جەژنی ژیانەوە لە مەخمور پیرۆزکرا

لە وارگەی پەنابەرانی مەخمور بەبۆنەی ٢٧ ی تشرینی دووەم، ئاهەنگێکی جەماوەری ڕێکخرا و جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، بە بۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە درووشمی "بە ڕۆحی فیدایی ڕێبەر ئاپۆ، جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین" ئاهەنگێک لە ناوەندی چاند و هونەری مەخمور بەڕێوەچوو. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان هەڵواسرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی مەخمور، فیلیز بوداک قسەی کرد، گوتی: "ئێمە لەڕێگەی پەکەکەوە تێکۆشانمان دژی کۆیلایەتی ناسی".

پاشان نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی دامەزراندنی پەکەکە گوێی لێ گیرا.

بەرپرسی یەنەکە لە مەخمور، غازی فەیسەڵ، لە ئاهەنگەکە قسەی کرد، پیرۆزبایی ئەم یادەی لە تەواوی گەلی کورد کرد و گوتی: "ڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە بۆ گەلی کورد، دەرکەوتنی ڕۆژێکی نوێیە".

لەسەر ناوی ڕێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی ناوچەی مەخمور، جەوهەر سیدار، ڕایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی هەزاران شەهیدی بەخشیوە و هێشتاش شەهید دەدات، هەروەها ئەم یادەی لە هەمووان پیرۆزکرد.

شێخ عجێل بەناوی عەشیرەتی بڵبازەوە باسی واتا و گرنگی ڕۆژەکەی کرد، گوتی: "پەیامی ئێمە، ئازادی گەلی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان. پێویستە هەر لە هەر چوار پارچەی کوردستان گەلی کورد یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بن. هەموو شەهیدانی کوردستان بیر دەهێنینەوە".

ئاهەنگەکە بە چالاکی و نمایشی هونەری و بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.