هێزەکانی گەریلا لە سەرحەد بنکەیەکی سەربازییان کردە ئامانج

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی بنکەی سەربازی وەدات ئۆزکای سەر بە بازید چالاکییەکی هەماهەنگیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا یەکلابووەتەوە، کە دوو سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندراون، سەنگەرێک، کامێرایەکی چاودێری و رادارێک لەناوبراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیاریانەی راگەیاند:

"لە هەرێمی سەرحەد؛

٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە دژی بنکەی سەربازی وەدات ئۆزکای سەر بە بازید بە تاکتیکی گەریلای هەماهەنگ، چالاکی ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیدا کە لە تاوەرێکی چاودێریدا ئێشکیان دەگرت و لەئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. قۆڵی دووەمی چالاکیەکە لە سەنگەر، کامێرای چاودێری و راداریدا و لەناویبردن. هاوکات تەقینەوەیەکی گەورە لە ناو بنەکەکەدا روویدا بەڵام ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون و برینداربوون رووننەبووەتەوە. داگیرکەران کاتژمێر و نیوێک دوای چالاکیەکە بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە. لەو چالاکیەدا پشتڕاستکراوەتەوە کە بە گشتیی دوو داگیرکەر سزادراون و سەنگەرێک، کامێرایەکی چاودێری و رادارێک لەناوبراون.

ھەرێمی زاپ؛
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی سووک کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران کرایە ئامانج و لەناو برا.
٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦.٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی سووک لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.
هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٢٠ و ١٣:٣٥ و ١٤:٣٠، بە چەکی قورس ئەو داگیرکەرانەی هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر بن، کرانە ئامانج و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ڕادارێکی سەر بە داگیرکەران کرایە ئامانج و تێکشکێندرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
هەرێمی مەتینا؛
٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛
٢٧ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە ھەرێمی زاپ جارێک بۆردومان کران.
٢٧ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھێرێمی مەتینا جارێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەنگەڕەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، ١١ جار بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٢٧ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ جارێک بە تەقەمەنی و جارێکیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٧ی تشرینی یەکەم، ھەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا لە لایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکورک و بارزان تۆپباران کران.