هێزەکانی ئێران شەش گەنجی جوانڕۆیان رفاند
لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای رێورەسمی تەرمی کوژراوێکی خۆپیشاندانەکان، شەش گەنج لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە رفێنران. لە شارەکە چالاکیەکان بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبوونەتەوە.
لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای رێورەسمی تەرمی کوژراوێکی خۆپیشاندانەکان، شەش گەنج لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە رفێنران. لە شارەکە چالاکیەکان بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبوونەتەوە.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران، راپەرینی گەل بەردەوامە کە لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیان پێکرد.
لەگەڵ ئەوەی گەل رووبەرووی فشار، کوشتنی چالاکوانان، دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن دەبێتەوە، بەڵام لەسەر پێیە.
لە زۆر شار مانگرتن دەستی پێکرد کە شاری جوانڕۆش یەکێک لە ناوەندەکانی راپەرین و مانگرتنە. لە شارەکە نیشانشکێنەکانی حکومەت لەسەر باڵەخانە حکومیەکان جێگیر کراون. لە زۆر گەڕەک هێزەکانی حکومەت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و بێ ئەوەی بیانویەک پیشان بدرێت، هاوڵاتیان تاوانبار دەکرێن.
گەل بەشداری لە پرسەی بورهان ئیلیاسی کرد کە رۆژی یەکشەممە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە کوژرا. دوای پرسەکە هێزەکانی پاسداران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئیلیاسی. لە ئەنجامدا خالید ئیلیاسی برای بورهان ئیلیاسی دەستگیرکرا.
راگەیەندرا کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئیلیاسیدا هێزەکانی دەوڵەت هەڕەشەیان لە ئەندامانی خانەوادەکە کردووە و بە خالید ئیلیاسیان وتوە، شانسی هەیە کە نەمردووە.
دواتر شەش گەنج بە بیانوی ئەوەی بەشداریان لە پرسەکەدا کردووە دەستگیرکران، نازانرێت کە ئەو گەنجانە بۆ کرێ براون. زانیاری بە خانەوادە و پارێزەرانیان نادرێت.
ئەو گەنجانی کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە دەستگیرکراون ئەمانەن: ئوسامە یوسفی، ئیدریس بادعی، یەحیا عەبدی، یاسر هێدایەتی، شاهین خۆدامۆرادی و ئیدریس فەتحی.
بەگوێرەی دوایین ئاماری رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران، لە سەرەتای راپەرینی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ٤٧٦ کەس لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژراون کە ٦٤ کەسیان منداڵ و ٣٤ کەسیان ژنن. هەروەها هەڕەشەی لەسێدارەدان لەسەر ١٠٠ کەس هەیە.
ف.ق