جەلال فیداکار؛ پەیجۆری ئاڤێستا خابوور
رۆڵە بوێر و نەترسەکانی کوردستان هەر بە ساواییەوە بە چاونەترسی و بوێرییەوە گۆچ کراون و لای لایەی خۆڕاگری بە گوێچکەیانرا خوێندراوە.
رۆڵە بوێر و نەترسەکانی کوردستان هەر بە ساواییەوە بە چاونەترسی و بوێرییەوە گۆچ کراون و لای لایەی خۆڕاگری بە گوێچکەیانرا خوێندراوە.
رۆڵە بوێر و نەترسەکانی کوردستان هەر بە ساواییەوە بە چاونەترسی و بوێرییەوە گۆچ کراون و لای لایەی خۆڕاگری بە گوێچکەیانرا خوێندراوە. نەترسی و بوێری بەردەوام لە ناخی کورد دا هەبووە و هەیە. بێستوون بەکر یەکێک لەو لاوانە بوو کە هەر بە منداڵییەوە بە کلتووری خۆڕاگری و نەترسییەوە گەورە ببوو. بێستوون لە کاتی شەڕی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین بە چالاکی گیانبازی شەهید ئاڤێستا خابوور کاریگەر دەبێت و بڕیاری ئەوە دەدات کە ئەویش ببێتە یەکێک لە فیداییانی نیشتمانەکەی. بەڵێ ئەو بە وێنەی پاشناوی رێکخستنی بوو بە یەکێک لە فیداییانی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگڕۆس.
بوو بە شەیدای ئەم فیدایەتییەی کچی کورد
فیدایەتی گەوهەری بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد و ئاستی گیانفیدایی رۆڵەکانی کوردە. لە شەهید زیلانەوە هەتا شەهید سارا تۆڵهەڵدان و روکەن زەڵاڵان میراتی فیدایی بوون درێژەی هەبووە و رۆڵەکانی کورد بە رۆحێکی فیداییەوە لە دژی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر رێبەر ئاپۆ، گەریلایان و گەلی کورد چالاکی گیانبازی پێکدێنن و ئەمە بە داگیرکەران دەسەلمێنن کە گەلی کورد و رۆڵە جوامێرەکانیان لە دژی هێرشەکانی ئەوان بێ دەنگ نامێنن و بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادەن گیانیشیان فیدا بکەن. لە ساڵی ٢٠١٨ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەتەکانییەوە هێرشی کردە سەر عەفرین و بۆ داگیرکردنی خاکی عەفرین بە شێوەیەکی نامەردانە درێژەی بە هێرشەکانیدا. خۆڕاگری شەڕڤانانی گەلی کورد لە عەفرین خۆڕاگری سەردەمی ئاواکرد و بە گیان و دڵ لە دژی داگیرکاری راوەستان. شەهید ئاڤێستا خابوور یەکێک لە کچە فیداییەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی رێگە لە هێرشە داگیرکارییەکانی چەتەکان بگرێت بە چالاکیی گیانبازی خۆی کرد بە قەڵخانێک و رێگەی لە پێشڕەویی داگیرکەران گرت. ئەم چالاکییەی شەهید ئاڤێستا خابوور بۆ گەلی کورد بوو بە سەمبوولی نەترسی لاوانی کورد. بێستوون بەکر رۆڵەی باشووری کوردستان بوو بە شەیدای ئەم فیدایەتییەی کچی کورد و ئەم چالاکییە بوو بە رێنیشاندەری داهاتووی ئەو. بێستوون رێگەی ئازادی گەلی کوردی گرتە بەر و لەم رێگەیەدا ناوی خۆی کرد بە جەلال فیداکار هەتاوەکوو بە وێنەی شەهید ئاڤێستا لە رێگەی ئازادی گەلەکەیدا ببێتە فیداییەک.
ئاخۆ مرۆڤ ئەوەندە دەتوانێت وەک ناو و پاشناوی بێت؟!
کاتێک مرۆڤ دەڵێت پەکەکە؛ لە سەرەتادا رەنج و فیداکاری دێتە بیرمان، دیسانەوە بوێری مرۆڤایەتی و هاوڕێیەتی دێتە بیرمان. چونکە ئەم پاڕتییە بە ناوی حەقی، عەگید، بێریتان، ڤیان و هەڵمەتانەوە ئاوا بوو. هاوڕێ جەلالیش یەکێک لەو کەسانە بوو کە گیانی خۆی بۆ ئاواکردنی ژیانێکی ئازاد تەرخان کرد. ئاخۆ مرۆڤ ئەوەندە دەتوانێت وەک ناو و پاشناوی بێت؟! لە نێو پەکەکەدا ئەم شتە مومکینە و هەر یەک لە گەریلایان بە هەڵگرتنی ناوێک واتا بە ژیانیان دەبەخشن. هەر یەک لە گەریلایان بە هەڵگرتنی ناوی شەهیدان ئەمە نیشانی شەهیدانی نیشتمان دەدەن کە من بە هەڵگرتنی ناو و چەکی تۆ، تۆڵەی تۆ لە دوژمنانمان دەستێنمەوە. هەڵبەتە هەڤاڵ جەلالیش یەکێک لەو گەریلایانە بوو. هەڤاڵ جەلال هەم بە تەمەن و هەم تەمەنی لە نێو رێکخستنی ئازادیدا گەنج بوو و بەم گەنجبوونەی خۆیەوە لەبەرامبەر بە هێرشی داگیرکەران، خەیانەت و داگیرکاری سەر خاکەکەی لە ئاستێکی فیداییدا درێژەی بە تێکۆشانی لە پێناو ئازادی دەدا. لە دوای پەروەردەی شەڕڤانی نوێ لە ماوەیەکی کورتدا روو لە چیا بەهەیبەت و یاخییەکانی زاگرۆس دەکات.
خۆشەویستی و ئاوێتەبوونی ئەو بۆ خاک و نیشتمانی کوردستان خۆشەویستییەکی بێگەرد بوو
فیداکاری و رەنجدان لە پێناو ئاوا کردنی ژیانێکی ئازاد یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی شۆڕشگێڕانی کوردە و هەریەک لە گەریلایان بە فیداکاری و رەنج بۆ ژیانی ئازاد خۆیان گۆچ کردووە. هاوڕێ جەلال، هەڤاڵێکی فیداکار و رەنجدەر بوو. بە هۆی ئەوەی کە تێگەیشتن لە فیداکاری و رەنجدانی ئەو بێ حیساب بوو بە شێوەیەکی هەمە لایەنە خۆی تەرخانی ژیان کردبوو و بە وێنەی کانیاوی ئازادی رووەو سەرکەوتن دەچوو. یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی پارادایمی ریبەر ئاپۆ ژینگەپارێزییە. گەریلایان بە خۆشەویستی و ئاوێتەبوون لەگەڵ سروشتدا عەشقی ئازادی زیاتر ئاوێتەی ناخیان دەکەن. یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە لە هەڤاڵ جەلالدا بەدی دەکرا خۆشەویستی و ئاوێتەبوونی ئەو لەگەڵ سروشت بوو. خۆشەویستی ئەو بۆ گیانلەبەران بێ وێنە بوو. خۆشەویستی و ئاوێتەبوونی ئەو بۆ خاک و نیشتمانی کوردستان خۆشەویستییەکی بێگەرد بوو. لە بەرامبەر بەو گیاندارانەی کە خزمەتی شۆڕشی کوردستان دەکەن لە ئاستی مرۆڤێکدا حورمەت و رێزی لێدەگرتن و بۆ پاراستنیان لە گیانەوە مایەی دادەنا.
لە هەر ساتەی ژیاندا بە رۆحێکی فیداکارییەوە دەجوڵایەوە
هەڤاڵ جەلال خەڵکی سلێمانی، شاری ڤیان سۆران، شاری ژنی خۆڕاگر لەیلا قاسم، شاری شۆڕشگێڕی مەزن شەهید هەڵمەت بوو. هەڤاڵ جەلال بە تێکۆشانی ڤیان سۆرانەکان ئەم خۆڕاگری و ئەم تێکۆشانەی ناسی. لە دوای بەشداربوونی لە بزوتنەوەی ئاپۆییدا بە فیکر و رامانی رێبەر ئاپۆ خۆی ئاوا کرد. لە هەر وتووێژێکی ئەودا، لە هەر روانینێکیدا و لە هەر کارێک کە دەیکرد دا ئەم شتە رەنگی دەدایەوە. ئەوەندە پەیوەست و ئاوێتەی ئەم شۆڕشە بوو کە لە هەر ساتەی ژیاندا بە رۆحێکی فیداکارییەوە دەجوڵایەوە. لە زانابوونی ئەوە دابوو کە هەر هەنگاوێک کە هەڵیدێنێت پێویستە خزمەتی ژیان، شۆڕش، گەل و خاکەکەی بکات. لە پێناو خزمەت کردن بە گەلی کورد و کوردستان لە گیان و دڵەوە رەنجی دەدا و لە پێناو هاوڕێیەتییەکی حەقیقی لەگەڵ هاوڕێیانیدا لە دڵەوە خۆی لە هاوڕێیەتی بێگەردی پەکەکەدا تواندبووە.
"نەک هەتا دڵۆپی دوایی خوێنمان هەتا پووکانی ئێسقانەکانمان شەڕ و خۆڕاگری دەکەین"
هەڤاڵ جەلال لە ئاڤاشین گەریلایەتیی دەکرد. دەوڵەتی فاشیتی تورکیا لە ٢٣ی نیساندا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی داگیرکاری کرد. هەڤاڵ جەلال و هاوڕێیانی بە رۆحێکی فیداکاری لە تونێلەکانی خۆڕاگری وەرخەلێ لە بەرامبەر بە داگیرکار و فاشیستان خۆڕاگرییەکی بێ وێنەیان بەڕێوەبرد. بە رۆحێکی قارەمان و لە ئاستێکی فیداکاریدا هەتا ئەو ئاستەی دوژمنیان تەنگەتاو کرد؛ شەڕیان کرد. کاتێک ئەرتەشی فاشیستی تورکیا لە بەرامبەر خۆڕاگری، شارەزایەتی، هاوڕێیەتی و تێکۆشانی هەڤاڵ جەلال و هاوڕێیانیدا بێچارە دەمێنێت و رووەو تێکچوون دەچێت؛ بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر گەریلایان. هەڤاڵ جەلالیش یەکێک لەو گەریلایانە بوو کە دەیان گووت: "نەک هەتا دڵۆپی دوایی خوێنمان هەتا پووکانی ئێسقانەکانمان شەڕ و خۆڕاگری دەکەین." ئەم گووتنە گووتنی هەرە دوایی هەڤاڵ جەلال و هاوڕێیانی لە قەڵای خۆڕاگری وەرخەلێ بوو. هەڤاڵ جەلال لە ٢٦ی ئەیلول وێڕای ٤ هاوڕێی لە ئاکامی چەکی کیمیایی بە پلەی بەرزی شەهادەت دەگەن. هەر وەک چۆن ژیانی هەڤاڵ جەلال بە وێنەی رۆمانێک، ئەفسانەیەک یاخود شیعرێک بوو؛ شەهادەت و خۆڕاگریشی بوو بە ئەفسانەیەکی وەها کە مۆرکی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا.
ناو و پاشناو: بێستوون بەکر
ناسراو بە: جەلال فیداکار
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ١٩٩٥ سلێمانی
شوێن و کاتی بەشداربوون:٢٠١٨ هەولێر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠٢١ ئاڤاشین
ژ.ت