ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری تورکمان لە پەرلەمانی عێراق کە بەرپرسی پێشووی بەرەی تورکمانی بوو ناوبراو ناسراوە کە سەر بە دەزگای هەوڵگی تورکیا(میت)ە، بەردەوامیش هەوڵی داوە کە ئاژاوەگێری لەنیوان پێکهاتەکانی شارەکەدا دروست بکات، جێگای باسە ١٥ی ئەم مانگە لە چاوپێکەوتێنێکیدا لە کەناڵی عێراقییە کە کەناڵی فەرمی دەوڵەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەرشەد ساڵحی بێ ڕێزیەکی هێجگار زۆری بە شەهیدانی ١٩٦٣ی شاری کەرکوکی کرد، هەر ٢٩ شەهیدە کوردە لە سێدارەدراوەکەی ١٩٦٣ی بەتاونبار لەقەڵەمدا، نەک جارێك سێ بۆ چوارجار پێی ووتن ئەوانە تاوانبارن، تەنانەت وتی: ئێمە نەمانهێشتووە لە (موئسەسەی شوهەدائی عێراق) ناوی ئەوانە بە شەهید بنوسرێ و ئیمتیازی شەهیدانە وەربگرن، هەروەها وتی: هەرگیز ناهێڵین ناوی ئەو ٢٩ کەسە بەشەهید ناو ببرێ بەڕەسمی".
جێگای باسە هاووڵاتیانی کوردی کەرکوک بەهۆی قسەکانی ئەو پیاوەی هەوڵگری تورکیا ڕەخنەیان لە بێ هەڵوێسیت پەرلەمانتاره کوردەکان گرت و دەلێن هەقە هیچ نەبێ ئەندام پەرلەمانەکانی کەرکوک وەڵامی بدەنەوە هاوشێوەی ئەو لە کەناڵی (العراقیە) و نەهێڵن جارێکیتر ئاوها سوکایەتی بە خەڵکی کەرکوک بکات و ئەو هەموو درۆیە ڕیز بکات لە بەڕئەوەی ڕووداوەکانی ١٩٥٩ی کەرکوک، کە هیچی دەستی کوردی تیا نەبووە.
هەر لەسەر ئەو پرسە ئەمڕۆ لە مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی حزبەکە، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، کە سکاڵای یاسای دژی ئەرشەد ساڵحی تۆمار دەکەن چونکە سووکایەتی بە شەهیدانی کوردی کەرکوک کردووە و تاوانی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی داوەتە پاڵ شەهیدانی ١٩٦٣ کە شێخ مارف و هاورێکانیەتی، هەروەها حزبە کوردستانیەکانی شارەکە ووتیشیان کە ئەرشەد ساڵحی بەفیتی وولاتی تورکیا هەوڵی ئاژاوەگێڕی تێکدانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی شارەکە دەدات.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد پاش کۆبوونەوەکەش، حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان بەستی و تیدا ڕەوەند مەڵا مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی ٢ی یەکێتی نشتیمانی کورستان بەناو حزبە کوردستانیەکانەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ووتی لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارە کرا: " لەهەستکردن بە بەرپرسیارێتی ئێمە وەکو حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک جەخت لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێکهاتەکانی شاری کەرکوک، وە ئیدانەی لێدوانەکانی ئەرشەد ساڵحی دەکەین کە لە کەناڵی فەرمی حکومەتی عێراق بەدەنگێکی ناشاز و نابەرپرسانە بەرامبەر کەرکوکان دوور لە بەهای پێکەوەژیان، بێ رێزیەکی زۆری بەشەهیدانی ساڵی ١٩٦٣ی کەرکوک کرد، وە ئەو ٢٩ شەهیدە کوردەی لەسێدارەدارن لەو ساڵەدا بەتاونبار لە قەڵەم دا".
هەروەها ڕەوند مەلا مەحمود ووتیشی: "وێڕای شیواندنی مێژووی خەباتی شەهیدانی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان، ئەرشەد ساڵحی تاوانێکی ناڕەوای داوەتە پاڵ ئەم پۆلە شەهیدە، بەداخەوە کە کەناڵی فەرمی حکومەتی عێراق ووتەکانی ئەم پەرلەمانتارەی بڵاوکردۆتەوە، پێویستە کەنالی (ئەلعراقییە) بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی عێراق و خەلکی کەرکوک بکات".
دەربارەی هەوڵەکانی ئەرشەد ساڵحی بۆ تێکدانی پێکەوەژیان لە کەرکوک بەفیتی تورکیا، ڕەوەند مەلا مەحمود ووتیشی: "ئێمە وەکو حزبەکانی شاری کەرکوک ئەم ووتە ئاژاواەگێرایانەی ئەرشەد ساڵح ڕەتدەکینەوە چونکە دەچیتە چوارچێوەی تێکدانی ئاشتەوایی نشتیمانی، کە ئەمەش خزمەت بەپێکەوەژیانی ئاشتیانەی کەرکوک ناکات، ئێمە ووتەکانی ئەرشەد سالحی بە فیتی ووڵاتێکی هەرێمی(تورکیا) دەزانین کە دەیەوێت لەڕێگەی ئەم جۆرە لێدوانانە پێکەوەژیانی نێوان نەتەوەکانی کەرکوک تێکبدەن بۆ مەرامی و ئەجیندای خۆیان، داوا لە داواکاری گشستی دەکەین کە هەڵوێستی جدیان هەبێت چونکە ئەم جۆرە ووتارانە دەبێتە مایەی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، وەکو ئەرکی نەتەوەیەتی بە مافی خۆمانی دەزانین بەپی یاسای دەستوری عێراقی، سکاڵا لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانە تۆمار بکەین تا چیتر ئەرشەد ساڵحی و هاوبیرانی نەبنە مایەی بێ رێزی کردن بەخوێنی شەهیدان و نانەوەی ئاژەوە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک".
هـ . ب