جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی هەبەدەپە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ئامەد کارگەیەکی هاوکارێکی ئاکەپەیان سووتاندووە.
جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ئامەد کارگەیەکی هاوکارێکی ئاکەپەیان سووتاندووە.
جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە تۆڵەی کۆمەڵکوژی پاریس لە ئاکەپە دەکەینەوە." لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە جەنگاوەرەکانیان لە ئامەد چالاکیان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ کاتژمیر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی پەیاسی ئامەد، کارگەیەکی هاوکارێکی ئاکەپە بە ناوی محەمەد ئەمین دەمیر لەلایەن جەنگاوەرەکانیانەوە سووتێنراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەدژی پیلانی قێزەون، بە شێوەیەکی شۆڕشگێری وڵام دەدەنەوە و باسی ئەوەکرا کە دەسەڵاتی فاشیست لە گۆڕەپانەکان، لە کارگاکان، زیندانەکان، قۆتابخانە، لە ئەوروپا، لە رۆژئاوا هەموو رۆژێک هێرش دەکات. تاکە زمان کە دەسەڵاتی فاشیست لێی تێدەگات، پراکتیکی چالاکیەکانی هەبەدەهەیە.
جەنگاوەرەکانی هەبەدەهە تۆڵەی سێ شەهیدەکە دەکەنەوە کە لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەهید کران. ئێمە بە بیر و ئامانجەکانیان سەردەکەوین."
ف.ق