بابەتی گرنگ

کاڵکان: پەدەکە دەستی چووەتە خوێنی هەزاران شەڕڤانی ئازادییەوە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان وتی، سەرچاوەی زانیاری هەواڵگری بۆ هێرشی سەر شەڕڤانانی ئازادی لە باشور بە تەواوەتی پەدەکەیە و ئەوەی خستەڕوو، کە لە سەرجەم هێرشەکانی شەش ساڵی رابردوو پەدەکە دەستی هەبووە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەردا کرد و بە تایبەتی رۆڵی پەدەکەی لە هێرشەکانی سەر شەڕڤانای ئازادیدا هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

"بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. گۆشەگیری لە ئیمراڵی ٢٥ ساڵ و شەش مانگ و ١٦ رۆژە بەردەوامە. سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن بەردەوامە. پیلانداڕێژەر، خوڵقێنەری سیستمی ئیمراڵی لەپێناو خنکاندنی داواکارییەکانی ئازادی و تێکۆشان، لە رێگەی سیستمی ئیمراڵییەوە دڕندانەترین هێرش دەکەن.

لەبەرامبەر ئەوەشدا بێگومان بەرخودانی گەورە هەیە. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی کە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد ١١ مانگی تێپەڕاند. لە مانگی تشرینی یەکەمدا ساڵێک پڕدەکاتەوە. لەهەمان کاتدا ساڵیادێکی دیکەی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمە.

لەو چوارچێوەدا لە چوار پارچەی کوردستان، دەرەوەی وڵات، لە چوارلای جیهان ژنان، گەنجان، گەلەکەمان، دۆستانمان چالاکی جەماوەری ساز دەکەن. هەوڵ دەدەن شێوەکانی چالاکی نوێش بدۆزنەوە. هەوڵدا و تێکۆشانی گەورە لە ئارادایە. بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەوە ببینرێت. ئەو تێکۆشانە لە ماوەی ١١ مانگدا گەیشتە ئاستێکی گرنگ. هەم سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی رسوا کرا، هەمیش کردەوە نایاساییەکان لە ئیمراڵی، لە هەمان کاتدا راستی رێبەر ئاپۆ، پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ، پاڕادایمی شارستانیەتی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لە سەرجەم جیهان بڵاوکردەوە. لە هەموو گۆڕەپانێکدا ژنان، گەنجان، کرێکاران، گەلانی بندەست، هەموو توێژە چەوساوەکان بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لە سیستمی سەرمایەداری، داگیرکەری نەتەوە دەوڵەتەکەی رزگار بکەن،  پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆ بۆخۆیان وەک چارەسەر بە بنەما دەگرن. زۆر سەرنج دەخرێتە سەر ئەو پاڕادایمە و خاوەنداری لێدەکرێت. دەیەوێت رێگە و رێبازی رزگاری بدۆزێتەوە. بەم جۆرە بزوتنەوەی دیموکراسی و ئازادی هەنگاو بە هەنگاو بە جیا لە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر بناغەی ئەڵترناتیڤ بەرەوپێش دەچێت، لە تەواوی جیهان، هەرێمەکەمان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بەرەوپێشدەچێت.

رێبەر ئاپۆ تاکە کەسە کە چارەسەریی دیموکراتیک دەستەبەر دەکات

ئەمە دۆخێکی یەکجار گرنگە. لەم چوارچێوەدا ئەو مرۆڤانەی لەسەر ئاستی جیهاندا ناسراون، رۆح، مێشک و ویژدانی کۆمەڵگان تادێت زیاتر پێشوازی لەوە دەکەن. هەم بەرامبەر بەو پێشێلکارییە نایاساییە دەوەستنەوە هەمیش لەسەر هێڵی ئازادی و دیموکراسی پێشوازی گەرم لە رێگەی نوێ رێبەر ئاپۆ دەکەن. بەگوێرەی ئەوە بیرکردنەوەکانیان نوێ دەکەنەوە و رێکیدەخەنەوە. لێرەدا هیوایەکی نوێی رزگاری، هیوایەکی نوێی ئازادی و دیموکراسی دەبینن و بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن. ئەوەندەی لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەرەوپێش دەچێت، لە چوار پارچەی جیهانیش لە ناو گەلانی جیهان، بندەستان، ژنان و گەنجان، هێزە دیموکراتیکەکان، شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستەکاندا بەرەوپێش دەچێت. لەسەر ئەو بنەمایە کۆبوونەوە، کۆنفڕانس سازدەکرێن. بە دەیان کەسایەتی کە براوەی خەڵاتی نۆبڵن پێکەوە بانگەواز رادەگەیەنن. ئێستاش لە بەرلین بە ناوی کۆنفڕانسی ئاشتی و دیموکراسیەوە لە ماوەی دوو رۆژدا کۆنفڕانسێک سازکرا. تایبەتمەندی گرنگ تاوتوێ کرا، هێندەی کە لە راگەیاندنەکانەوە دەستنیشان کرا، هەوڵماندا چاودێری و بەدواداچوونی بۆ بکەین، تێبگەین. بانگەواز لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ راگەیەندرا. هەروەها زیاتر بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئاماژە بە رۆڵی رێبەر ئاپۆ کرا. ئەوە خرایەڕوو. بۆ ئاشتی بانگەوازکرا کە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دیالۆگ بکرێت و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستبەجێ مسۆگەر بکرێت. بێگومان ئەوە گرنگە. دەستنیشان کردنی جددین، لەبەر ئەوەی ئێمەش زۆرجار ئەوەمان خستە بەرباس. ئەگەر کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، چارەسەریەکی سیاسی و دیموکراتیک بدۆزرێتەوە، تاکە کەس کە دەتوانێت ئەوە بکات رێبەر ئاپۆیە.

کۆمەڵگە، گەل، ژنان و گەنجانی کورد ئەوە لە گۆڕەپانەکان دەخەنە بەرباس. ئەمە راستە و لە جێدایە.

گرنگە ئێمە جارێکی دیکە ئەوە دەستنیشان بکەین. لەبەر ئەوەی هەندێک هەن لێکدانەوەی هەڵە دەکەن، لە بێ ئاگاییدان. هەندێک هەن تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبەن. بەو رادەیە گوشار، ئەشکەنجەی دەرونی لەسەر رێبەر ئاپۆ، بڵاوکردنەوەی ئەوە بە تەواوی کوردستان و تورکیا، هەروەها هەرێمەکە و جیهان، نیشانەی کارەساتە. ئەوە زۆر گرنگە. لەبەر ئەوە دەبێت جارێکی دیکە ئێمە لایەنە پەیوەندیدارەکان وشیار بکەینەوە و جارێکی دیکە ئەو راستیە دەستنیشان بکەینەوە. نوێنەری دانوستانەکانی چارەسەر رێبەر ئاپۆیە. تاکە کەس کە دەتوانێت چارەسەری سیاسی، دیموکراتیک و ئاشتیانە دەستەبەر بکات، رێبەر ئاپۆیە. جگە لەو کەس ناتوانێت ئەوە بکات. هەربۆیە کەس ناتوانێت چارەسەری پرسی کورد دەستەبەر بکات. بێگومان ئاشتیش بوونی نابێت. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازیان کرد. ئەوە لە هەمان کاتدا واتا و پێناسەی بەرخودان لە ئیمراڵی دەخاتەڕوو. بۆ ئەوەی لە راستی ئەو بەرخودانە تێبگەن، ئێمە ماوە ماوە سەرنج بۆ سەر ئەوە رادەکێشین.

بەرخودانی رێبەر ئاپۆ دەگاتە سەرکەوتن

بە گشتی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا هەڵمەتێکی چالاکی لە ئارادایە، بەڵام لە چەقی ئەو بەرخودانەدا بێگومان ئیمراڵی هەیە. گەورەترین و واتادارترین بەرخودانی دیموکراسی و ئازادی لە ئیمراڵی هەیە. رێبەر ئاپۆ ئەوە بەڕێوەدەبات. ٢٥ ساڵ و شەش مانگە بەو جۆرەیە. لەمرۆشدا ئەو راستیە بە روونی ئاشکرا بووە. لەم کاتەدا و بەم بۆنەوە دەمەوێت جارێکی دیکە دووبارەی بکەمەوە. هەڵمەتی ئازادیمان ساڵێک پڕدەکاتەوە. زیاتر گەورە دەبێت، بڵاودەبێتەوە. رێبازەکانی چالاکی زیاتر دەوڵەمەند و فرەچەشن دەکەن. لە یەکەم ساڵیادیدا بەراستی ئێمە دەگەینە ئاستێکی نوێ. لەبەر ئەوە سەرکەوتن لە رێگەی ئەو تێکۆشانەوە دەبێت. تێکۆشان دەگەیەنێتە سەرکەوتن. دەبێت مرۆڤ بڕوای بەوە هەبێت.

ئێمە شەڕ دەکەین، وەک گەل، وەک تەڤگەر. لە دژی هێرشی سیستەماتیکی قڕکەر، کۆلۆنیاڵ، فاشیست لە بەرخۆدانداین. وەک گەل، ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی ئەم خەباتە دەکات. تەڤگەرمان باش لەوە تێگەشتووە کە پێویستە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ سەربخەین. لەگەڵ ئەم بەرخۆدانەدا گەلی کورد سەردەخەین. چی دەبێت با ببێت سەردەکەوین. پێویستە مرۆڤ باوەڕی بەمە هەبێت. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت. بەم شێوە نەبێ بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبات؟ ڕێبەرێک کە باش هەڵسەنگاندی هەموو شتێک دەکات، لێیدەکۆڵێتەوە و لەسەر ئەم بنەمایە رێ و ڕێباز دێنێتە ئاراوە، بڕیار دەدا، گەر لەم بەرخۆدانەدا بڕیاری دابێت، بەرامبەر بەو هەموو هێرشە بۆسەر ئازادی و چارەسەری دیموکراتیکی بە بڕیاردارییەوە خەبات بکەین، پێویستە بزانین کە لە کۆتایی ئەم خەباتەوە سەرکەوتن هەیە. لەدوای ئەمەوە ڕزگاری هەیە، ئازادی هەیە، دیموکراسی هەیە. چارەسەری دیموکراتیکی و ئازادی  پرسی کورد هەیە. ئەمەش بەمانای سەرکەوتننە. بەدڵنیاییەوە کوردان دەبێت ئەم بەرخۆدانە بەسەربخەن. بەهەر شێوەیەک بێت سەرکەوتووی بکەن. تەنها ڕێبازی دەوڵەمەند و بەرفراوان بگرینەبەر، بەرخۆدان گەورە بکەین. سەردەکەوین! پێویستە باوەڕ بەمە بکەین، لەسەر ئەم بنەمای بەشداری پاراستن و بەرگری ببین. لەبەر ئەمە لە پێش هەموویەوە ژنان، گەنجان پێوستە گەکەلەمان و خەباتکاران لە سەرتاسەری جیهان، دۆستەکانمان ماناداری مێژووی ئەم بەرخۆدانە بزانن. با سەرکەوتنی گەورە ببینین.

لەبەر ئەمە بەبێ دوودڵی، پێویستە بە بەهێزترەوە خەبات بکەین. بەرخۆدان گەورە بکەین و بەرفراوانی بکەین. بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین. لەمە تێبگەین.

گەریلا لەسەر هێڵی قارەمانێتی خەبات دەکات

ئەوانەی کە زۆر بەباشی لە هێڵی بەرخۆدانی ئیمراڵی تێدەگەن و لە خەباتدا کارای دەکەن گەریلان. پێویستە ئەمە باش بزانرێت. ٤٠ ساڵە بەم شێوەیە. هەموو شتێک لە هەبوون، ئازادی، دیموکراسی و مرۆڤایەتی لە سایەیی بەرخۆدانی گەریلاوە ئافرێندراوە. بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی گەریلا دروستبووە. گەریلا بووە شکۆی کوردان، بووە شەرەف و حورمەتی کوردان. هۆشمەندی بۆ کوردان گەڕاندەوە، ڕێکخستن، بوێری و فیداکاری دا بە کوردان. کوردی پەرەوەردەکرد، بە ڕێکخستنی کرد، وایکرد خەبات بکات، شەڕ بکات، بۆ ئازادی بەشێوەیەکی فیدایانە تێبکۆشێت. سەرلەنوێ کوردانی هێنایەوە سەرخۆ، ئافراندی و لە ئێستاشدا بۆ رزگاری لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئیمراڵی لە هەموو گۆڕەپانێک بە قارەمانێتییەوە خەبات دەکات.

لە هەموو گۆڕەپانێکی باکووری کوردستان چالاکیەکانی گەریلا بوونی هەیە. ماوەیەک پێش ئێستا لە هەواڵەکانەوە بڵاوکرایەوە؛ لە چیای باگۆک شەڕێکی سەخت هەیە. هەفتەیەک قەدەغەکردنی هەرێمەکە ڕاگەیاندرا، سوپای تورکی فاشیست ناهێڵێت کەس بچێتە ئەو جێگەیە. هەروەها لە ئامەدیش هەبوو. لەسەرحەدیش شەڕ هەیە، لە بۆتانیش هەیە. لە زاگرۆسەوە تا گەڤەر لە هەموو گۆڕەپانێکدا چالاکی گەریلا هەیە، شەڕ ڕوودەدات. بەرخۆدانی گەریلا لەسەر هێڵی قارەمانێتی بەڕێوەدەبرێت، لەسەر بناغەی نواندنەوەی ڕۆح، ئیرادە، هۆشمەندی فیدایی ئاپۆیی لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەدەبرێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. سڵاو لە گەریلا دەکەم کە ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبەن. لە کەسێتی هاوڕێ بەروار دێرسیمدا هەموو شەهیدانی قارەمان کە لە باکووردا خەباتییان کرد و شەهید بوون بە حورمەت و عەشقەوە یاددەکەمەوە.

سوپای تورک ٨ ساڵە لە ناو لیتاوی شکستدایە

کاتێک ناوی بەرخۆدانی گەریلا دەهێنرێت، بەرخۆدانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە پێشەوەن. گۆڕەپانی سەرەکی لە زاپ، مەتینا و ئێستا خاڵە هاوبەشەکانی ئەم دوو گۆڕەپانەیە. لە حەفتانین چالاکیەکانی گەریلا ئەنجام دەدرێت. لە خواکوڕک چالاکی گەریلا هەیە. هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تەواوی شاهیدحاڵی مانادارترین بەرخۆدانی گەریلان. ئەمانە گەریلای نوێن. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمان ناو بە ناو لەم بابەتەدا ڕاگەیاندراو دەدەن. دەڵێن گەریلاکانی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک. بە میتۆدێکی نوێ شەڕ دەکەن. بە ڕاستیش بە شەڕی هەماهەنگی تیم و تونێلەکان لە گۆڕەپانە دیاریکراوەکانی شەڕدا وەڵامی هەرە بە مانا دەدەنە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ، کە لەهەموو ڕوویەکەوە پشتیوانی لە ناتۆ و بازنەی جیاواز و خیانەتەوە وەردەگرێت.

کەس ناتوانێت ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەبەرێت. هەموو کاتێک وتوومانە. بە ڕاسیش وایە هیچ سوپایەک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شێوەی گەریلا خەبات بکات. ناتوانن بۆ ڕۆژێکیش لەناو ئەو بارودۆخە سەختەدا بمێننەوە. دیکتاتۆرێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هیوای لەسەر ئەمە هەڵچنیبوو، دەیگوت 'ناتوانن ئیدارە بکەن، ناتوان بەرەنگار ببن، تێکییان دەشکێنین'. بەم هیوا و خواستەوە هێرشیان کرد. ٨ ساڵە گۆڕەپانێکییان دیاری کردووە. هەنگاو بە هەنگا زیاتر تەنگەتاودەبن. ئەم گۆڕەپانەیان لێ گۆڕاوە بۆ زەلکاو. هەرچی دەکەن و ناکەن ناتوانن داگیری بکەن، هەموو جۆرە چەکێکی کیمیاوی و ئەتۆمی بەکاردەهێنن ناتوانن دەستی بەسەردا بگرن. ئەوەی بۆیان دەکرێت بەشداری ئەم شەڕەی دەکەن. بەڵام بەڕاستی گەریلا مێژوو دەنوسێتەوە. داستانی قارەمانێتی دەئافرێنێت. پێویستە ئەم حەقیقەت باش ببینرێت. جارێکی دیکە سڵاو لەو بەرخۆدانانە دەکەم.

هیوای سەرکەوتن بۆ هێزەکانی گەریلا و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژا ستار دەخوازم کە ئەم بەرخۆدانە بەڕێوەدەبەن. لە ڕاگەیاندنەکاندا هەموو ڕۆژێک هەواڵی ئەوان بڵاودەکرێتەوە. گەلی کورد و مرۆڤایەتی پێی سەربەرزە. دەبنە سەرچاوەی مۆراڵ و هێز. ئەمە کاریگەرییەکی ئەرێنی دروستەکات.

بە خەباتی شەهیدان هیواکانی ئازادی بەهێزتر دەبن

لە کەسێتی فەرماندەی گەورەمان فەرماندە ئورهان بینگۆل و هاوڕێ ڕۆسیدا مێردین دا بە خۆشەویستی و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی شکۆمەندمان یاد دەکەینەوە. بەڕاستیش پێویستە باش لەم شەهیدانە تێبگەین. سەبارەت بە ڕۆسیدا مێردین و هاوڕێ ئورهان لە ڕاگەیاندنەکاندا زانیاری باش بڵاوکرایەوە. مێژووی تیکۆشانیان پیشان درا. ئەمە زۆر گرنگ و مانادارە. شتێکی سادە نیە.

بەشێکی زۆری ژیانیان بە زانابوون و پلانەوە پێشکەشی هەبوون و ئازادی کورد کرد، بە بوێری و فیداکارییەکی گەورەوە لە پێناو مرۆڤایەتیدا لەسەر هێڵی فیدای ئاپۆیی تێکۆشان، بوونی خۆیان پشکەشی هەبوون و ئازادی گەلەکەیان کرد، پێشەنگایەتی تێکۆشانی گەریلایانکرد. بە ئاسانی باس دەکرێت، بەڵام پێویستە هەموو کەسێک بزانێت ئەمە مانای چییە بەبێ ئەوەی ئەنجامی دابێت.

هەردوو هاوڕێم لە نزیکەوە دەناسی. ماوەیەکی زۆر پێکەوە خەباتمان کرد، تێکۆشاین و شەڕمان کرد، بەڵام شەڕکردن قوربانی دەوێت. بە بەرخۆدێری، پێشەنگی، بوێری، فیداکاری و قارەمانێتییەوە ئەم شەهیدانە گورزیان لە سیستەم، عەقڵیتی قرکەری فاشیزم دا. هیواکانی ئازادی، پێوانەکانی ژیانی ئازاد، هۆشمەندی ئازادی، ڕێکخستن و چالاکی پێشدەکەون، لە هەر چوار لای کوردستان، لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. لە ڕاستیشدا هەتا ئەم بەرخۆدانە بەردەوام بێت زیاتر بڵاو دەبێتەوە.

بەم بۆنەوە ئەمە دەڵێم، هاوین تەواو بوو، ١ی ئەیلول چووینە ناو پایزەوە. هەندێک لە بارەی ئێمەوە وتبوویان 'لەم هاوینەدا کۆتایی بە پەکەکە دەهێندرێت'. هەندێک وتبوویان لە باکوری عێراق شوێنپێ و ئاسەواریشیان نامێنێت'. ئێستا وەک ئەوەیە ئەو قسانەیان لەبیر کردبێت. دەڵێن تشرینی دووەم، دەڵێن زستان. واتە هەفتە، مانگ، ساڵەکان خوا تەوا نابن. چەندین ساڵە ئەو چیرۆکە بەم جۆرە بەردەوامە.

ئەمە دەڵێم؛ پەکەکە وەک خۆیەتی، هێزی خۆی بە تەواوەتی دەپارێزێت. بە هەموو جۆرێک بە قارەمانێتیەوە خۆڕاگری دەکات. گەریلا خۆڕاگری دەکات، پێشەنگەکانی پارتەکەمان خۆڕاگری دەکەن، جەماوەر خۆڕاگری دەکات. هەموو کارەکانیان، وێژە، هونەر بە هەموو شتێک بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووانە خۆڕاگری دەکەن. دۆستانیشمان خۆڕاگری دەکەن.

هەندێکیان بڕوایان بەوەکردبوو کە بەو هێرشانە پەکەکە لەناودەبەن. ئەوە نەزانییە. جگە لە لاوازکردنی خودی خۆیان هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت. ئەوە دەبینن، بەڵام کاتێک تێدەگەن کە هێزیان لە ناوچووبێت و کۆتایی بە خۆیان هاتبێت.ئێوە کۆتایی بە چی دەهێنن؟ بە دەیان هەزار جەنگاوەری چالاکی پەکەکە بوونیان هەیە، بە سەدان هەزار یەدەگی هەیە کە چالاکیان بکات، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد بەڕێوەدەبات.

گەلەکەمان بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت

لە چوار لای جیهانەوە نەک سەدان هەزار، بە ملیۆنان و بە دەیان ملیۆن دۆستی هەیە. ئێوە کۆتایی بە جی دەهێنن؟ بزوتنەوەیەکی بەم جۆرە بە چی کۆتایی پێدەهێنن؟ ئەوانەی ئەمە دەڵێن تەنیا دەتوانن کۆتایی بە خۆیان بهێنن. خۆی لە خۆیدا کۆتاییان پێدێت، کۆتاییان بەم جۆرە دەبێت. بە روونی دەتوانم ئەمە بڵێم. گەریلا پێشەنگی سەرکەوتنی بەرخودانێکی بەم جۆرەیە. بەو بەرخودانەمانەوە بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان سەردەکەوێت.

پەکەکە لە سەر هێڵی سەرکەوتن زیاتر گەورە دەبێت، بڵاودەبێتەوە، بەرفراوان دەبێت. زیاتر کاریگەری دەکاتە سەر مرۆڤایەتی. بە دیلگیرانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەیانەووێت گوایە کاریگەری ئەو کەمبکەنەوە، دایبڕزێنن. بەڵام رێبەر ئاپۆ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە. وتی: 'پارێزنامەکانم لەکوێ بن من لەوێم'. پارێزنامەکانی ئێستا لە چوار لای جیهان بە دەست هەموانەوەیە. لە هەر نەژاد، کۆمەڵگا، نەتەوە، بە دەست ژنان، گەنجان، کرێکاران، شۆڕشگێڕان و هێزە سۆسیالیستەکانەوەیە. رێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکە. لە دەست، مێشک و دڵی هەموواندایە. ئایا دەتوانن رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دابڕزێنن؟ ئەوانەی هیوایان لەسەر ئەوە هەڵچنیوە تەنیا دەتوانن خۆیان دابڕزێنن. ئایا پەکەکە لەناو دەبرێت؟ ناتوانرێت لەناو ببرێت. پایز هات، جارێکیتر سەرنەکەوتنی ئەو بەرجستە بووەوە. سەرنەکەوتنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە جارێکی دیکە ئاشکرا بوو. لەبەر ئەوەی پەکەکە وەک خۆیەتی، زیاتر لە هەموو کات بەهێزە، لە هەموو کات زیاتر لە سەرکەوتنەوە نزیکە. باشتر لە هەموو کاتێک بەهێزتر و واتادارتر تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبات. تا گەیشتن بە سەرکەوتنیش درێژەی پێدەدات.

راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت

دیدار و کۆبوونەوەی ١٥ی ئاب لە نێوان عێراق و تورکیا گرنگە. لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە کە هەندێک بڕیاریان داوە، بەڵام بەر لەوەش رێککەوتبوون. دوابەدوای ئەوە و لە ٢٣ی ئابدا لە سلێمانی لە دژی ئەندامانی راگەیاندنی ئازاد هێرشێکی نامەردانەیان ئەنجامدا. . بەهەر حاڵ هەفتەیەک بەسەر رێککەوتنەکەدا تێپەڕ نەببوو. ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا کرا. هەندێک لایەن، بزوتنەوەی راگەیاندنی ئازاد ئەوەیان بەم جۆرە پێناسەکرد، هەڵیانسەنگاند. هەڵسەنگاندنی راست و لە جێدان. بە تەواوەتی یەکەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٥ی ئاب بوون. لە ٢٣ی ئابدا لە سەید سادق لە دژی ئەندامانی راگەیاندنی ئازاد، خەڵکی مەدەنی بێ چەک هێرشی نامەردانە و ترسنۆکانە ئەنجامدرا.

فاشیزم بە واتای ترسە. رژێمی ترس. خیانەتیش زیاتر لە فاشیزم رژێمی ترسە. بە هێرشی سەر خەڵکانی مەدەنی بێ چەک، بە تیرۆرکردنی ئەوان، بە رژاندنی خوێنی ئەوان دەیانەوێت ترسی خۆیان بڕەوێننەوە.

لە سەر ئەو بنەمایە بە رێز و پێزانینەوە گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادی یاددەکەمەوە. لە کەسایەتی ئەواندا شەهیدانمان لە سلێمان بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەمەوە. راگەیاندنی ئازاد وەڵامی پێویستی دایەوە. راگەیاندنی ئازاد هەرگیز نەتوانراوە کپ و بێدەنگ بکرێت. لەئێستا بەدواشەوە ناتوانرێت بێدەنگ بکرێت.

بابێینە سەر بابەتێکی دیکە؛ ٢٢ی نیسان پەیماننامەیەک مۆرکرا. هەفتەیک بەر لە ٢٢ی نیسان سەرۆکوەزیرانی عێراق سودانی چووە ئەمریکا؛ چەند رۆژ لەوێ مایەوە. گەڕایەوە و رایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا پەیماننامەی ستراتیژیک واژۆ دەکات. دوای چەند رۆژ تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدا و هەولێری کرد. رێککەوتنی ئاماژەبۆکراو واژۆکرا. عێراقیش واژۆی کرد، حکومەتی عێراق جۆن واژۆی لەسەر کرد؟ واتە کاتێک سودانی لە ئەمریکا گەڕایەوە ئاشکرای کرد کە واژۆی دەکات. نەک لە شوێنی دیکەوە. دیارە ئەو بڕیارە لە ئەمریکاوە دیارە. دژوار نییە کە لەوە تێبگەین. ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد، حکومەتی عێراقیس قەبوڵی کرد. ئاوی کوردەکانیش بۆ قڕکردنی کوردان وەک بابەتێکی سات و سەودا بەکارهێنرا. بەتایبەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەوە بە شێوەیەکی زۆر خراپ بەکارهێنا. تەنگیان بە عێراق هەڵچنی، تەنگیان بە سوریا هەڵچنی، سەبارەت بەو بابەتە. لەبەر ئەوە بابەتی ئاوی چەمی فورات و دیجلە هەبوو، پرسی وزە هەبوو. ئەوە دەکەنە پاساو بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمریکا لە پشت ئەو بابەتەیە.

رێککەوتنەکە لە سەر داوای ئەمریکا ئامادەکرا

ئەمریکا داوای کرد، عێراق واژۆی کرد. ئەمریکا بۆ داوای ئەوەی کرد؟ لەبەر ئەوەی حکومەتی تەیب ئەردۆغان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەرخستنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەرکدارکرا. دەڵێن لە تورکیا بە هەڵبژاردن هاتووە، لە هەڵبژاردندا سەرکەوت و قسەی لەم جۆرە؛ ئەمانە هەمووی چیرۆکن. هیچ بنەمایەکی راتسییان نییە. ئەوەی راستە ئەوەیە کە حکومەتێکی راسپێردراو و ئەرکدارکراوە. دوای ئەوەی حکومەتی ئێجێڤیت سەرنەکەوت، کاتێک رێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمراڵیدا سەرکەوت، حکومەتی ئێجێڤیتیش شکستیهێنا، ئەو کاتە پێویستی بە حکومەتێکی نوێ هەبوو. گەڕان بۆ ئەوەی کێ دەتوانێت ئەم کارە بکات و هەڵیانبژارد. تەیب ئەردۆغانیان دۆزیەوە، ئەرکداریان کرد و لە ژێر ناوی ئاکەپە بە دەوری حزبێکەوە دایاننا. تەیب ئەردۆغانیش تا لەدەستی هات هێرشی کردە سەر ئیمراڵی. کۆتایی ئەوەش وەک ئێجێڤیت بوو. رێبەر ئاۆ لە تێکۆشانی ئیمرآڵیدا سەرکەوت. تەیب ئەردۆغان بەر لە ساڵی ٢٠٠٥ دۆڕاندی.

هێزە پیلانگێڕەکان دواتر جێگرەوەی جیاوازییان نەبینی. بە تەواوی پشتگیرییان لە ئەردۆغان کرد. بە سەرۆکایەتی ئەمریکا چاوپێکەوتنی کرد، وەزارەتی دەرەوە هاتە تورکیا. لە تێکۆشانی کوردستاندا بەتەواوی پشتگیرییان دا بە حکومەتەکەی ئەردۆغان. چیان کرد، هێرشی سیاسییان کرد، پلانیان گێڕا، هێرشی سەربازییان کرد، فرت و فێڵییان کرد، بە ناوی چارەسەرییەوە یارییەکیان گێڕا. نەیانتوانی سەرکەون. حکومەتەکەی ئەردۆغان لە لێواری داڕماندایە. بۆئەوەی بمنێتەوە مەهەپەی دەوڵەت باخچەلییان خستە ناو چنگییەوە. هەردووکیان ساڵانێک شەڕیانکرد. شکستیان هێنا. بەرەوە هەڵوشاندەنەوە چوون. دواتر بارزانییان خستە بەردەستی. بەوانەوە هەوڵدەدات ئەم پلانەی لەناوبردنە بەڕێوەبەرێت. بەم ڕێگەیەوە ویستییان پەکەکە لەناوبەرن. هیوای ئەمەیان خواست.

هاوپەیمانی ئەردۆغان، باخچەلی و بارزانی ناتوانن بگەن بە ئامانجی لەناوبردنی پەکەکە

ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە کە دەکاتە هاوپەیمانی تەیب ئەردۆغان، باخچەلی و بارزانی نەیانتوانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەربخەن، ناتوانن ئامانجی سەرکوتکردن و لەناوبردنی پەکەکە سەربخەن. یانی پێویستییان بە چ هاوکارییەک بوو!. ئەمریکا ئەمجارە بە حکومەتی عێراقی وت؛ 'ئێوە پشتگیری بکەن'. لە ئێستادا بەو پشتگیریدانەوە هێرش دەکەن. یانی لە پشتی هەموو ئەم هێرشانەوە ئەمریکا بوونی هەیە، ناتۆ بوونی هەیە. بە مۆڵەتی ئەوانە. بە تێوەگلانی دەوڵەتی عێراق لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، هاوکاری پەدەکە دەیانەوێت پەکەکە لاواز بکەن، گەریلا لاواز بکەن، بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر سیاسەت و تێکۆشان لە کوردستان و هەرێمەکە کەم بکەن. ئامانجەکە هەر ئەمەیە. ئەم هاوپەیمانێتییە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزرێنرا.

ئەوانەی ئەمەیان دامەزراند و بەڕێوەی دەبن بە دڵنیاییەوە هیزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکانن. لە پشتی ئەمەوە هێزە پیلانگێڕەکان بوونیان هەیە. ئەمریکا و ئینگلتەرا هەیە. هەر خۆی مۆڵەت لەوانەوە وەردەگرن. ناتۆش پشتگیرییەکی زۆر دەکات. پێویستە مرۆڤ ئەمە باش بزانێت. وا دەردەخرێت کە ئەردۆغان و باخچەلی دەیکات بەڵام ئەمە چیرۆکێکە. خۆیان فریودەدەن وەک ئەوەی ئەوان بیکەن ئاوا خۆیان پیشان دەدەن.

هیچ پەیوەندییەکی بە واقعەوە نیە. لە پشتی ئەمەوە ئەو هێزانە هەیە. بۆچی پێیان دەکەن؟ دەستوەردان لە تورکیادا دەکەن. ئەو کارانە دەکەن. سیستەم بەم شێوەیە ناڕوات. ناکۆکی و شەڕی ناخۆ زۆر قوڵن. بۆیە دەستوەردانیان لە عێراق کرد، لە ئەفغانستانەوە دەستییان پێکرد، دەستوەردانیان لە سوریاش کرد. بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەردەچەرخێننە گۆڕەپانی جەنگ. بەڵام هەرچی دەکەن ناتوانن کۆتایی بە قەیرانەکان بهێنن. ناتوانن دەرچەیەکی ڕزگای بدۆزنەوە. تورکیا خاڵێکی گرنگی شەڕەکەیە. دەستوەردانی تورکیایان کرد. بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان گۆرانکارییەکان بکەن. بەڵام تاکو پەکەکە هەبێت ناتوانن ئەمە بکەن. دەترستن. دەڵێن؛ 'گەر دەستوەردان بکەین پەکەکە سەردەکەوێت، گەر بمانەوێت ئیدارەی تورکیا بگۆڕین، تورکیا سود لەمە وەربگرێت و سەرەکەوێت' چۆن؟ زیاتر لە ١٠ ساڵ لە بەغداد سەدام حوسێنیان لەسەر حوکمڕانی هێشتەوە بەو تێگشتنەی 'ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەیە. گەر بەردەوام بن، پەکەکە لە باشووری کوردستان و عێراقدا بڵاودەبێتەوە' بازرگانی و پیلانگێڕی نێونەتەوەییان پێکهێنا و ڕێبەر ئاپۆییان خستە ناو سیستەمی ئیمراڵییەوە. دواتر هێرشی بەغدایان کرد. لە ئێستاشدا بۆ ئەوەی دەستوەردان لە تورکیادا بکەن، بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەستوەردانی تورکیا بکەن، دەیانەوێت پەکەکە لە دۆخی ئاستەنگیکردن بخەن و هیچ ئاستەنگییەکیان لە پێشدا نەمێنێت.

گوێیان لە هۆشدارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەگرت

ئەوان دەترسن. ترسیان لەوە هەیە کە پەکەکە مۆدێرنیتەیەکی ئەڵتەرناتیڤ و دیموکراتیک و سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤی لەسەر بنەمای ئازادی کورد دروست بکات، دیموکراسی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاوبکاتەوە و پێشەنگایەتی لەم کارەدا بکات. هەر بۆیە پێکەوە هێرش دەکەنە سەر پەکەکە. ئەمە ڕاستییەکە. تێگەیشتن لەم بابەتە زەحمەت نییە. دەسەڵاتی تەیب ئەردۆغان، دەوڵەت باخچەلی چییە؟ ئەم کەسانە کێن و چین نادیارە. هەندێک گەمژەی مێشک شۆردراو بەدوایاندا دەڕۆن و چەپڵەیان بۆ لێدەدەن. بازنەیەکی فاشیستی دامەزرا. لەوە زیاتر هیچ شتێک نییە. کوردستان داگیر دەکەن، لە بەعشیقە نیشتەجێ دەبن، بڕیارە کەرکووک داگیر بکەن، ڕۆژئاوا داگیر بکەن، سەروەری هەموو سەرچاوەکانی وزە بن. ئایا ئەمە قبوڵ بکەین؟ ئەگەر قبووڵ بکرایە، بۆچی جەنگی جیهانی یەکەم ڕوویدا؟ بۆچی ئەم شەڕەی سەدەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکرد؟ ئایا ئەمە کارێکی عەقڵانییە؟

هەندێکیان داوەتە تورکیا بۆئەوەی خۆراکییان پێبدات و لە تورکیا سود وەرگرن. هیچ پەیوەیدنەییەکی بەوەوە نیە. هەمووی یارییەکە، بە پلان بەڕێوەی دەبەن. لەبەرامبەر تورکیادا یارییەک دەکرێت. بەڵام تورکیا پێویستی بە عەقڵێک هەیە بۆئەوەی لەم یارییە تێبگات. ئەمە نابینین. ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنەکانیدا ساڵانێکە ئاماژەی بەمە داوە. هۆشداری بوونی یاری و پیلانگێڕیی دا، ڕوبەڕووی کارەسات دەبنەوە. کەس گوێی لێنەگرت و لێی تێنەگەشتن.

ئێستا ئەوان ڕووبەڕووی کارەساتە نین، بەڵکو لە ناوەڕاستی خودی کارەساتەکەدان. ئاکەپە-مەهەپە بە سیاسەتەکانی ئێستای دوژمنایەتیکردنی بەرامبەر بە کورد تورکیای خستۆتە ناو کارەساتێکی وا. هێشتا پشتگیری لەم کارە دەکات، کەس چالاکانە لەبەرامبەریدا ڕانەوەستاوە. لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا چارەسەر چییە؟ تاکە چارەسەریش دیموکراتیککردنی تورکیایە لەسەر بنەمای ئازادی کورد. ئەمە چارەسەری تورکیایە، چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چارەسەری جیهانە. ئەگەر کەسێک بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت، ڕێبەر ئاپۆ تاکە ئافرێنەری ئەمەیە. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی کە پشت بە خۆسەری دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەبەستێت چارەسەرە، چارەسەر مۆدێرنێتەی دیموکراتیکییە.

ڕزگاری تورکیا لە دەستی ڕێبەر ئاپۆدایە. ئەوەی تورکیا بەرەو کارەسات دەبات ئاکەپە-مەهەپەیە. پێویستە ئەمە بزانرێت و ببینرێت. لەبەر ئەمەش ئێمە چەندین جار پرۆژەی چارەسەرییمان پێشنیارکرد و وەک تەڤگەر ڕاگەیاندراوامان دا. هەوڵەکانمان بەردەوام دەکەین. بێ هیوا نین، بەڵام تا ئێستا لە تورکیادا وەڵامی ئەمە نەدراوەتەوە. لە تورکیادا بازنە چەپ، سۆسیالیست و دیموکراتیک لەم ڕاستییە تێنگەشتوون. ناتوانن ئەو یارییە ببینن. جەهەپە دەبێتە بەشێک لەم یارییە. بەم شێوەیە بەرەوە کوێ دەچیت؟ چی ڕزگارت دەکات؟ جگە لە بوون بە شوێن کەوتەییان نابیت بە شتێکی دیکە. دۆخ و واقعەکە بەم شێوەیە. گەر لە دۆخەکە تێگەشتبان و لە تورکیا لە دژی بەڕێوەچوونی ئەم کارەساتە هەڵوێست هەبوایە، تێکۆشانێک بکرابایە بێگومان ئەوەندە خوێن نەدەڕژا. چارەسەری زوو پێکبهاتبا. گەل بە خوشک و برایەتی، دوور لە گوشار، ستەم و چەوساندنەوە دەگەشتە ژیانێکی دیموکراتیک.

ئەوانەی لەم نامەردییە دەڕوانن شەرم لە خۆیان بکەن

پێوستە مرۆڤ زیاتر باسی پەدەکە، وە بە تایبەت باسی بارزانییەکان بکات. پێویستە تێبگەن. پەیوەست بەو فریودانانەوە کە لەسەرەوە باسمانکردن، یاریەکە بەزۆری لێرەدایە. ئاگاداربە؛ مەسەلەی برادۆستییەکان، ڕێکانییەکان، نێروەییەکان، بەروارییەکان، سندییەکان؛ بە دەیان گوند و دەڤەری هۆزەکان بەدەستی پەدەکە دەسوتێنرێن. پەدەکە پشتگیرییەکی زۆر دەدات بە دەوڵەتی تورک. زەوی زارەکان دەسوتێنرێن، گوندەکان دەسوتێنرێن و خاپور دەکرێن، باخەکان لەناودەبرێن و خەڵکەکە لە جێگەی خۆیان دەردەکرێن. بە تەواوی کۆمەڵکوژییە.

وێنەی غەززە پیشان دەدرێت. وەرن ببینن چ کارەساتێکی مرۆڤایەتی ڕوودەدات، سەیری مەتینا بکەن، تەماشای زاپ، حەفتانین و برادۆست بکەن. گوندنشینە کوردەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە هاوار دەکەن. دەڵێن؛ 'بەزۆر خۆمان ڕزگار کرد' هیچ شتێکییان لە سوتاندن ڕزگار نەبووە.

لە بەرامبەر ئەمەدا بارزانییەکان گەورەتر دەبن. خانەدانی گەورەبووە. هەولێر و جێگەی دیکەیان بەدەستهێنا. بوون بە جڤاتێکی دەوڵەمەند. پێش دەساڵ ئامارێک بڵاوکرایەوە نێچریڤان بارزانی یەکێک بوو لە ١٠٠ دەوڵەمەندەکەی جیهان. دەساڵ تێپەڕی و لە ئێستادا یەکێکە لە ٥٠ دەوڵەمەندەکەی جیهان. ئەگەری هەیە مەسرور بارزانیش لە داوی ئەوە بێت. یانی ئەمە چەندە دزییان کردووە. ٣٥ ساڵە هەموو دەرفەت و سەرچاوەکانی باشووری کوردستانیان بەدەستهێناوە. ئیدی لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەمە بڵاودەکرێتەوە، لە جێگە جیاوازەکانی جیهاندا باس دەکرێت. پیویست بەوە ناکات ئێمە زیاتری لەسەر بڵێین.

ئایە چۆن ڕێگە بەمە دەدرێت، چۆن بێدەنگی هەیە؟ چۆن لەم دۆخە دەڕوانرێت؟ ئەوانەی ڕاستی ئەم قسانە دەشوێنن و لەباری دەبەن بەڕاستی نامەردن. نامەردایەتی دەکەن. وە ئەوانەشی لێی دەڕوانن با شەرم لە خۆیان بکەن. ئەمە دۆخێکی لەو جۆرە نیە کە مرۆڤ لێی بڕوانێت.

 پەدەکە دەستی لە خوێنی هەزاران شەڕڤانی ئازادییدا هەیە

هاوکارییەکانی میت-پەدەکە یان پاراستن شتێکی نوێ نیە. لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ هەیە. بەدەیان ساڵە هاوکاریی لە ئاستێکی بەرزدا هەیە. هەموو کەسێک ئەمە دەزانێت. لە دۆخێکی ئەوتۆدا نیە کە نکۆڵی لەمە بکرێت. زۆر جار بە ئاشکرا دەیانگوت. زۆر پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨ و لە ئێستاشدا، ئەم ژووری لێکۆڵینەوانە کە لە ئێستادا دیاریکراون، ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە  ئاستێکی زۆر پێشکەوتوودا جێبەجێ دەکرێن.

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەم ٦ ساڵەی دوایدا تاوانی پاراستنی پەدەکە لە هەموو هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا هەیە، دەستی تێدایە. راپۆرت دەدەنە هەواڵگری دەوڵەتی تورک. لەسەر بناغەی هاوکاری هێزەکانی میت، "ئەوەندە هێرشمان ئەنجامدا، گورزمان لە پەکەکە دا." ئەوەی ئەم هێرشانەی تورک دەکات، میت نیە. میت لە باشووری کوردستان نیە، پاراستن هەیە. میت و پاراستن پێکەوەن و لەناویەکتردان. هەموو راپۆرت لێدانێک لە لایەن پاراستنەوە دەکرێت. هەموو زانیارییە هەواڵگرییەکان پاراستن کۆییان دەکاتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵکوژی بەدوای کۆمەڵکوژییەوە ئەنجام دەدرێت. نەک تەنها دەستەکانیان، هەموو گەردنیان لە گۆمی خوێندایە.

لەناو ئەم ٦ ساڵەی کۆتاییدا هەزاران شەڕڤانیان دا بە کوشت. هێشتا ئێمە لەسەر ئەم بابەتە شرۆڤەمان نەکردووە. دەتوانین شرۆڤەی بکەین و چەندین بەڵگە پیشان بدەین. من ناڵێم دە یان سەد؛ بەڵکو بە هەزاران شەڕڤان شەهید بوونە، ئەو هێرشانەی کە دەوڵەتی تورک دەڵێت، "ئەوەندەمان کوشتووە" هەموو بەهۆی زانیارییە هەواڵگرییەکانی پاراستنەوە دروستبوون. ئەرێ، بە ناوی میتەوە دراوە بەڵام پاراستن هەموو ئەم زانیاریانەی داوە بە میت. هەموو ئەمانە لە دەستماندایە و بە بەڵگەکراوە. بۆ تاوانبارکردنی هیچ کەسێک ناڵێین. ئەمە دۆخێکی نوێ نیە. ساڵانێکە ئەمە ڕوودەدات و هەموویشی لەسەر بنەمای هاوکاریکردنێکی نامەردانە ڕوودەدات.

لێرەدا بابەتی گرنگ ئەمەیە. لە ئێستادا هاوکاری بارزانییەکان ڕوونبووەتەوە. دیارە کە لەناو چ هاوکاری و خیانەتێکدایە. بەڵام فاشیزمی ئاکەپە-هەمەپە دەیەوەێت هەندێک فێل بکات. بینی کە هاوکارییەکانی خیانەت هەندێک هەناسەیان بەبەردا دەکاتەوە، چەتەکان هەندێک هەناسەی پێدان، لە ژێرناوی پاراستی گوندەکان هەندێک هەناسەی دیکەیان وەرگرت؛ لە ئێستاشدا هەوڵ دەدەن هاوشیوەی بارزانییەکان لە باکووریش دروستبکەن.

دەیانەوێت هوداپار بکەن بە چەتەی سیاسی و سەربازی باکوور

ئەوەی لەم دواییەدا لە خەڵاتی بێدلیس، دەستی خستە دەستی ئەردۆغان و باخچەلی و دەستیان بەرزکردەوە بە خۆیان دەڵێن 'حزبێکی کورد'، ئەوە ئێمە پێی دەڵێین حزبولکونترا. خۆیان وەک هوداپار ناوهێناوە، ئەوانەی کە دەمێکە وەک حزبوڵا دەناسرانەوە و هەندێک بازنەی دەوروبەرییان، وەک ئەوەی بارزانییەکان و پەدەکە لە باشوور کردی، دەخوازرێت کە ئەوانیش بکەنە چەتەی سەربازی و سیاسی نوێی باکوور. ئەمە ڕاستییەکی ڕوونە. لە ئێستادا مەترسی جدی ئەم بابەتەیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت.

لەم ڕوانگەیەوە دەبێت ئەم بازنانە ئاگادار بکەینەوە. ناوبەناو هۆشداریمان دەدا. واتە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر هاوکاری و خیانەت بوونە هۆی شکستی کورد. ئێستا ئەوانەی ئەو مێژووە، ئەو مێژووە خراپە دووبارە دەکەنەوە، وەک خراپترین و تاریکترین مرۆڤەکانی مێژوو یادیان دەکرێتەوە. نابێت بچیتە ئەو دۆخەوە. پەکەکە ڕێگە بەم کارە نادات. با واز لە زۆرەملێ بهێنین. یان مێژوو یان کۆمەڵگا نەفرەتیان لێدەکات، دەبنە نەفرەتکراوترین لە مێژوودا. ئەو بازنانەی بەمانە فریودەخۆن، با بڕۆن و دوورکەونەوە. ئەم دۆخە چ پەیوەندییەکی بە وڵاپارێزی کوردەوە هەیە؟ کۆمەڵکوژی لە باکوور بەس نییە، لە باشوور، لە ڕۆژئاوا، لە هەر شوێنێک کورد هەبێت، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەوێ کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. کورد چ پەیوەندییەکی بەم فاشیزمەوە هەیە؟ ئایا دەکرێ بەم جۆرە کەسانە بڵێین کورد؟ ئایا دەبێتە نیشتمانپەروەر یان ناسیۆنالیست؟ فاشیستێکی وەک دەوڵەت باخچەلی. لە تورکیا کەس دەستی نەدەگرت. ئەوەی لەم پرۆسەیەدا دەستی دەگرێت مانای چییە؟ ڕۆژانە کورد دەکوژێت و کۆمەڵکوژی دەکات، بۆ دەستی دەگرێ و هەڵیدەستێنیتەوە؟ ئایا شەرم ناکات، ئایا لەم شتە تێناگات؟ ئەمە گەمەیەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کورد. ئەوان دەیانەوێت هەمان ئەو کارە دووبارە بکەنەوە کە پێشتر و سەد ساڵ لەمەوبەر کردوویانە و چۆن لە پرۆسەی لۆزاندا سەرکەوتوو بوون. ئێستا هەندێک کەس دەیانەوێت جارێکی تر ڕۆڵی هاوکاری و خیانەتی ئەو کاتە بگێڕنەوە. دوور بکەوەرەوە لێی، ئەگینا ئازار دەچێژیت. واتە تێکۆشانی ئازادی ڕێگە بەم شتە نادات. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەم. ئەمە گەورەترین مەترسییە. خراپترین یاریە. با ئەم ڕاستییە ببینین. پێویستە هەڵوێستێکی ڕوون لە دژی ئەمانە هەبێت. ڕێبەر ئاپۆ دەیوت، "با بە تفی خۆمان ئەو جۆرە هاوکار و خیانەتکارانە بخنکێنین." نابێت بچنە دەرەوە و لە ناوخەڵکدابن. پێویستە تف لە دەموچاویان بکرێت. هاوکاری و خیانەت شایەنی خنکانە. تا نەخنکێن مەحاڵە تێکۆشان بۆ ئازادی پەرە پێبدرێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت. تا نەخنکێن، مەحاڵە دوژمنی تاڵانچی و وێرانکەر تێکبشکێنیت. چونکە ئەوانەن کە زۆرترین دوژمن دەپارێزن و بەهێزی دەکەن. لەم ڕوانگەیەوە خەبات دژی عەقڵیەت و سیستەمی فاشیستی، ستەمکاران و قڕکەران، لە خەباتی دژ بە هاوکاری و خیانەت دابڕاو نییە. وەک گۆشت و نینۆک بەیەکەوە گرێدراون.

لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە هەموو کەسێک هەستیار بێت. بە دڵنیاییەوە نابیت مۆڵەت و دەرفەت بە بارزانی بدرێت یارییەکی نوێ لە باکوور بکات.

نابێت باسی ئاشتی، دەبێت باسی شەڕی ئاشتی بکەین

١ی ئەیلول لە راستیدا رۆژێکی رەش بوو. واتە پێی دەڵێن "رۆژی ئاشتی"، بەڵام لە ١ی ئەیلولی ١٩٣٩دا فاشیزمی هیتلەر سنورەکانی بەزاند و هێرشی کردە سەر پۆڵندا. شەڕی جیهانی دووەم، بەو جۆرە دەستیپێکرد. واتە ئەو شەڕە کارەساتێکی گەورەیە کە شەش ساڵ بەردەوام بوو و بووە مایەی مردنی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس، لە ١ی ئەیلولی ١٩٣٩ دا دەستیپێکرد. بۆ ئەوەی ئەمە پێچەوانە بکرێتەوە لایە سۆسیالیست، پێشکەوتنخوازەکان و دیموکراتەکان رۆژی ئاشتییان راگەیاند. بۆ ئەوەی شەر کۆتایی بێت و ئاشتی بچەسپێت.

بانگەوازی ئاشتی دەکرێت، بەڵام وەک ئێوە وتتان شەڕێک لەئارادایە. ئەمەش ساڵانێکە، دەیان ساڵە بەردەوامە. دیار نییە کەی کۆتایی دێت. لە ناوچەقی شەڕێکی وادا مرۆڤ دەتوانێت باسی ئاشتی بکات؟ تەنیا ئەگەر شەڕێکی گەورە بکەیت بۆ ئاشتی، ئەوا مانادار دەبێت. یان بە وتنی "من ئاشتیم دەوێت، واتە ئاشتی باشە، با هەمووان واز لە شەڕ بێنن"، کەس واز لە شەڕکردن ناهێنێت. شەڕ کۆتایی نایەت. بەڵکوو ئاشتیخوازانیش له پێناوی ئازادی و دیموکراسی له بەرامبه ر ئەم شەڕه شەڕ بکەن بۆ چەسپاندنی ئاشتی.

ئاشتی تەنیا بە دیموکراسی و ئازادی دەستەبەر دەبێت. ئەگەر لە شوێنێک ئازادی و دیموکراسی نەمێنێت، ئایا  ئاشتی دەبێت؟ بێگومان نەخێر. لەو کاتەدا بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی، پێویستە تێکۆشان و شەڕ بۆ ئازادی و دیموکراسی بکرێت. ئەمە گەورەترین شەڕی ئاشتییە. ئاشتی نا، بەڵام لە بارودۆخی ئەمڕۆدا دەبێت باسی شەڕی ئاشتی بکەین. دیارە کە گەورەترین پێشەنگی شەڕی ئازادی و دیموکراسی و سەرکردە و نوێنەرایەتی و هێزی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە. ئەوانەی دەیانەوێت ئەم کارە بکەن دەبێت ئەم پێشەنگایەتیە ببینن، رێبەرایەتیەکەی ببینن. لەگەڵ تێکۆشانی ئەو دەبێت یەکبگرن. بەتایبەتیش دەبێت لە تورکیا بەو جۆرە بێت.

بە بێ دیموکراتیکبوون، ئاشتی مسۆگەر نابێت

تورکیا لەرادەبەدەر پێویستی بە ئاشتی هەیە. عەقڵیەت و سیستمی دوژمنی کورد، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە شەڕی کورددا تورکیای گەیاندە پێگەیەک کە گوێ بە پێوان و بنەما و ئەخلاق و یاسا نادات. هەر بەشێکی تورکیا گۆڕا بۆ گۆلی خوێن. بۆ ڕاگرتنی ئەمە پێویستە خەڵک ئاشتی لە تورکیادا بچەسپێنن. دەبێت خەڵک ئازادی و دیموکراسی بسەپێنن. بەبێ ئازادیی کورد و بەبێ دیموکراتیزەکردنی تورکیا ئاشتی مسۆگەر نابێت.

ئاشتی لەگەڵ ئەوان وەک گۆشت و نینۆک ئاوێتەی یەکترن. پاشان بۆ ئاشتی، پێویستە بۆ شەڕی ئازادی و دیموکراسی، شەڕی دژە فاشیست، یەکبگرین. تورکیا لە نان و ئاو زیاتر پێویستی بەمە هەیە. ئەو هێزەی ئەمە دەگەیەنێتە سەرکەوتن کوردەکانن. بە هەموو شتێکی خۆیانەوە تێدەکۆشن. هەموو تێکۆشانیان بۆ ئازادی و دیموکراسییە. ئازادی بۆ کورد، دیموکراسی بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەوێت. ئەمەش واتە تێکۆشان بۆ ئاشتی. پێشەنگی ئەمەش رێبەر ئاپۆیە. هێزی ئازادی و دیموکراسی تورکیا، بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجانی تورکیا زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەم تێکۆشانەدا یەکبگرن. هەرکەسێک دەڵێ من دژە فاشیزم، پێویستە ئەم ڕاستییە ببینێت، لەگەڵ ئەم هێزانەدا یەکبگرێت و بەڕاستی هەوڵی گەشەپێدان و پەرەپێدانی بزووتنەوەی دژە فاشیستی بدات و تورکیا لە کارەساتی ئاکەپە-مەهەپە ڕزگار بکات.

جەنگی جیهانی سێیەم راستیەکە.واتە سەرسوڕهێنەرە. تەیب ئەردۆغان وتی، "ڕەنگە لە داهاتوودا شەڕی جیهانی ڕووبدات، پێویستە مرۆڤ خۆی ئامادە بکات". ئێستا هەمووان دووبارەی دەکەنەوە، خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن. شەڕەکە دەیان ساڵە بەردەوامە. مەبەستم ئەوەیە دەیان ساڵە شەڕ هەیە. چۆنە مرۆڤەکان ئەمە نابینن؟

جەنگی جیهانی یەکەم چۆن کۆتایی هات؟ بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر کۆتایی هات. جەنگی جیهانی دووەم لەو دۆخەدا پەرەی سەند و دۆخێکی جیاوازتر بوو. یەکێتی سۆڤیەت ڕووخا، شەڕ دەستی پێکردەوە. ئێمە وەک جەنگی جیهانی سێیەم ناودێرمان کرد. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە هەڵیسەنگاند. لە ساڵی ١٩٩٠ قەیرانی کەنداو و شەڕ ڕوویدا. ئەم شەڕە لەو کاتەوە بەردەوامە.

ئەگەر مرۆڤەکان لە چەقی شەڕدا نەبن، لەمە تێناگەن. هەر جارێک دۆخێکی جیاواز ڕوودەدات، بەپێی ئەو دۆخە هەڵیدەسەنگێنن. پێویستە خۆیان لەم شتە قوتار بکەن. هەندێک دەڵێن "هێشتا ئامادەکارییەکان لە ئارادایە". هەندێک دەڵێن لە ئۆکرانیا دەستی پێکردووە. وا نییە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ ماوەی ٣٥ ساڵە شەڕی جیهانی لە ئارادایە.

هەلومەرجی ساڵانی ١٩٢٣ چیتر رووناداتەوە

ئەم شەڕە لە کوێ بەردەوام بوو؟ لە هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. جەنگی جیهانی یەکەم لە کوێدا بەردەوام بوو، ئەوانەی پەرۆشن با مێژووی شەڕەکە بکەنەوە و لێی بکۆڵنەوە. دەبینن کە جەنگی جیهانی سێیەمیش لەوێ بەڕێوەدەچێت. لە ئەفغانستانەوە تا یەمەن و لیبیا و لەوێشەوە بۆ عێراق و سوریا، دیسان هەموو خاکی عوسمانی لە ناوەندی شەڕدایە. ئەوەی پێی دەوترێت جەنگی جیهانی سێیەم، دەرئەنجامی فۆرمە جیاوازەکانی جەنگی جیهانی یەکەمە لەگەڵ شۆڕشی ئۆکتۆبەر، گەڕان بەدوای ئەنجامێکی نوێدا دوای ڕووخانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر. ئەو کاتە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە لە ڕاستیدا شەڕیان هەڵگیرساندووە، بەهۆی شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە سەرکەوتوو نەبوو. نە بەرەی ئەڵمانی – عوسمانی و نە بەرەی ئینگلیز – فەرەنسی، ئامانجی هاوپەیمانییەکانیان نەگەیشتنە ئەنجام. بۆچی؟ چونکە لە ڕووسیا جێگرەوە و ئەڵترناتیڤێک هەبوو. ئەوان لێی دەترسان. بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، دەبوو ڕێککەوتنی نوێ بکەن. دەوڵەتی تورک لەم دونیایە لەدایک بووە. پەیمانی لۆزان بەم شێوەیە لەدایک بوو. هەروەها وا دەزانن کە زۆر باش شەڕیان کردووە، ئاهەنگ دەگێڕن. شتێکی وا نییە. دۆخەکە باش هەڵسەنگێندرا. بە سیاسەت بە باشی لێکدانەوەی بۆکرا. جوڵانەوەی کەمالیستی هەندێک خۆڕاگری کرد. لەو هەلومەرجەدا ئەم ئەنجامەی بەدەستهێنا.

بارودۆخی ساڵی ١٩٢٣ چیتر دووبارە نابێتەوە. تەیب ئەردۆغان باسی ئەو شوێنانە دەکات و دەکاتەوە. باسی عەبدولحەمید دەکات. ئەو بە بیرۆکەی ئەوە کاردەکات کە ببێتە عەبدولحەمیدی دووەم یان مستەفا کەمالی دووەم بۆ جارێکی تر شتێکی لەم شێوەیە ڕووبدات، بەڵام ئەمە بێ بنەمایە.

شەڕی دەڤەرەکانی دیکە، شەڕی ئۆکرانیا، بڵاوبوونەوەی شەڕ لە دەریای ڕەش. شەڕی یەکەمی جیهانیی کە پێشتر بڵاوبوویەوە. ململانێ و ئاڵۆزییەکان پەیوەندییان بەمەوە هەیە. پێویستە ئەم شەڕە ببینرێت. گەر وابڵێین، ئەوانەی کە  شیکاری ئەم شەڕەدەکەن، شەڕی دووەمی جیهانی بە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی کۆتایی هات. ئەوکاتە جارێکی دیکە شەڕی سێهەمی جیهانی لە ئەنجامدا بە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دروستەبێت، یان ئەوەی پێی دەڵێین شەڕی جیهانی؛ جگە لەوە شتێکی دیکە ناڵێم. تا ئێستا بۆمبی ئەتۆمی لەو ئاستەدا بەکارنەهاتووە، بەڵام بۆمبی ئەتۆمی لە ئاستی چالاکدا لە هەموو جێگەیەک بەکاردەهێنرێت. ئەوانەی مەرقییان کردووە وەرن با پیشاندانی بدەین کە لە زاپدا چۆن بەکاردەهێنرێت.

لەو ڕووەوە ئەم شەڕە بەم شێوە ڕوودەدات. لە غەززە لەسەر ئەم بنەمایە درووستبوو. گەلی فەلەستینی بوون بە قوربانی ئەوە. ئێستا دەڵێن بۆ لوبنان و سوریا بڵاودەبێتەوە.

ئەو جێگانەی لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا ناوەندی شەڕبوون، هەمان ئەو جێگایەن لە ئێستا ناوەندی شەڕن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. وە تابێت ڕوو لە تورکیا دەکات. هەندێک کەس ئەمەیان لە تورکیادا بینی و تێگەشتن. ناوەندەکە لەوێیە. پێشهاتەکانی دوای ساڵی ١٩١٨ نامێنن، تورکیا دەبێتە ناوەندی شەڕ. دەبێتە ژورێک لەو شەڕە.

تاکە ڕێگەی ژیانکردنی تورکیا، بەرەی دیموکراسییە

هەست بەمەدەکەن. بۆ ئاستەنگکردنی ئەمە، شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا دروستکەن. شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلیان دروستکرد. هەوڵدەدەن شەڕی نێوان ئیسرائیل-حزبوڵا دروستکەن. بە هەموو هێزی خۆیانەوە دەیانەوێت شەڕ نزیکی تورکیا نەبێتەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بەتاڵە! ناتوانن. بە ئاشکرا ئەمە بڵێین. ئەم شەڕە ڕوودەدات. لە تورکیادا ژووری خۆی دروستەکات. تورکیا دەبێتە ناوەندی شەڕەکە. تاکە شتێک کە تورکیا لەو دۆخە ڕزگاربکات دیموکراسیکردنە لەسەر بنەمای ئازادی کورد و یەکێتی دیموکراتیکی لەگەڵ گەلانی هەرێمەکەدا، کۆنفیدراڵیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکە، بەرەی دیموکراسییە لەدژی ئەم شەڕە و ڕێکخستن بوونی بەرەی ئاشتییە. تاکە ڕێگەی ژیانکردنی تورکیا ئەمەیە.

بە هیچ ڕێبازێکی دیکە کەس ناتوانێت لەم شەڕە دوورکەوێتەوە. وەک تەیب ئەردۆغان بەشداری سوریا و عێراق ببێت و بەسەرەوە خۆی هەڵداتە ناوشەرەوە. ئەوانەی ئەم شەڕە بەرێوەدەبەن لە ڕاستیدا ئەردۆغان وەک سیخوڕێک بەکار دەهێنن. دواتر نۆرەی تورکیاش دێت. ئەو کاتە دەڵێن 'وەرە باجی ئەمە بدە دەڵێن بەڵی سەد ساڵە ئەم کارە دەکەیت، بەڵام ئەوکاتە تێپەڕی، ئێستا وەرە.'

هەنگاوی داهاتووم ڕوون کردەوە؛ لە ڕاستیدا ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە بۆ یەکەمجار ئەمەی بینی. هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد کە ئەمە چەندە زیانبەخشە بۆ گەلان، هەوڵیدا ڕێگری لێبکات، بیرۆکەی ئەڵتەرناتیڤی پەرەپێدا، پڕۆژەی سیاسیی پەرەپێدا، ئیرادەی چارەسەرکردنیشی دەربڕی. بەڵام ڕێگری کرا، ڕێگریشی کراوە. هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ئەو هێرشەیە بۆ ڕێگریکردن لەم کارە. هۆکاری ئەوەی کە ٤٢ مانگە زانیاری لە ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیراوە، لە ڕاستیدا بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتەیە. بۆ ئەوەی ڕێگری لەو پێشکەوتنانە بکەن کە ڕێگری لەم کارەساتە دەکات، ناهێڵن یەک وشە لە ڕێبەر ئاپۆ دەربچێت.

پێویستە هەموو کەسێک بە ڕوونی ئەمە ببینێت و لێی تێبگات. ناکرێ بڵێین 'ئێمە ئاشتیمان دەوێت'. ئەمە شتێکی جدییە. با هەمووان عەقڵی خۆیان کۆبکەنەوە. با بە دروستی لە سەرمایەداری تێبگەین. با لە پەیوەندییە ناوخۆییەکانی سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرن تێبگەین، با لە جەنگی جیهانی یەکەم بکەینەوە و بخوێنینەوە و لێکۆڵینەوە بکەین. پێشهاتەکانی ١٠٠ ساڵە... مەبەستم ئەوەیە تورکیا سنووری چییە بۆ ئەوەی دژی ئیسرائیل بوەستێتەوە، لەدژی ئیسرائیل پرۆژەی نوێی ڕێگەی وزە دروستەکا؟ قووڵترین خاڵی سەرمایە ئیسرائیلە. هەموو ئەمریکا، ئینگلتەرا هەموویان لە دواوەن. ئایا ئیسرائیل بوونی هەیە؟ ئەو هەیە.

لەم ڕوانگەیەوە پێویستە وردتر لە بارودۆخی ئێستا تێبگەین. نابێت خەڵک لەم واقیعەی شەڕی جیهانیدا سەرلێشێواو بن. با هەمووان واز لە وتنەکانی "ئامادەکاری دەکرێت، دواتر ڕوودەدات، من ئەمە و ئەو نازانم". بهێنین، مەترسییەکەی زۆر گەورەیە. ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ڕێگریکردن لەم مەترسییە. ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە خراپترین دەرئەنجامەکانی ئەو مەترسییە و بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراسی. با هەمووان لەم بابەتە تێبگەن. ئەوانەی بەڕاستی ئەمەیان دەوێت، پێویستە هێز و پشتیوانی ئەمە بکەن. ئەمە قسەی ئێمەیە، ئەمە بانگەواز و بانگهێشتی ئێمەیە.

نابێت دەرفەت بدرێت بە کاولکردنی ئیکۆلۆژی

چەوساندنەوەی مرۆڤ بەسەر مرۆڤ و گوشار و داگیرکاری مرۆڤ بەسەر سروشتدا هاوتەریبن. بەهۆی ئەم فشارە فاشیستییە و ستەمکاریی تیرۆریستی و فشاری سیستەم و عەقڵیەتی باڵادەستی پیاوان بەسەر ژناندا و ئەم چەوساندنەوەش لە لایەکی ترەوە بە مانای هێرش و چەوساندنەوەیە بۆ سەر سروشت. ژیانی ئازادی کۆمەڵگا، بەڕێوەبردنی دیموکراتیکانە، لە بنکی ئازادی ژندا، ئەم پراکتیزەیە بە مانای پێکەوە ژیان لەگەڵ سروشت و هەبوونی مەعریفە لە سروشت و هاوئاهەنگی لەگەڵ سروشتدا دێت. شێواندنی سروشت واتە پەرەسەندنی ستەم و ئیستغلال، دیکتاتۆری فاشیستی و سیستەمی پیاوسالاری لە بەرزترین ئاستدا. پێویستە بەو شێوەیە هەڵسەنگێندرێت. پاشان هەروەک چۆن ئازادی ژن و کۆمەڵگایان دەوێت، دیموکراسیشیان دەوێت، پێویستە بزانن کە ئەمە لە ژینگەیەکی گونجاودا مومکینە. بۆیە لە بەرامبەردا هێرشی هەمووکەسێک دەکات کە کەش و هەوای ئێمەیە، وە ئەم سروشتە دەشێوێنێت، تاڵان دەکات، دەسوتێنێت، لەناو دەبات،- کە وێستگەی کارەبای ئاوی (HES) دروست دەکات، بۆ کانزاکان هەڵدەکۆڵێت، وڵاتی گەیاندە ئاستێکی نەژیاو، کۆمەڵگا گەیشتە ئەو ئاستە کە ناتوانێت بەرهەم بهێنێت، هەمیشە ژەهراوی دەبێت. پێویستە لە ئاستی سەفەربەریدا تێکۆشان بکرێت. چۆن دەژین ئەگەر هەوا نەبێت، نە دەرفەتی بەرهەمهێنانی ئابووری، نە خاک و نە ژینگە، نە ڕووەک؟ چۆن لە ژیاندا دەبن؟ ئەوەش مومکین نییە. ئەمانە بۆ کاری زیادەی هەندێک دەشێوێنرێن. نابێت ئەم دەرفەتە بدرێت.

پێویستە هەموو کەسێک لە پێناوەدا بوەستێتەوە. خۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری پێویستە. بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە ئیکۆلۆژییەکان، ڕێکخستن و چالاکییەکانیان زیاتر پەرەی پێبدرێت.

ئێمە گرنگییەکی زۆر بە هەموو هەنگاوێکی ئەم بناغەیە دەدەین. هەموو گەلەکەمان، هەموو گوندنشین و کۆچەری، لەو شوێنەی کە تێیدان، ئاگاداری زەوی و زارەکانیان بن، خاوەنداری بەکەن. ئەم سیستەمە فاشیستی، ستەمکار و جینۆسایدە نابێت ڕێگەی پێ بدرێت سروشت تاڵان بکات

هەموو ئەو هەڵوێستانەی کە لەم بناغەیەدا ئەنجام دەدرێن گرنگ بەلامانەوە. هەر کەسێک خۆی بە ئازادیخواز و دیموکراتیکی ناودەبات پێویستە بەشداری ئەم کارە بکات و پشتگیری بکات. بەشداریکردن کەم دەبێتەوە، بە لاوازی دەمێنێتەوە. لە زۆر شوێن بە تەنها دەمێنێتەوە. گوندنشینەکان بەرخۆدانی مانادار ئەنجام دەدەن، بەڵام پشتیوانی پێویست وەرناگرن. وا نابێت، هەرکەسێک خۆی بە ئازادیخواز، سۆسیالیستێکی دیموکراتیکی بزانێت، پێویستە لە هەموو شتێک زیاتر گرنگی بەم بابەتە بدات. شتە سەرەکییەکە دەبێ لێرە بێت.

بانگەوازی ئێمە بۆ ژنان، بۆ هەموو گەلەکەمان، بۆ هەموو خەڵکی تورکیایە. چونکە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ئەوەندەی دوژمنی مرۆڤ و مرۆڤ و ژن و کوردە، ئەوەندەش دوژمنی سروشت و دوژمنی دارستان و خاکە. دەبێت ئێستا ئەم دوژمنایەتییە بوەستێنرێت.

بانگەوازی بۆ ٣٢ـەمین فیستیڤاڵی کلتوری کورد

وەک کات دەتوانین لە گرنگی ئەم فیستیڤاڵە بڕوانین، دەکەوێتە کۆتاییەکانی ساڵی یەکەمی هەڵمەتی ئازادی گەردوونی کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەم چالاکییە لە کاتی ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکەدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە وەک ئەنجام مانادارتر دەبێت.

وە ک نەریتێک ساڵانە فێستیڤاڵی کلتوری کوردی هەیە. ئەمە گرنگ بوو. کورد بوونی خۆی ئاشکرا کرد. مرۆڤایەتییان بە خەڵکی ئەوروپا ناساند. ئەوان کەلتووری خۆیان بڵاودەکەنەوە. داواکاری دیموکراتیکی خۆیان دەربڕی. ئەمە لایەنێکێتی. بەڵام لایەنێکی فێستیڤاڵی ئەمساڵ یەکەم ساڵوەگەڕی هەنگاوی گەردوونی ئێمەیە کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. به پێی ئەمه گەشەکردن و گونجاندن پێویستە. پاشان پێویستە زیاتر کاربکەن، پێویستە زیاتر گرنگی بدەن. هەم فێستیڤاڵە نەریتییە زۆر بەهێز بێت، هەم ئەم فێستیڤاڵەش بگۆڕدرێت بۆ چالاکی ساڵوەگەڕی هەڵمەتی گەردوونیمان. یانی دەبێت چالاکیەکی جەماوەری بێت کە لە ساڵوەگەڕەکەدا بگاتە لوتکە. گەلەکەمان لە ئەوروپا، دۆستەکانمان بە دڵنیاییەوە پێویستە ئاوا پێناسەی بکەن و خاوەنداری فیستیڤاڵەکە بکەن، سەفەربەر ببن.

پێویستە هەڵمەتی گەردوونی ئازادی بگەیەنرێتە لوتکە. لێرەدا گەورەترین ئەرک و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی گەنجان. ئەگەر تێبینیتان کردبێت، گەنجان هەمیشە لە چالاکیدان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لە ڕاستیدا ئەوان فێستیڤاڵەکە ئامادە دەکەن، ژینگەکەی ئامادە دەکەن، پێشەنگایەتی دەکەن.

ئەمە گرنگ و مانادارە. گەنجان شایستەی ئەمەیە. پێویستە ڕێپێوانی درێژخایەنی خۆیان لەگەڵ فێستیڤاڵ و هەڵمەتی ئازادی گەردوونی ئێمە یەکبخەن، و هەوڵی زیاتریش بدەن بۆ ئەوەی بیکەنە لوتکەی ڕێپێوانی ئازادیمان، پێشەنگ بن لەم کارەدا. پێویستە هەموو گەنجان کۆبکرێنەوە. گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆناڵ، هەموو دۆستە گەنجەکانمان، هاوڕێ گەنجەکانمان بە دڵنیاییەوە دەبێت مانا و گرنگی ئەمە ببینن و بەپێی ئەمە بە بەشدارییەکی بەرفراوان، بە گەورەیی، بە داواکاری کۆنکرێتی ڕێپێوان بکەن و تەنها بەمەوە سنووردار نەبن. واتە پێویستە لەسەر ئاستی پێشەنگایەتی بەشداری لە ئامادەکردنی فێستیڤاڵەکەدا بکرێت.

من لە ئێستاوە بانگەوازی بەشداربوون لە فیستیڤاڵەکە دەکەم. فیستیڤاڵەکە پیرۆز دەکەم. بە تایبەت بانگەوازی لە گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆناڵ دەکەم بۆئەوەی فیستیڤاڵیکی گەرەوە بەڕێوەبچێت، سەفەربەر ببن.