کاڵکان: کورد باوەڕ بە درۆی "بکوژی نەخۆش" ناکات

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، بکوژانی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەم و ٢٣ی کانوونی یەکەم هاوشێوەن و سیناریۆکە وەک یەکە و کورد و مرۆڤایەتی ناتوانن باوەڕ بەو درۆیانە بکەن.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، لە دیداریکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) رایگەیاند: کۆمەڵکوژیەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ کێ کردی؟ تەقەکەرەکە کێ بوو؟ کە کوژرا لەزینداندا، لە بنچینەدا هێرشەکە لە دژی یەکێک لە دامەزرێنەرێکی پارتەکەمان هەڤاڵ سارا ئەنجام درا، ئێستا دەبینین، کە هێرشەکە لە دژی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، هەڤاڵ ئەڤین ئەنجام دراوە، لە ناوەندی پاریسدا سیاسەت و هزری فاشیستی هێرش دەکاتە سەر شۆڕشگێڕێکی کورد.

ڕونیکردەوە، ئەوان زەحمەتی نابینن بۆئەوەی بۆیان رونببێتەوە کێ کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریسی ئەنجامداوە، سیناریۆکە هەمان سیناریۆی ٢٠١٣یە، کە وتیان، تورکێکی نەخۆش کردەوەکەی ئەنجامداوە. پاشان وتیان، مردووە و ڕوونیان نەکردەوە چۆن مردووە، ئێستا هەمان شت دەڵێن، پیاوێکی فەڕەنسی نەخۆش کارەکەی کردووە، دەڵێن، گرێی دەرونی هەیە، بەم وشانە هەوڵ دەدەن دۆخەکە تاریک بکەن. ئەم گەڕان و هەوڵانە بەتاڵن بەو درۆیانە ناتوانن باوەڕ بە کورد و مرۆڤایەتی بکەن، بۆچی ڕەگەزپەرستێک تەنیا هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵە و کارگە کوردییەکان؟ لەکاتێکدا دەیتوانی هێرش بکاتە سەر بیانیەکانی دیکە.

پرسیویشیەتی، نەخۆشێک، کە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە زیندان ئازادکراوە و چارەسەر نەکراوە، ئەو پیاوە زیندانی کراوە و ئاشکرایە، کە لەزیندان مەشقی پێکراوە و بێشک دوای دەرچوونی لە زیندان لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە چاودێری کراوە، بەڵام ڕێگری لێنەکرا و ڕێگەی پێدرا کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات.

ئەو گومانەکانی زیاتر دەکات و بەبیری دەهێنیتەوە: دەوترێت، بکوژەکە بە ئۆتۆمبێلێک هاتووە، ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕوانی کردووە، بەڵام، کە وڵاتپارێزانی کورد بکوژەکەیان دەستگیرکردووە  ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە، بکوژەکەش بەو شێوەیە لە لایەن کوردەوە گیرا و ڕادەستی پۆلیس و دەوڵەتی فەڕەنسا کرا. بێگومان ئێستا کۆمەڵگەی کوردی بە تەواوی لە ٥٠ ملیۆن کورد لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە و دۆستەکانی کورد و هێزە دیموکراتییەکان و هێزە ئازادیخوازەکان و هێزەکانی سەرانسەری جیهان و لەم ڕوداوە دەکۆڵنەوە و داوا لە حکومەتی فەڕەنسا دەکەن ئەوانەی لەم ڕووداوەدا تێوەگلاون و ئەوانەی پلانی ئەو کارەیان داناوە ئاشکرا بکرێت.

کاڵکان ئاماژە بە  تیرۆری ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس دەکات و باس لەوە دەکات: ئەگەر لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بکرایە، ئەوا تاوانباری ڕاستەقینە ئاشکرا دەبوو و دووەمین کۆمەڵکوژیش لە پاریس ئەنجام نەدەدرا، کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریس درێژەدانە بە کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ نابێت، جگە لەمە بەشێوەی دیکە هەڵبسەنگێنرێت.

کاڵکان ڕاشیگەیاند: باشە ئەو هێزەی لە پشت هێرشەکەوەیە کێیە؟ هەر کەس دەزانێت کە دەوڵەتی تورک و دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیە. جگە لە دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە و دەوڵەتی تورک و هەواڵگرییەکەی بە سەرۆکایەتی میت، هیچ کەسێک لەو ناوەندە فیشەک بە کوردەوە نانێت، لەوێ کەس دوژمنایەتی کورد ناکات، هاوسۆزی و دۆستایەتی بۆ کورد لە ناوچەکە و جیهاندا هەیە، بۆچی؟ چونکە لە شەنگال لە مەخموور لە کۆبانێ لە سەرتاسەری ڕۆژئاوا بەرەنگاری داعش بوویەوە، چونکە دوژمنی مرۆڤایەتی داعشی تێکشکاند ئەوەی دوژمنایەتی کورد دەکات داعشە، دۆستی داعشیش ئاکەپە و مەهەپەیە، نابێت ئاکەپە و مەهەپە بە شێوەیەکی جیاواز لە داعش هەڵبسەنگێنرێن، لە نێوان ئاکەپە – مەهەپە- داعشدا هاوپەیمانی و یەکێتی هەیە، وەک چۆن لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆمەڵکوژییەکی زۆر ئەنجام دراوە، لەلایەن ئەم هێزانە، لە پاریس دیسانەوە کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا.

دووران کاڵکان هێرشەکەى پاریس و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی دامەزراوە کوردیەکان پێکەوە هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت: ئەو هێرشە تەنیا لە پاریس ئەنجام نەدرا بەرپرسانی دەبەپە دەستگیرکران، بە دوای دۆسیەیەکی داخستنن لە دژی هەدەپەدا دەگەڕێن، دەیان ژنی کورد، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن لە باکوری کوردستان دەستگیرکران، واتە دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە نەک هەر هێرش دەکاتە سەر کوردان لە پاریس و کۆمەڵکوژی دەکات، بەڵکو لە ئامەدەوە بۆ ئەنقەرە لە هەر پارچەیەکی کوردستان و باکوری کوردستان و تورکیا هێرش دەکات، دەیان کورد دەکوژێت و لەزیندان ئەشکەنجەیان دەدات، ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، گۆشەگیریی لە ئیمرالی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی گوشاری دەروونی و جەستەیی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە هۆشداریدا لەوەی نابێت هیچ کەسێک بەشداری لە ڕێبازە پێچەوانەکان و شاردنەوەی ڕوداوەکەدا بکات کۆمەڵگای کوردی و مرۆڤایەتی داوا لە دەوڵەتی فەرەنسا و ئیدارەی ماکرۆن دەکەن، کە بەرپرسیاریتی ئەم ڕووداوانە بگرنە ئەستۆ.

رونیدەکاتەوە، وەک گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی ١٠ ساڵە لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەم کردووە، باسیش لەوە دەکات بەوهۆیەوە کێشەی کورد و بزووتنەوەی ئازادی کوردی گۆڕی بۆ بزووتنەوەیەکی جیهانی و لە هەموو جیهاندا دۆستی دڵسۆزیان پەیداکردووە، کە لە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوادا دەرکەوتن.

ئاشکراشیکرد، هەر ئەو تێکۆشانە لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەم لە هەمان چوارچێوە و لە ئاستێکی بەرزتردا پەرەی پێدەدرێت و دەشڵێت: لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلەکەمان لە پاریس و گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و هەموو گەلەکەمان دەکەین، کە هەڵوێستی ڕاست بگرنەبەر و تێکۆشانێکی ڕاستەقینە بکەن.

ژ.ت