جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد رێگەیان داخست

جەنگاوەرانی رەمەزان تۆپتاش (ساری ئیبراهیم)ی هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە سەروبەندی ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد رێگەیان داخستووە.

جەنگاوەرانی رەمەزان تۆپتاش (ساری ئیبراهیم)ی هەبەدەهە لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردووە کە شەوی ٢٨ی ئیەلول کاتژمێر ٢٢:٠٠ لەگەڕەکی هوزورەڤی رێگەیان داخستووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە جەنگاوەرانیان کاری پڕۆپاگەندەیان کردووە و ئەوەش هاتووە، "لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان لە جۆری ئاکرەپ و تۆما کە چوونەتە شوێنەکە، چالاکی ئەنجامدراوە. بە مۆلۆتۆف و نارنجۆک و فیشەکی هەوایی هێرش کراوەتە سەر دوژمنانی فاشیست.

ئەو چالاکیەمان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' ئەنجامدرا و بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە کۆتاییهات.