هێزەکانی گەریلا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا

تیمەکانی گەڕۆکی گەریلاکانی ئازادی لە زاپ، خواکورک و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چەکی قورس لە سەربازانی داگیرکەری تورکیاندا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " تیمەکانی گەڕۆکمان لە زاپ، خواکورک و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلایان لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغەکرا بۆردومان کرد. لە هەمان کاتدا گۆڕەپانەکانی گەریلا بە دەیان جار بە ئۆبۆس، هاوەن، تانژ و چەکی قورس بۆردومان کران.

زانیاری لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ٦ی کانونی دووەمدا لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

لە ٦ی کانونی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخین تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی خانوری شەهید ساڤاش مەرەش؛

لە ٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٤:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛

لە ٦ی کانونی دووەمدا سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٢٦ و ٣١ی کانونی یەکەم و ٤ی کانونی دووەمدا، هەرێمەکانی شوکێ و ستونیی ئاڤاشین ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران.

لە ٥ و ٦ی کانونی دووەمدا گردی شەهید کامەران و گەلی لۆڵانی خواکورک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، بە دەیان جار بە هاوەن، ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

ف.ق