هێزەکانی گەریلا لە زاپ و خواکورک لە داگیرکەرانیاندا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٤ی کانونی دووەم لە زاپ و خواکورک لە داگیرکەرانیاندا.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەو بارەوە هاتووە: "تیمە گەڕۆکەکانمان لە زاپ و خواکورک گورزیان لە داگیرکەران وەشاند. سوپای تورکی داگیرکەر ٤ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ تا نیوەشەو لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای لە گۆڕەپانی چەمچۆ جارێک بە بۆمبی قەدەغە، ١٤ جاریش بە هەلیکۆپتەر، ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد".

زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ٤ی کانونی دووەمدا لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە سابۆتاژ لە داگیرکەران لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆیان دا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخین تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛

٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ تا نیوەشەو لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ بە بۆمبی قەدەغە یەک جار بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

٤ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی  چەمچۆ و نزیک گوندی سیدا ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

١ و ٤ی کانونی دووەم شاخی بهار و گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ  بۆردومان کران.

لە ٢٦ی کانونی یەکەم و ٣ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی گۆڕەپانی چەمچۆ و دەوروبەری گوندی سیدا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب