هەورام ئاویەر فەرماندەی هەپەگە لە وان بەخاکسپێردرا

تەرمی هەوارام ئاویەر گەریلای هەپەگەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە کۆتایی مانگی ئایار لە چیای باگۆک شەهید بوو، لە شاری وان بەخاکسپێردرا.

حەسەن مەحمود ناسراو بە هەورام ئاویەر فەرماندەی هەرێمی مێردینی هەپەگە لە ٣٠ی ئایار لە شەڕێکدا لە چیای باگۆک شەهید ببوو، تەرمەکەی لە گۆڕستانی بێکەسان لە وان بەخاکسپێردرا.

لە ئەنجامی دەرکەوتنی پشکنینی دی ئێن ئەردا، خانەوادەکەی تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرتەوە.

خانەوادەکە، تەرمەکەی کاتژمیر ٠٥:٠٠ لە وان بەخاکسپارد.

پۆلیس و سەربازی تورک رێگری لە کاروانی ئۆتۆمبێڵەکانی تەرمەکە کرد و داوای ناسنامەی کرد.

پۆلیسی تورک گۆڕستانی کارشییاکای وانی گەمارۆدا و رێگەیان نەدا جگە لە ئەندامانی خانەوادەکە کەسێکی دیکە بەشداری لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید هەورام ئاویەر بکات.

ف.ق