سەعید بەردەوامە لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادی کورد

بەسری، ئەوەی دەستنیشانکرد ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان لەسەر سیاسەتی نکۆڵێکردن و قڕکردن لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەردەوامە، سەرەنجی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی مێژوو و بەکارهێنانی لە ڕۆژی دەنگداندا لە دژی دەسەڵاتی ستەمکار و وتی: "دەبێت گەلی ئێمە ئاگاداربێت لە سەر ناوی بەکار‌هێنای ئاین و بەتایبەت لە سەرحەد بەم شتە هەڵنەخەڵەتێن. ڕۆڵی شێخ سەعید و ئەرکەکەی لە بزوتنەوەی کوردا ڕوون و ئاشکرایە، ئێستاش ئەو رۆڵە لە بزوتنەوەی ئازادیدا بەردەوامە. لە پێشوودا گەلی کورد لەسەر ناوی ئاین بێ ستاتۆکرابوو و گەلی کورد بەناوی ئاینەوە هەڵدەخەڵەتێنرا. شێخ سەعید لە بەرئەوە تێدەکۆشا چونکە نکۆڵی لە ئاین، شوناس و نەتەوەی کورد دەکرا. لەمرۆشدا ئەوانەی بۆ مافەکانی کورد تێدەکۆشن لەسەر ڕۆڵەکەی شێخ سەعید بەردەوامن. بۆیە پێوستە گەلی کورد ئەو ڕاستییە بزانن هیچ کاندیدێکی پارتی دوژمن ناتوانێت شوێنکەوتەی شێخ سەعید بێت، ئەوەی هەیە تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندی گەلە."

بەسری لە درێژەی قسەکانید ئاماژەی بەوەکرد دەوڵەتی تورک بە ئاین و نەتەوەپەرستی هەستی گەل دەقۆزێتەوە و وتی: "دوای داگیرکردنی عەفرین، بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بەسیاسەتی خۆی بدات، مزگەوت و قوتابخانی ئاینی دەکردەوە. حزبوڵا و هوداپاریش پشیوانی دەکر. لە ئێستاشدا ناوی شێخ سەعید بەکاردەهێنێت، نابێ گەل بەوە فریوو بخوات. زهنیەتی ئەوان نوێنەرایەتی گەلەکەمان ناکات، شێخ سەعید و هاوەڵانی قوربانیان لە پێناوی گەل و خەڵک بوو. بۆیە نابێت لەگەڵ دوژمنی گەلدا مامەڵەبکرێ."