حەوت چەتەی داعش لەلایەن هاتەوە دەستگیرکران
هێزەکانی دژە تیرۆر لە تەبقا حەوت چەتەی داعشیان دەستگیر کرد.
هێزەکانی دژە تیرۆر لە تەبقا حەوت چەتەی داعشیان دەستگیر کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەلاتی سوریا رایگەیاند، هێزەکانی دژە تیرۆر لە شاری سوێدای تەبقا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ، حەوت چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛
" دەزگا ئاسایشی گشتی، لە دەوروبەری تەبقا، چاودێری زۆر کەسی گۆماناویان کرد و ئاشکرا بوو کە هەندێکیان سەر بە شانە شاراوەکانی داعشن کە دەیانەوێت ئاسایشی ناوچەکە تێک بدەن. دوات هێزەکانی دژە تیرۆر ٢٢ی کانون لە شاری سوێدای تەبقا لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا ٧ چەتەیان دەستگیر کرد.
ئۆپەراسیۆنەکانمان لەدژی شانە شاراوەکانی داعش بەردەوام دەبن کە چەتەکان هێزی خۆیان لە هێرشی دەوڵەتی تورک وەردەگرن و ئاسایشی هەرێمەکە تێک دەدەن."
ف.ق