کاڵکان: سوپای تورک لەنێو سەندرۆمی زاپدایە-٢

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند کە دۆخی کوردستان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکەداوە و سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا کەوتووەتە نێو 'سەندرۆمی زاپ'.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی ساڵی ٢٠٢٢ کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کورد قڕ بکات، سەرەتا ویستی گەریلا لەناوببات، دواتر رۆژئاوا داگیر بکات و وتی، : ٩ مانگ تێپەڕین، نەیانتوانی گەریلا لەناوببەن، نەیانتوانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیر بکەن. لەوە زیاتر. گورزی گەورەیان بەرکەوت. بە هەزاران کەسیان لێکوژرا. کەوتووەتە نێو سەندرۆمی زاپ. دەوڵەت، پۆلیس، سوپای تورک لەناوچوو. کۆنتراکان و هەمووان کەوتنە ئەم رەوشەوە."

دوران کاڵکان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ هەموو رووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کرد و باسی داواکاریەکانی ساڵی ٢٠٢٣کرد.

دوێنێ بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە بڵاوکرایەوە، دەقی بەشی دووەمی بەم جۆرەیە:

گەر ئێمە هەڵسەنگاندنەکانتان لەسەر ئاستی گەردونی و جیهانی، لە چوارچێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبسەنگێنین، لە ساڵی ٢٠٢٢دا رووداو و پەرەسەندنە گرنگەکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کامانەن؟

بەڵێ، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەشی هەیە، لە زۆر بواردا گۆڕانکاری هاتووەتە ئاراوە، مرۆڤ دەتوانێت بۆ ساڵانی رابردوش بڵێت، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئێمە بە ئاسانی دەتوانین ئەمە بڵێین. تێکۆشان لە کوردستان مۆرکی خۆی لە ناوچەکە دا. لە بناغەی تێکۆشان لە کوردستانیشدا شەری گەریلا هەیە. بەرخودانی ئیمڕاڵی هەیە. رێبەر ئاپۆ بە هزر و پارێزنامەکانی خۆی بە شێوەیەکی تیۆریک مرۆڤایەتی رووناک کردووەتەوە، بەڵام بەوەوە سنووردار نەمایەوە. ئەو بە هەڵوێستی خۆی، بە ژیان و تێکۆشانی خۆی، ئەو رامانانەی خۆی دەکاتە پراتیک و بەم جۆرە دەژی. ئەو کاریگەری لەسەر سەرجەم کەسە پەیوەندیدارەکان دادەنێت. ئیمراڵی سیستمێکی پاکتاوکردنە، ژیانی ئیمڕالیش هەیە، ژیانێکی خۆڕاگرانە، ژیانی بەرخودان لە ژیانی ئازاددایە. ژیانی ئیمڕاڵی بە دڵنیاییەوە بەم جۆرەیە. ئێمە دەتوانین بەم جۆرە دەستنیشانی بکەین. ئەو رووداوانەی بە درێژایی ساڵەکە مۆرکی خۆی لە ناوچەکە دا و کاریگەری کردەسەر تەواوی ناوچەکە، بەدڵنیاییەوە دۆخی کوردستانە. لە ماوەی رابردوودا پەرەسەندن لە ئێرانیش لەسەر ئەوە زیادکراوە. بەڵام ئەوە لە سێ مانگی کۆتاییدا لێی زیادبوو.

ململانێی ئێران و ئەمریکا لە ساڵانی رابردوودا کاریگەری کردووەتە سەر ناوچەکە. کەمیش بێت ئەو کاریگەرییە بەردەوامە، بەڵام بەو ئاستە نییە. لە ئێران شتی نوێ ئەوەبوو کە خەڵک بە پێشەنگایەتی گەلان دەستیان بە سەرهەڵدان کرد. ئەو رووداوە دەتوانرێت وەک رووداوێکی نوێی هەرێمی کە کاریگەری دەکاتە سەر هەرێمەکە پێناسە بکرێت. بەڵام ئەوە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵدا روویانداوە. بە گشتی تێکۆشان لە کوردستان تەواوی ساڵەکە دەگرێتەخۆی. لە دژی هێرشە قڕکاریی و فاشیستیی و کۆلۆنیالیستییەکان کە لە لایەن دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە- مەهەپەوە ئەنجامدراون ئەو هێرشانە بە پشتیوانی ناتۆ، نۆکەری کورد و خیانەتی پەدەکە ئەنجامدراون. ئەم هێرشانە بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی ئەنجام دەدرێن و بەو هێرشانە دەخوازرێت کە قڕکردن لە سەر کوردان زیاتر بکەن. لەبەرامبەر ئەو هێرشە قڕکاریی، کۆلۆنیالیستی و فاشیستیانە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی، بەرخودان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین هەیە، لە باکور و شارەکانی تورکیا، لە باشور و رۆژئاوا ژنان، گەنجان و گەلی کورد بەرخودان دەکەن، ئەمەش مۆرکی خۆی لە تێکۆشانی بەرخودان داوە.

لەم دواییەدا لە عەممان کۆبوونەوە. وەک کۆبوونەوەی دووەمی عێراق دەڵێن، ئێمە کێشەکانی عێراق تاوتوێ دەکەین و عێراق بەهێز دەکەین، بەڵام بابەتەکە عێراق نییە. لەو کۆبوونەوەدا پەرەسەندنەکان بە دەوری کوردستانەوە هەڵدەسەنگێندرێن. بە دڵنیاییەوە دەبێت بەم جۆرە ببینرێت.کێشە لە عێراق بە واتای کێشە لە کوردستانە. هەندێک لە هۆکارەکانی دۆخی عێراقیش بە هۆی سیستمەوەیە، لەبەر ئەوەی لێرەدا سیستمی دەسەڵاتداری و دەوڵەت دامەزراوە. گرنگترین قەیرانی سیستم لێرەدابوونی هەیە. دەوڵەمەندییەکەیان دەبێتە قەیران، بەڵام گرنگترین کێشە پرسی کوردە. ئەو پرسانەی بە دەوری پرسی کوردەوە هاتوونەتە ئاراوە، دابەشکردنی کوردستان، پاکتاوکاری لە کوردستان هەر هەمووی لەسەر بنەمای کێشەی کورد دێنە ئاراوە. ئەمانە پەیوەستن بە کێشەی کوردەوە. دەبێت بەم جۆرە ببینرێت و درکی پێبکرێت. عێراق هەڵبژاردنی کرد، بەڵام نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت، بەڵام دواتر حکومەتی خۆیشی پێکهێنا. لەراستیدا بابەتەکە حکومەتیش نییە. کێشەی عێراق لە راستیدا کێشەی مرۆڤایەتییە. سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت ئەوەی خوڵقاندووە، دەبێت کۆمەڵگاش چارەسەری بکات. لەبەر ئەوەی کێشەکان وەک ئەوانە نین کە لە عەممان باس کران، زۆر جیاوازن. لە راستیدا کێشەیەکی سەرەکی کە ناگۆڕێت عێراق نییە، لە دۆخی ئێستادا تورکیا و سوریایە. قەیرانی سیستم زیاتر لە سەر تورکیا و سوریا هەیە. سیستم ناتوانێت بگۆڕدرێت، خۆی نوێ بکاتەوە، هەنگاوێک بنێت. لەلایەکەوە بەڕێوەبەری ئەسەد، خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و داگیرکەری تورکیا هەیە. تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات. زۆر گروپی چەتە وەک ئەلقاعیدە و داعش دروست بوون. بەشێکی گرنگی سوریایان لە سەر بنەمای تورکیا خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. کەس ناتوانێت پەرەسەندنێک بۆ چارەسەری ئەنجام بدات. ئەگەر ئێوە سەرنج بدەن زۆرترین رێگریی لە تورکیا هەیە، دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە کە لە دژی هەموو شتێکە، هەڕەشە لە هەموو کەس دەکات، بەڵام کەس ناتوانێت بیگۆڕێت. ئۆپۆزسیۆن خۆ بۆ گۆڕینی سیستم رێکدەخات، بەڵام هەڵبەتە هێرشی هەمەلایەنەی فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە، هێرشی پاکتاوکاری فاشیست و کۆلۆنیالیست، لەسایەی خۆڕاگری گەریلا و گەل بە پێشەنگایەتی پەکەکە رادەگیرێت. سیستم ناتوانێت بەڕێوەبەریی ئەردۆغان- باخچەلی بگۆڕێت. دەترسن ئەگەر هەوڵ بدەن گۆڕانکاری بکرێت، گەریلا و پەکەکە کاریگەر دەبن و دیموکراتیکبوون بەرەو پێش دەچێت. شتێکیان بە ناوی 'مێزی شەش قۆلی' ئامادە کرد. بەڵام ئاکەپە بەو شەڕەی دەیکات دەیەوێت دەسەڵاتداری خۆی درێژە پێبدات و هەڕەشەی خۆی لە دژی پەکەکە نیشان دەدات و دەیوێت سیستم پشتیوانیان لێبکات. بۆ نمونە ئەمریکا وەک بەرهەڵست دەردەکەوێت بەڵام ناچار بوو بە گوێرەی فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلی بجوڵێتەوە. رووسیاش بە هەموو هێزیەوە پشتیوانی لێدەکات.

ئێستا دەبێت ئەمە ببینین، لە راستیدا ئەگەر لە شەڕدا هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە سەریان بگرتایە، ئێستا بەسەر هەموو شتێکەوە زاڵ و باڵادەست دەبوون، گوڕیان بە پاکتاوکاری کوردان دەدا و بەم جۆرە خۆیان لە چەقین و بە بنبەست گەیشتن قوتار دەکرد. ئەمە رووینەدا. سیستمیش ناتوانێت بیگۆڕێت. ئێستا لە شەڕدا شکستیان هێناوە، ئەوەی گۆڕانکارییەکە دەسەپێنێت پەکەکەیە، هەبەدەهەیە، هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکانن.

دیموکراتیکبوونێکی بەهێزتر دەسەپێنن. ئەمەش سیستم دەترسێنێت. کەوتوونەتە دۆخێک کە رێگەی دەرچوونیان نییە. راگەیاندن وەک ئەوەی فاڵ بگرێتەوە دەڵێت، "ئایا تەیب یان کلیچدارئوغڵو؟" . گەیشتوونەتە ئەو ئاستە. دەبێت ئەمە ببینرێت. لەوەها دۆخێکدا خاڵی گرنگ ئەوەیە، کە بەرەوپێشچوونی شۆڕشگێڕی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی گەریلا دەگۆڕدرێت بۆ سیاسەت و وەک سیاسەتی دیموکراتیک دەبێتە بەڕێوەبەریەکی کاریگەر. ئەمە سەپاندن و چەسپاندنیکی گرنگە. لەراستیدا گەورەترین پەرەسەندن کە کۆتایی بەم چەقبەستنە بهێنێت ئەو هێزەیە.

لەسەروبەندی کۆتاییهاتنی ساڵەکەدا لەم بوارەدا ئاستێکی زۆر گرنگ هەیە. لەبەر ئەوەی لە ١٤ی نیساندا ئاکەپە دەستی بە هێرشەکان کرد. گوایە دەبوایە لە ماوەی یەک دوو هەفتەدا گەریلای سەرکوت بکردایە. دواتریش هێرشی بکردایە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شۆڕشی رۆژئاوای پاکتاو بکردایە. لەبەر ئەوە وەک هێزیکی سەرکەوتوو لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە گۆڕانکاری بەڕێوەبەری و ئیدارەدا خۆی بکردایەوە بە بەڕێوەبەر. پلانی ئاکەپە -مەهەپە بەم جۆرەبوو. بە شێوەیک پشتیوانیان بۆ دەربڕی و هانیاندا. لەلایەکی دیکەوە لێکدانەوەی ئەوەشیان کرد کە پەکەکە دژی ئەوە خۆڕاگری دەکات. لێکدانەوەی هەندێک هێزیش بەم جۆرەبوو: 'با ئاکەپە بەم جۆرە هێرش بکات، با پەکەکەش خۆڕاگری بکات، گەر لایەنێک لاواز بێت، ئێمەش هێزێکی تر یاخود هێزی ئۆپۆزسیۆنی- مێزی شەش کەسی- دەبەینە سەر دەسەڵات و گۆڕانکارییەکی نەرم پێکدەهێنین. هیوای خۆیان لەسەر ئەوە هەڵچنی. هەروەها ویستیان سود لەم دۆخە ئاڵۆزە وەربگرن. بەڵام ئاکامەکەی چی بوو؟ پلانی ئاکەپە-مەهەپە سەری نەگرت. نەک دوو هەفتە، نەک دوو مانگ ئەوەتا ٩ مانگ تێپەڕیوە، بەڵام نەیتوانی گەریلا لەناوببات، نەیتوانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا داگیر بکات. دواتر رۆیشتن، گەورەترین گورزیان بەرکەوت. بە هەزاران سەربازیان مردن و برینداربوون. کەوتنە سەندڕۆمی زاپەوە. دەوڵەت، پۆلیس و سوپای تورکیا گەیشتە کۆتایی. کۆنترا و کرێگرتەکانیشیان کەوتنە هەمان دۆخەوە.

ئاماری ٩ مانگە لەلایەن بڕیارگەی ناوەندیمانەوە ئاشکرا کرا. دوژمن ناچار بوو لە زۆر شوێن هەڵبێت، ناچار بوو زۆر شوێن چۆڵ بکات. گەریلا بە چالاکییەکانی مانگی تشرینی دووەم، کانونی یەکەم دۆخەکەی گرتە دەست. دەتوانێت زیاتر بەرەوپێش بچێت. لەسەرەتاوە پلانەکە سەرینەگرت. لەو نێوەندەدا بەو جۆرە دیاربوو، ئەو کاتەی کە دەیانویست ئۆپۆزسیۆنی مێزی شەش کەسی بکەنە دەسەڵاتدار، هەندێک هەوڵیاندا، بەڵام ئێستا تەنیا پلانەکانی ئاکەپە و مەهەپە پوچەڵ نەبوونەوە. شکستیان هێنا. ئەوانەی کە هاتن گەریلا پان بکەنەوە و سەرکوتی بکەن، ئەوان خۆیان پان بوونەوە، زاپ بووەتە گۆڕستانی فاشیزمی تورک، کۆلۆنیالیزم و قڕکاری. چالاکییەکانی ئەم دواییەی گەریلا، ئاستی ئەم دواییەی شەڕ بە دڵنیاییەوە بەم جۆرەیە. لەبەر ئەوە نە ئاکەپە دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە و نە سەرکەوتنێکیشی بەدەستهێناوە. نە هیچ بوارێکیش هەیە بۆ ئەوەی جەهەپە بخەنە شوێنی ئاکەپە. هەردوو بەستێن و بوارەکەش بوونی نییە. بە پێچەوانەی ئەو دۆخانەش ئاکەپە و مەهەپە لە زاپ شکستیان هێنا، بەڵام لە راستیدا کۆماری تورک تێکچوو. هۆشمەندی و سیاسەتی قڕکەر و کۆلۆنیالیست، شکستیهێنا. ئەمە بە واتای شکستی سیستم دێت. بە واتای ئەوە دێت کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە پرسی کوردی ساز کردووە، لەبەرامبەر گەریلا شکست دەهێنێت.

 بەم جۆرە، بزوتنەوەی وەک کۆڵەکەیەک کە گۆڕانکاری لە ٢٠٢٣دا بەهێزتر بکات، بەرەوپێش دەچێت. گەریلا لەوەدا پێشەنگایەتی دەکات. بەرخودانی گەل هەیە. سیاسەتی دیموکراتیکی هەیە. لەبەر ئەوە، باش سەرنجی بدەن لەماوەکانی رابردوودا هێرشە فاشیستیەکانی ئاکەپە و مەهەپە زیاتر بوون. هەر کە ئەو دۆخە روونتر بووەوە، هێرشەکانیان زیاتر کرد. بۆ تێکشکاندنی گەریلا هێرشی کیمیایی، هێرش بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی دەکەن، هەموو جۆرە چەکەکانی تاوانی شەڕیان بەکارهێنا و هەموو جۆرە شێوازێکیان گرتەبەر. هەڕەشەیان لە رۆژئاوا کرد. لە رۆژئاوا مەدەنییەکانیان بۆردومان کرد. هەموو ئەوانەش بۆ رێگریکردن بوون لە شکستیان لە زاپ. لەبەر ئەوەی نەیتوانی بەر بەوە بگرێت، هەوڵیدا هەموو هێزە دیموکراتیکەکان لە باکور و تورکیا لەناوببات. ئەو کاتەی شەبنەم کۆرور فینجانجی وتی 'چەکی کیمیایی هەیە' راپێچی گرتووخانەیان کرد. ئەو داوای کرد لێکۆڵینەوە بکرێت. بەو رادەیە دژبەری دەکەن. ئەو رۆژنامەوانانەی ئەوەیان بڵاوکردەوە، لە زینداندان. ئەو هونەرمەندانەی کە هەندێک باس لە کوردان و دیموکراسی دەکەن لە زینداندان. ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشن و دەمامکی ئەو دەسەڵاتانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵی ٦ ساڵ دادەماڵن، دەخرێنە زیندانەوە. بۆ داخستنی هەدەپە دۆسیەیان کردووەتەوە. وەک شمشێری دیمۆکلس بەسەر سەریانەوە وەستاوە. لە دوایین نمونەدا هێرشی کردە سەر دەبەپە. هێرش دەکەنە سەر پارتەکانی دیکە. لەبەر ئەوەی دەیانەوێت ئەو کەسانەی تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوەدەبەن، نەیانهێڵن. ئاستی هێرشەکان بەم جۆرەیە. ئەو هێرشانە بە چ واتایەکن؟ ئەوە دەریدەخات کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا تێکچووە. گەر تێکنەچووە، گەر سەربکەوتایە، ئەوەی نەدەکرد. لەبەر ئەوەی شکستی هێناوە، ئەمە دەکات. سیستمیش پشتیوانیان لێدەکات. کەس دەنگی لێوەنایات. سەرنج بدەن کاتێک  فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە هێرش دەکات، لە ئەڵمانیاش بە هەمان شێوە هێرش دەکرێت. ئەویش پشتیوانییان لێدەکات. بۆچی پشتیوانیان لێدەکات؟ بینیان کە ئاکەپە-مەهەپە شکستی هێناوە، دیموکراسی کاریگەر دەبێت، تورکیا دەبێتە وڵاتێکی دیموکراتیکی جیهان. شۆڕشی دیموکراسی بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ساڵی ٢٠٢٣ لە تورکیا دەبێتە ساڵی شۆڕشی دیموکراتیک. ئەوان لەوە دەترسن. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی دەیانەوێت لە تورکیا دیکتاتۆریەتی ئۆلیگارشی فاشیست سەربکەوێت. لەبەر ئەوە لە دژی بەرەوپێشچوونی دیموکراسی پشتیوانی لە فاشیزم دەکەن. پشتیوانی لە دیکتاتۆری فاشیست دەکەن. پشتیوانی لە هەموو چەشنە هێرشێکی کۆمەڵکوژیانە و پاکتاوکارانە دەکەن. ئێستا ئەمە ئاستەکەیە. هەر بۆیە لەم دۆخەدا لە سوریا چارەسەری نایاتە ئاراوە. لەوەها بارودۆخێکدا پێدەنێینە ساڵی ٢٠٢٣ەوە. لەبەردەممان ئاکەپە-مەهەپەیەکی شکستخواردوو هەیە. بەراستیش لە تورکیا و سوریا بەڕێوەبەرایەتی چۆن دەتوانن نوێبکرێنەوە، ئەمە دۆخێکی زۆر جددییە.

لە کۆتایی ساڵەکەدا دەردەکەوێت، بەرخودانی گەریلا و بزوتنەوەی دیموکراسی بەهێزە. ئەم شوێنە دەتوانێت گۆڕانکاری و وەرچەرخان بەدیبێنێت و ئاراستەی تورکیا دەستنیشان بکات. ئەوانەی لەم دۆخە دەترسن، بۆ پانکردنەوە و سەرکوت ئەوە هێرش دەکەن. بەم جۆرە کاریگەری دەکاتە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پەرەسەندنەکانی عێراقیش پەیوەستە بەمەوە. کێشەی دیکە بوونی نییە. هەروەها دۆستەکانی داعش واتە ئاکەپە-مەهەپەشیان بانگهێشتی عەممان کرد. بەڵام گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە گەورەترین تێکۆشانیان لە دژی داعش بەڕێوەبرد، خۆبەڕێوەبەرییان دامەزراند. ئەگەر دۆخەکە لە پێناو دژایەتی داعش بوایە، دەبوایە ئەوان بچوونایە بەڵام نەیاتوانی بچن. لە راستیشدا لە بری بەهێزکردنی عێراق بەدوای رێگە و رێبازی ئەوەدا دەگەڕێن کە عێراق پشتیوانی لە ئاکەپە و مەهەپە بکات. ئەمە مەترسیە، ئێمە ئاگاداریان دەکەیەنەوە. ئەگەر مامەڵەکردنێکی دیموکراتیک هەبوایە، ئەگەر بەراستیش چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیک بوونی هەرێمەکە بکرایە، ئێمە بە گرینگمان دەزانی و دەمانویست بەشدار بین. ئەوەش پێویستن، ئێمە بایەخی بۆ دادەنێین. بەڵام مامەڵەکردن بۆ بەهێزکردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، کۆلۆنیالیزمی تورک و پاکتاوکاری مەترسیە. دەبێت مرۆڤ لە دژی ئەوانە بێت، لە دژی ئەوانە تێبکۆشێت.

دەتوانین ئەوە بڵێین، ساڵی ٢٠٢٣ لەم دۆخەدا چۆن دەبێت، لەم بەرەیەدا باشتر دەبێتە ساڵی تێکۆشان، دەبێتە ساڵی تێکۆشانی قووڵ، نەک هەر ساڵی تێکۆشان، هەندێک ئەنجامیش دێنە ئاراوە. بە دەوری پرسی کوردەوە رەنگە لە بەرەکانی تورکیا، سوریا و عێراق ئەنجامی نوێ بێنە ئاراوە.

هـ . ب