جەژنی مێلمێلاڤ لە شەنگال پیرۆزکرا
لە شەنگال جەژنی مێلمێلاڤ بە کردنەوەی ئاگر کە کەلتوری ئێزدیانە، پیرۆزکرا.
لە شەنگال جەژنی مێلمێلاڤ بە کردنەوەی ئاگر کە کەلتوری ئێزدیانە، پیرۆزکرا.
لە شەنگال جەژنێکی کۆنی ئێزدیان پیرۆزکرا. جەژنەکە کە وەک جەژنی مێلمێلاڤ، بێلیندا پیرا یانیش بێلیندا مەزنان دەناسرێت، دوێنێ ئێوارە بەر لەوەی تاریکی بە تەواوی دابێت، پیرۆز کرا.
ئەم جەژنە ١٥ رۆژ دوای رۆژوی ئێزی پیرۆز دەکرێت و لە هەمان کاتدا وەک جەژنی سەرساڵیش پێناسە دەکریت.
تایبەتمەندی ئەم جەژنە ئەوەیە کە هەموو شەنگال بە ئاگر رۆناک دەکرێتەوە. ئەم جەژنە لەلایەن هۆزی گەنجانەوە پێشوازیەکی گەرمی لێدەکرێت.
ئەم جەژنە یەکێک لە جەژنە دێرینەکانی گەلی ئاریە و تایبەتمەندیشی کردنەوەی ئاگرە. لەم رۆژەدا گەورەکانی هۆزی جوان لەنێو کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و ئاگر هەڵدەگرن و گەلیش لەبەردەرگای ماڵەکانیان ئاگری بچووکیان بەدەستەوەیە، ئاگر کردنەوە مژدەی رۆناکی، ئارامی و گەرمایە.
جەژنی بێلبێلاڤ ئەمڕۆ بە خواردنی خێر کۆتایی دێت کە ئەمڕۆ ئامادە دەکرێت و بەسەر دراوسێکاندا دابەش دەکرێت ، یان بە میوانەکان دەدرێت.
ف.ق