هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی ١٤ ساڵیان بریندار کرد

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە هەرێمی نەوسودی ویلایەتی کرمانشان تەقەیان لە کۆڵبەرێکی ١٤ ساڵ کرد.

بەگوێرەی زانیاریەکانی کۆڵبەر نیوز، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە شەو لە ١٥ی ئازاردا لە هەرێمی نەوسود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. نەوسود لە باکوری شاری پاوەی هەرێمی هەورامانە.

لە هێرشەکەدا منداڵێک بەناوی مانی حەبیبی ١٤ ساڵ بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراوەتەوە. راگەیەندرا کە تەندروستی منداڵەکە باشە.

بەگوێرەی ئاماری کۆڵبەر نیوز، ئەمساڵ لە ناوچە سنوریەکان ٣ منداڵ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کوژراون.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٣ کۆڵبەر کوژراون و ٢١٥ کۆڵبەریش بریندار بوون.

ف.ق