جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەئامەد چالاکی تەقەمەنیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی یڵماز بەحراڕەش سەر بە هەبەدەهە لە شارۆچکەی ڕێزانی ئامەد لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس چالاکی تەقەمەنیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی یڵماز بەحراڕەش سەر بە هەبەدەهە لە شارۆچکەی ڕێزانی ئامەد لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس چالاکی تەقەمەنیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی یڵماز بەحراڕەش سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"شەوی ٢٦ی تەشرینی یەکەم، بۆ یادی شەهید یڵماز بەحراڕەش(عوسمان نوری ئۆجاکلی)لە ئامەد/باگلارێ دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش کە لە کاتی گەشتدا بوو هێرشێکی تەقەمەنیمان ئەنجامدا"
جەنگاوەرانی هەبەدەهە دەڵێن:"بە تەقینەوەی بۆمبی دەستی، پۆلیسان تووشی شۆک و سەرلێشواوی گەورە بوون و بە خێرایی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتن."