هێزەکانی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی کرد
بە هەزاران کەس لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینیدا مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ساز کرد. هێزەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە گەل کرد.
بە هەزاران کەس لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینیدا مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ساز کرد. هێزەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە گەل کرد.
ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ١٣ی ئەیلول لەتاران بە پاساوی ئەوەی قژی بەدەرەوە بوولە لایەن پۆلیسی 'ئاکاری"ییەوە دەستگیر و ئەشکەنجە کرابوو. ژینا گواسترابووە بۆ نەخۆشخانە و دوای ٣ رۆژ لە ١٦ی ئەیلولدا لە نەخۆشخانە ژیانی لەدەستدا.
لەوکاتەوە لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکی ناڕەزایەتی و شەرمەزارکردن بەرێوەدەچن.
بە گوێرەی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکان لە سەر گۆڕەکەشی هەڕەشەی کوشتنیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمنی کردووە. ئەوە راگەیەندرا کە هێزەکانی دەوڵەت بە تایبەتی هەڕەشەیان لە کوڕێکی بنەماڵەکە کردووە.
سەرباری ئەوەش بە هەزاران کەس لە سەر گۆری ژینا ئەمینی کۆبوونەوە. لەو دیمەنانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دروشمی "کوردستان گۆڕستانی فاشیستان" دەبیسترێت.
لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی سرود دترایەوە. بە پێی دیمەنەکان کە بڵاوکراونەتەوە هێزەکانی دەوڵەت لە کاتی چالاکی شەرمەزارکردن لەناو شارەکە بە گولـلەی راستەقینە و بۆمبی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر گەل.
لەشارەکانی مەهاباد، سنە و بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیان رژانە شەقامەکان. لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ئاگر کرایەوە و لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی دەوڵەت لە زۆر شوێن شەڕ و ئاڵۆزی هاتەئاراوە.
هـ . ب