"جموجۆڵەکانی عێراق لەدژی کامپی مەخمور داوایەکی تورکیایە"

چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: "ئەم هەڵسوکەوتەی حکومەتی عێراق ناگونجێت لەگەڵ یاسا نێونەتەوەییەکانی تایبەت بە کامپێک کە لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت".

 سوپای عێراق لە رۆژی ٢٠ی ئایارەوە هەوڵدەدات لە دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور خەندەق لێ بدات، تەلبەندی بکات و تاوەر و کامیرای چاودێری سەربازی دابنێت، لە رۆژی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا، کە دەکاتە ١٣ ڕۆژ، پەنابەرانی مەخمور لە بەرامبەر هەوڵەکانی بەرپرسان لە بەرەنگاریدان.

خەڵکی کامپی مەخمور ١٣ ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ لە نێو بەرخوداندان، هاوکات سەربازانی عێراقیش بە پێداگرییەوە ماوەی ١٣ رۆژە هەوڵ دەدەن، دەورووبەری کامپەکە بە تەلەبەندکردن گەمارۆ بدەن تا فشار بخەنەسەر سەر خەڵکی سڤیل کەمپی مەخمور،

 لەلای خۆیەوە، محەمەد نەسڕەدین چاودێری سیاسی و سیاسەتمەدار لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، سەبارەت بە جموجۆڵە سەربازییەکانی حکومەتی عێراق دژ بە خەڵکی پەنابەری سڤیڵ لە کەمپی مەخمور، وە هۆکاری پشت ئەو فشارە زۆرەی بەرپرسانی عێراق بۆسەر کەمپەکە و چەند پرسێکی تایبەت بەو بابەتەوە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا.

 گەمارۆدانی کەمپی مەخمور لە بەرژەوەندی حکومەت و گەلی عێراق نیە

 سەبارەت بە جموجۆڵە سەربازییەکانی عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور، محەمەد نەسڕەدین سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: "جموجۆڵەکانی حکومەتی عیراق دژ بە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی و هەوڵی تێلبەندکردنی کامپەکە هیچ پێویستییەکی سەربازی عێراقی نیە بەڵکو ئەم هەوڵە داوایەکی حکومەتی تورکیایە، ئەم هەنگاوەی هێزەکانی عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەران لە مەخمور لە بەرژەوەندی گەلی عێراق و حکومەتی عێراق نیە چونکە کەمپی مەخمور هیچ مەترسییەکی بەسەر ئاسایشی عێراقەوە نیە، هەروەها کەمپی مەخمور لە قوڵای ١٨٠کم دوورە لەسەر سنوری تورکیا کەواتا هیچ مەترسییەکی لەسەر ئاسایشی تورکیاش نیە".

 ڕێکارەکانی عێراق هەوڵێکی بۆ سیخوری کردن بەسەر خەڵکی کامپەکە

 هەرووها ئەو چاودێری سیاسیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "جموجۆلەکانی حکومەتی تورکیا لەچوارچیوەی جیىەجێکردنی داوایەکی حکومەتی تورکیایە بۆ ئەوەی فشار بکرێتەسەر کامپی شەهید رۆستەم جودی تا کامپەکە چۆل بکرێت ئەگەر نا ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی عێراق باسی کردووە لە دانانی کامیرای چاودێری ئامێری چاودێری لەناو کامپەکە و تەلەبەندکردنی، ئەم ڕێکارانەی حکومەتی عێراق دەردەچێت لەچوارچیوەی پاراستنی ئاسایشی کامپەکە بەڵکو ئەمە هەوڵێکە کە دەچێتە بواری سیخوری کردن بەسەر خەڵکی کامپەکە، کە ئەمەش لە هیچ سەردەمێکدا نەکراوە".

'هەڵسوکەوتی حکومەتی عێراق دژبە کامپی مەخمور ناگونجێت لەگەڵ یاسای نێونەتەوەیی'

 ئەو سیاستەمەدار و چاودێرە سیاسیە ئاشکرای کرد: "بەتایبەتی لە سالی (٢٠١١)ەوە حکومەتی عێراق دانانی بە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دانەوە کە ئەم کامپە لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەکگرتووەکانە، وە حکومەتی عێراقیش دان بەوەدادەنێت و لەسەر بنەمای ئەوەی کە خەڵەکی کامپەکە ئاوارەی نەتەوەیەکگرتووەکانن و بەوپێیە هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکەکەی دەکەن، ئەم هەڵسوکەوتەی حکومەتی عێراق دژبە کامپی مەخمور ناگونجێت لەگەڵ یاساکانی نێودەوڵەتی تایبەت بە کامپێکی کە لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت".

 جموجۆڵە سەربازییەکانی عێراق خزمەت بە مافی مرۆڤ ناکات

 هەروەها ناوبراو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئەم جموجۆڵە سەربازییەی عێراق خزمەت بە گەلی عێراق و ئاسایشەکەی و مافی مرۆڤیش و ئاوارەکان ناکات کە ئەمرۆ لەسەر خاکی عێراق، بۆیە نابێت حکومەتی عێراق لەژێر هیچ فشار و بارودۆخێکدا بچێتە چوارچێوەی داواکارییەکی دەوڵەتێکی وەکو تورکیا وە فشار بخاتە سەر خەڵکێکی سڤێل کە ئاوارەن لە کامپێک،

 لایەنی سیاسی کوردی دەستی هەیە لە فشارەکانی سەر کامپی مەخمور

 ئەو سیاسەتمەدارەی باشوری کوردستان ئاشکرای کرد: "پێم وایە لە فشار خستەنەسەر کامپی پەنابەرانی مەخمور هەندێک لایەنی سیاسی کوردی دەسەڵاتی باشوریش دەستیان هەبێت بەتایبەتی کە لەڕابردوودا هەوڵیان دەدا کێشە بۆ کامپەکە دروست بکەن، ئەوە باش دەزانین کە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان لایەنی سیاسی هەبووە کە هەموو کات هەوڵیداوە کێشە بۆ ئەو کامپە دروست بکات، پێم وایە هەندێک ئیرادەی ناوخۆی باشوری کوردستان هەیە کە دەیەوێت کێشە بۆ کامپەکە دروست بکات،

 هێچ پێویستەکی ئاسایشی نیە تا بەو جۆرە فشار لە کەمپی مەخمور بکرێت

 لە کۆتایدا محەمەد نەسڕەدین سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی جەختی کردەوە کە: "هەر لایەنێک چ لەناوخۆی هەرێمی کوردستان یان عێراق هەوڵبدات کێشە بۆ کەمپی پەنابەرانی مەخمور دروست بکات لەژێر فشاری دەوڵەتێکی هەرێمی وەکو تورکیا، ئەمە خزمەت بە خەڵکی عێراق ناکات وە هێچ پێویستەکی سەربازی و ئاسایشی عێراقی نیە تا بەو جۆرە هەڵسوکەوت لەگەڵ کەمپی پەنابەرانی مەخمور بکرێت".

هـ . ب