هەڵسنکی یادی شەهید بێریتان کرایەوە

لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی شەهیدبوونی ژنە فەرماندەی گەریلا بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) مەراسیمێک ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنان لە کۆمەڵەی کورد ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا لەگەڵ یادەوەریەکانی شەهید بێریتان و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم، شەهیدی فەرماندە شیلان گۆیی و ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان یاسین بوڵوت (شوکرو سەرحەد) بەبیرهێنرانەوە. مەراسیمەکە بە بەشداری گەل و ئەندامانی کۆمەڵەی کورد بە ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر باسی خەبات و تێکۆشانی شەهیدان کرا.

دوای قسەکردن مەراسیمەکە پێشکەشکردنی سینەڤزیۆنێک لەبارەی تێکۆشان و خەباتی شەهید بێریتان کۆتایی هات.

ف.ق