کاڵکان: تێکۆشان رادیکاڵتر دەبێت-٢

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، دەبێت هیچ کەس هیوا لەسەر ئاکەپە و مەهەپە هەڵنەچنێت و وتی "تێکۆشان رادیکاڵتر دەبێت".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا هابەر تیڤیدا قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەو هێزانەی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێکۆشان دەکەن، دەبێت خۆیان ئامادە بکەن. کاڵکان بانگی لە هەموو کەس کرد کە لەناو بەرخۆدانی دیموکراتیکی دژە فاشیزمدا بەشدار بن.

کاڵکان ئاماژەی بەوەکرد، کە تێکۆشان زۆر رادیکاڵتر دەبێت و وتی، "دەبێت ئێمە بە گوێرەی ئەوە خۆمان ئامادە بکەین. با کەس هەڵە نەکات. دەبێت هیج هاوڕێیەک هیوا لە سەر ئاکەپە-مەهەپە یاخود هاوپەیمانێتییەکانی ئێستا هەڵنەچنن. ئەوانەی کە هیوایان هەڵچنیوە تووشی هەڵەدەبن. دەبێت هەموو کەس پەرەسەندنەکان بە دروست بخوێنێتەوە و هەڵیانبسەنگێنێت، خۆی بە باشی ئامادە بکات و خۆی رێکبخات. وەرن خۆڕاگری بکەین. بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین. ئەگەر ئاکەپە بە هەڵبژاردن لەناو بچووبایە، قۆناغێکی درێژخایەنی سیاسی دەستیپێدەکرد. ئێستا شانس و دەرفەتی گەورە هاتووەتە ئاراوە و لە دژی بەڕێوەبەری ئاکەپە شۆڕشێکی دیموکراتیک و دژەفاشیزم و رادیکاڵ سەردەکەوێت. ئەوەی گرنگە بەرەوپێشبردنیەتی. بۆ بەدەستهێنانی ئەوە ئێمە تێدەکۆشین. بانگ لە هەموو هەڤاڵان دەکەین کە بەشداری لە تێکۆشانی هاوبەشدا بکەن".

بەشی دووەمی هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان بەم جۆرەیە:

دەبێت درێژە بە هەبەدەهە بدەینە و گەورەی بکەین

هەڵە و کەموکورتیمان هەبوو؟ بە دڵنیایەوە هەبوون. دەبێت ئێمە بە رەخنەدانەوە هەڵسوکەوت بکەین. دەبێ ئێمە رەخنە هاوڕێیانە بگرین. بەڵام دەبێت درێژە بە هەبەدەهە بدەین و گەورەی بکەین. بەتایبەتی دەبێت هەنگاوی کرداری گەورەتر ئەنجام بدەین، کەمکاریمان هەبوو. دەبوایە شەڕمان بە هەموو گۆڕەپانێکدا بڵاوبکردایەوە، بەرخۆدانمان بە ناو شارەکاندا بڵاوبکردایە، بە ناو جەماوەردا برەومان پێبدایە، دەبوایە بە جۆرێک کە گورز لە هەموو ئامانجەکانی فاشیزم بدرایە بەرخۆدانمان بەرەوپێش ببردایە. سنووردار مایەوە. هەڵبەت لە قۆناغی رابردوودا خۆڕاگرترین رێکخراو هەبەدەهە بووە. لەم قۆناغەدا دەبێت زۆر زیاتر بەرەوپێش ببرێت و گەورەبکرێت. داوا لە هەموو شۆڕشگێڕان دەکەم کە لەپێناو دامەزراندنی یەکێتی شۆڕشگێڕیی لە رێکخراوێکی وەک بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) یەکبگرن. قۆناغەکە ئەمە دەخوازێت. دەبێت بەو جۆرە درکی پێبکرێت. وەک پەکەکە تا سەر لەگەڵ پێکاتەیەکی لەم جۆرەداین و بەشدار دەبین. دەمانەوێت لەگەڵ هەموو کەس کە خوازیاری تێکۆشانی شۆڕشگێڕی ئاکتیڤ و چالاکن، یەکێتی شۆڕشگێڕی پێکبهێنین.

رەنگە هەندێک جیاوازیمان هەبیت. بەدڵنیاییەوە ئەمە وەک بەربەستێک لە بەردەم یەکگرتووییمان و تێکۆشانی هاوبەشمان دانانێین. هەندێک شت روویاندا. هەندێک مشتومڕ کران. ئەمانە تێدەپەڕێندرێن. داوا لە هەموو دۆستانمان دەکەین کە هەندێک بە هەستیاریەوە، بە وریاییەوە و بە گوێرەی پێویستییەکانی قۆناغەکە بجوڵێنەوە. ئەوە زۆر گرنگە. یەکێتیی شۆڕشگێڕیی زۆر گرنگە. دەبێت مرۆڤ زۆر پشت بە سیاسەت نەبەستێت. دەبێت مرۆڤ بە وتنی سیاسەتی یاسایی ئەوە بە بەس نەبینێت. لە قۆناغی رابردوودا ئەگەر پەرەسەندنی لەم جۆرە دروستبوون، لە راستیشدا بەهۆی ئەوە بووە کە یەکێتی شۆڕشگێڕی و هاوپەیمانیەتێکی وەک هەبەدەهەی لە پشت بووە. بەڵێ زەحمەتیمان بینی. دەڵێین هەندێک هەڵەشمان کرد، بەڵام دیسانیش ئەوەی تێکۆشانەکەی بونیادنا ئەو هاوپەیمانێتیە بوو.

ئامادەین ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین

لەم بوارەدا ئێمە داوا لە هەبەدەهە دەکەین کە هاوپەیمانێتییەک کە هەموو شۆڕشگێڕان یەکبخات، بە بێ دواکەوتن ساز بکات. ئێمە ئامادەین ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی دەکەوێتە ئەستۆمان لەپێناو دامەزراندنی هاوپەیمانێتییەکی شۆڕشگێڕیی بە هەموو هێزمانەوە ئەنجامی بدەین. وەک پەکەکە چەندە دژواری و ئاستەنگیش هەبن ئێمە دەتوانین تێیپەڕێنین و ئەو ئامانجە بپێکین.

لە رووی بەرەی سیاسەتی دیموکراتیکیشەوە لێرەدا مشتومڕێک هەیە. یەکەم رەخنەدانی سەرەکییش ئەوان دەستیان پێکرد. وتیان دوای هەڵبژاردن ئێمە دۆخی شەوی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێنین. زۆر گرنگ بوو. ئێمە ئەوەمان بە نرخ، واتادار و گرنگ بینی و ئەوان بە قوڵکردنەوەی ئەوە درێژەی پێدەدەن و ئەو دۆخە باش دەردەکەوێت. بەڵام دەبێت زیاتر وریایی بێتە ئاراوە. هەروەها، دەبێت زۆر دواش نەکەوێت. دەبێت کات بە باشی بەکربهێنن. ریتمی جوڵەی لایەنی بەرامبەر بەرزە، فاشیزم بە ریتمێکی بەرزەوە بەردەوام دەبێت. هەربۆیە دەبێت بزوتنەوەی دیموکراسی بەم جۆرە بێت. دەبێت بتوانێت ئەوە بە گوێرەی پێداویستییەکنی قۆناغەکە ئامادە بکات. دەبێت خۆی لەو شێوازانەی تووشی شکستی دەکات دووربخاتەوە. گرنگە کە مرۆڤ رەخنەگر نەبێت، لە بری ئەوە خۆی رەخنە لە خۆی بگرێت. ئەو هەڵسوکەوتانەی رەخنەلەخۆگرتن بەشێوەیەکی جەوهەری هاتنە ئاراوە. باشن، بەڵام رەخنەیەک کە شێوەیان نییە، بەڵام رەخنەش کە زمانیان نەگونجاوە بوونیان هەیە. ئەمە بەو جۆرە نابێت. دەکرێت کە لە بابەتە بنەڕەتیەکاندا لێپرسینەوە و سەرڕاستکردنەوەی دیکە هەبن. ئەوە بە گرنگ دەبینین.

دەبێت هەموو پێکهاتەکان بەشداری لەم قۆناغەدا بکەن

بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا، سەرەتا خۆتان بگۆڕن. ئەمە گرنگە، بەڵام ئێوە بە گوێرەی کام خەت خۆتان دەگۆڕن ئەوە گرنگە. هەڵبەت پێویستە لەو بوارەدا هیچ هەڵەیەک نەکرێت. بۆ نمونە هەندێک دەنوسن ئەوە هەدەپەیە، پارتی چەپی سەوز، پارتێکی کوردە. شتێکی بەو جۆرە نییە. هێندەی ئێمە دەزانین ئەوە پارتێکی تورکیشن. پێکهاتەی ئەوان هەبوون. دەبێت هەموو پێکهاتەکان یەکبگرن. دەبێت هیج شتێکی هەڵە نەنوسرێت ئەگەر هەموو پێکهاتەکان بەشداری ئەو پرۆسەیە بکەن باش دەبێت.

ئەمە هەڵدەسەنگێندرێت، راستە. پێوەری دەوڵەتبوون لە سیاسەتدا زیاتر بوون. ئەوە دەبێتە سیاسەتێک بە گوێرەی دەوڵەت. لە رێکخستنبوون، چوونە ناو کۆمەڵگا، گوێگرتن لە کۆمەڵگادا و لەگەڵ کۆمەڵگادا هەڵسوکەوتکردن بە لاوازی ناکرێت. لە چوون بۆ لای ژنان، گەنجان و کرێکاراندا کێشە هەیە. رەخنەی بەم جۆرەش لە کۆمەڵگاوە دێن. زۆر گرنگە. کۆمەڵگای کورد هەڵبەتە تێگەیشتووە. ئێمە ئەوانە بە گرنگ دەبینین.

سیاسەت بە قورسایی بەرەو هەڵبژاردنەوە برا. دوای هەڵبژاردن هەندێک لێدوان دران. ئەوانە گرنگن. هەندێک رێکخراو رۆڵیان نەگێڕا. بۆ نمونە هەدەکە و دەتەکە. بەراستی ئەوە هێمای دابڕانە لە کۆمەڵگا. ئەوان کاریان نەکرد. رێکخراوی ناکارامە و جێگەی رەخنە بوونیان هەیە. بۆ نمونە پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان ناوێکی هەیە، بەڵام رۆڵی نییە. نەمانزانی چی هەیە یان چی نییە. بەڵام کاتێک دامەزرا پەیامێک راگەیەندرا. دەبوایە هاوپەیمانی کوردانی بەرەوپێش ببردایە.

مرۆڤ دەتوانێت هاوپەیمانی کوردان زیاتر بکات. بەڵام بۆ وێنە، لەم بابەتەدا نەک لاوازکردن و دزینی رۆڵ بێت. دەبێت رۆڵی هەندێک نەخرێتە پێش. دۆخی بەم جۆرە هەیە. دەبێت پرۆژەکە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت. هەر جەوهەرێک شێوەی خۆی دەخوڵقێنێت و لەوێدا دەژی. بە جەوهەری خۆی نەبێت ناتوانێت بیگوازێتەوە بۆ ناو ژیان. لەبەر ئەوە دەڵێین رێگەی سێهەم سیاسەتی دیموکراتیکە، دیموکراسی گەلانە، ئێمە بە گوێرەی رۆحی ئەوە فۆڕم و چوارچێوەی خۆمان پێش دەخەین.

لەماوەی رابردوودا هەدەپەش لە هەموو شوێنێک خۆی رێکخست. هەم ئەرکی هەدەکە و هەمیش دەبەپە خرایە دواوە. لەلایەکی دیکەوە من باسی بابەتی هاوپەمانێتییەکانم کرد. ئەگەر هەیە کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادیش بخەنە ناو بابەتەکەوە. ئەوەش زۆر گرنگە. لە گۆڕەپان و کایەی سیاسەتی دیموکراتیکدا ئافراندنی تێکۆشانی هاوبەشی هەموو گەلانی تورکیا و کوردستان زۆر گرنگە. پێویستە هاوپەیمانێتیەکی بەو جۆرە سازبکرێت، لە شێوەی هاوپەیمانی چەپ-دیموکرات بێتە ئاراوە، لەهەمان کاتدا خۆی بگەیەنێتە بەرفراوانترین هاوپەیمانی دیموکراتیک.

ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی هاوپەیمانی رەنج و ئازادییە

دۆخی جەهەپە لەبەرچاوە. ئیتر ئۆپۆزسیۆنێک کە ببێتە جێگرەوەی فاشیزمی هاوپەیمانی کۆماری تەیب ئەردۆغان بوونی نییە. هەندێک لەوانە پەرلەمانتاریان بردووەتە پەرلەمان. جەهەپە هەیە. دەبێت گەورە نەکرێتەوە. ئەوەی سەرەکییە بە راستیش ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک لەسەر هێڵی رێگەی سێهەم دامەزراوە. بزوتنەوەی دیموکراسیە. لەدواجاردا وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هاتە مەیدانەوە. دەبێت بەشە گەورەکان، هەموو گەنجان، رەنجدەران و کڕێکاران، ئیسلامی دیموکراتیکیش لەنێویدا، هەموو مەیلە باوەڕی و ئایینیەکانیش بگرێتە خۆ. دەبێت نەک هەر لە گەڵ حزبەکان، بەڵکوو لەگەڵ هەموو بەشە رێکخراوەکانی کۆمەڵگاشدا هاوپەیمانی ساز بکرێت. نەک هەر ئەوە، پێویستە لە رێگە ئەو هاوپەیمانێتیەوە کۆمەڵگای رێکنەخراو پەروەردە بکرێت و رێکبخرێت. گرنگە کە سیاسەتێکی بەم جۆرەی هاوپەیمانێتی بە شێوەیەکی دروستتر و بەهێزتر پەیڕەوبکرێت و خۆی وەک سیستمێکی دیموکراتیک وەک جێگرەوەی سیستمی فاشیستی ئێستا وەک جێگرەوەی فاشیزم بەرەوپێش بات. سیستم دواتر دروست دەکرێت. دەبێت نەڵێین لە ئێستاوە ئەوە دەکەین. دەوترێت کە بەرەوپێشچوون سەردەکەوێت. بەدەستکەتبوون و هەمیشەییبوونی، بە بەرەوپێشبردنی سیستم بە گوێرەی جەوهەرەکەی دەستەبەر دەبێت. هیوادارین کە ئەوە بەم جۆرە بەرەوپێش بچێت هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازین.

پرۆسەی رەخنەدان بە بێ دواکەوتن، دەبێت بگەیەنرێتە ئەنجام

دەبێت پرۆسەی رەخنەدان دوانەکەوێت. بڕوانن لایەنی بەرامبەر وەک مەکینە سیستمی خۆی دروست کرد. خۆی لە خۆیدا دیارە کە لەپێشدا ئامادەبووە. دایمەزراند و دەست بە هێرشەکان دەکات. فاشیزم هێرش دەکات. بە رێژەیەکی زۆر هێرش دەکات. بێگومان سەرەتا هێرش دەکاتە سەر پەکەکە، هێرش دەکاتە سەر گەریلا، هێرش دەکاتە سەر کورد، گەنجان و ژنان. کورد کراونەتە ئامانج. بەڵام نەک هەر ئەوان، لەگەڵ ئەواندا هێرش دەکەنە سەر هەموو هێزە ئازادیخواز و دیموکراتیکەکان لە تورکیا. ئەوەش دەبینین. ئەوانیش بەشێکن لە ئامانجەکە. لەو رووەوە دەبێت ببینین کە فاشیزم هێرشی دژوارتر ئەنجام دەدات. هەروەها هێرشی داگیرکەری لە دەرەوە و هێرشی داگیرکەری لە دژی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەدەبات، گوشار، ستەم، گرتن، چەوساندنەوەی هێزە دیموکراتیکەکان و هێرشەکانی چەوساندنەوە کوردان ئەنجام دەدات، لە دژی ژنان و گەنجان زیاتر هێرش بەڕێوەدەبات. ئەو هێرشانە لە شێوەی سەربازی، پۆلیسی، ئابوری و لەوەش گرنگتر لە رووی ئایدۆلۆژییەوە بەڕێوەدەبات. هونەر، پرۆپاگەندە و پەروەردە بەکاردەهێنێت. لە هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەدا هیچ بەرهەمێکی تورکیای کەمالیست نەماوەتەوە. گۆڕدراوە، دەوڵەتێکی نوێ دامەزراوە. دەوڵەتێکی ئاکەپە-مەهەپە هەیە. ئێستا لە کوردستانیش کۆنترایەک لەوە زیاد دەکرێت. گەورەترین هێرش لە رووی ئایدۆلۆژیکەوە بەڕێووە دەبات. ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی ساختە کە پڕۆپاگەندە دەکەن پێشخران. بە سەدان و هەزاران کەناڵی تەلەڤزیۆنیان هەیە. کۆمەڵگا پاکتاو دەکەن. بۆ ئەوەی لە سەر میدیا مێشکی مرۆڤەکان بگۆڕن، تێکیانبشکێنن و مێشکیان بشۆرنەوە، ئەو مێشکە نەژادپەرست، تورانیپەرست، کزل ئەلماجی بخەنە مێشکی هەموو کەسەوە، دەیکەنە مێشکی مەهەپە و هەموو شت دەکەن. بە فاشیستکردن لێرەوە بەرەوپێش دەخرێت. ئەوە هێرشێکی لەم جۆرە دەبێت. هەوڵ دەدەن سیستمی فاشیست بکرێتە دامەزراوە. بەو هێرشانە هەوڵ دەدەن  کە بەرهەڵستکارانیان بە تەواوەتی بسڕنەوە. بۆ ئەوەش هەموو ئامرازێک بەکاردەهێنن، هێرش دەکەن. لە دیپلۆماسیدا بۆ نمونە ئاو دەکاتە چەک. ئێستا لە دژی سوریا، عێراق هەروەها ئاوی کوردستان بۆ قڕکردنی کوردان دەکاتە کارتی سات و سەودا و بازرگانی. لە عێراق زیاتر ئەمە دەکات.

لە دژی بەفاشیستکردن تێکۆشانی ئێمەش بەگوڕتر دەبێت

بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دەکاتە بابەتی بازرگانی و سات و سەودا. لە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا دەیەوێت ناتۆ و ئەوروپا راکێشی سەر هێڵی خۆی بکات. ئاکەپە- مەهەپەی فاشیست دەیەوێت رژێمی ئەوروپا بگۆڕێت بۆ رژێمێک کە چەتەگەری ئەو قەبوڵ بکەن. هەندێک دەڵێن بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکنی خۆی لەگەڵ ئەوروپا و رۆژئاوا بە باشی بەرەوپێش ببات، ئەم حکومەتەی پێکهێنا. دەبێت ئێمە ئەوە بەو جۆرە هەڵبسەنگێنین. ئەو پەیوەندییەکان لەگەڵ رۆژئاوا بەرەوپێش دەبات و کوردان، ژنان، گەنجان، چەپگرەکان، سۆسیالیستەکان و دیموکراتەکان سەرکوت دەکات. کاتێک حکومەت ئەوانەی چەوساندەوە و سەرکوتی کردن، ئەو کاتە دەتوانێت لەگەڵ رۆژئاوا بگاتە رێککەوتن یاخود پەیوەندییەکانی باش بکات. لەم رووەوە ئاشکرایە کە وەزیرەکان کێن. راوێژکاری میت بووە وەزیری دەرەوە. سەرۆکی فەرماندەیی گشتی بووە وەزیری بەرگری، ئەوانی دیکەش بە هەمان شێوەن. ئەمە زۆر ئاشکرایە. دەبێت جارێکیتر ئەوە ببینین. بۆ ئەوەش دەبێت مرۆڤ دەستبەجێ بجوڵێتەوە و ئامادە بێت. بۆ ئەوەی مرۆڤ رەخنەدانی نوێ بکات و لە دژی هێرشێکی لەم جۆرە خۆڕاگری بکات، بۆ ئەوەی بەرخودانی دیموکراتیکی دژە-فاشیست بەڕێوەببات، چی پێویست بێت بیکات و خۆڕاگری بکات. جیا لەوە هیچ شتێکی دیکە ناکرێت. زیاتر بەرخودان هەبێت، تێکۆشان بکرێت. دەبێت بکرێت. ئێمە خۆڕاگری دەکەین. بۆ ئەوەی ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل لەناو ببەن هێرش دەکەن. بۆ ئەوەش ئێمە تێکۆشانی ئایدۆلۆژیکیش زیاتر بەرەوپێش دەبەین.

بۆ پوچەڵکردنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و حزبیکۆنترا کە بەسەر کورداندا سەپێندراوە، ئێمە تێکۆشانی هۆشمەندی، هونەر، وێژە و پڕۆپاگاندا بەرەوپێش دەبەین و زیاتریان دەکەین. ئێمە شەڕیش بە شێوازی نوێ، بە ئامانجی نوێ بەرەوپێس دەبەین. تێکۆشانی سیاسیش لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرەوپێش دەبەین. جیالەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە. ئێمە ئەوە بۆخۆمان جێبەجێ دەکەین. لەگەڵ دۆستان و هاوپەیمانانمان جێبەجێی دەکەین. هەڵبەتە بەشێوەی هاوپەیمانی ئەنجامی دەدەین و وەک تێکۆشانی شۆڕشگێڕی بەڕێوەی دەبەین. گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەین. وەک پێشوو نابێت. زۆر شت هەڵدەسەنگێنین. بەتایبەتی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک، دەبێت زیاتر هەڵبسەنگێندرێت. ئەگەری هەیە رووبەڕووی دۆخی نوێ ببنەوە. دەبێت ئامادە بن. ئێستا بەرخودان چ ئەنجامێک بەدەست دەهێنێت، ئێمە سەرەتا هەڵمانسەنگاند. وەک ئەنجامێکی تێکۆشان هەڵبژاردن هاتە ئاراوە و لە پرۆسەی هەڵبژاردندا ئەوەی بەهێز کرد. وەک شێوازێکی تێکۆشان ئێمە ئەوەی لە هەڵبژاردن وەرمان بگرتایە، وەرمان گرت. بەڵێ بە فاشیستکردنێک هەیە، بەڵام زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگای تورکیا دژی ئەوەیە. هەموو کوردان لە دژی ئەوەن. جگە لە چەند بەکرێگیراو و کۆنترایەک، هەمووی لەدژی ئەوەن. جگە لە خیانەتی پەدەکە و حزبیکۆنترا هەموو لە دژی ئەوەن. ئاشکرابوو کە لە تورکیاش دژایەتیەکی گەورە هەیە. بەجارێک دەبێت ئەوە بەدی بکەین. بەڵێ لە هەڵبژاردندا بەڕێوەبەرایەتیەکەی سەرلەنوێ دامەزرا. بەپەلە بەڕێوەبەرایەتی دەخوڵقێنێت. دەرفەتەکانی بەردەستی بەکاردەهێنێت، دەیانخاتە ئامادەباشییەوە و هێرش دەکات. بەڵام دەکرێت لەو دیمەنەدا بەم جۆرە دەربکەوێت کە ئاکەپە-مەهەپە هەندێک بەهێز بووە. بە تەواوەتی بەو جۆرە نییە. دەبێت مرۆڤ بڕوا بەوە نەکات. ئەو لایەنانەی کە لاواز بوون هێشتا زیاترن. دەمەوێت ئەوە بڵێم. هەڵبژاردن هەندێک راستی خستەڕوو، بینیمان و ئەوەمان لێدەرخست کە جەماوەرێکی گەورە لە دژی فاشیزم بوونی هەیە. بەرخودان لە دژی فاشیزم، بناغەی جەماوەری گەورە و هەبوونی ئەوەش گەشەی کرد. ئەمە زۆر گرنگە.

قەیرانەکان تا دێت مەزنتر دەبن

ئاکەپە و مەهەپە و هاوپەیمانیی کۆمار هەوڵدەدەن هێرشەکان زیاتر بکەن، چونکە خاڵی لاوازیان هەیە، ڕاستییەکەی، توێژێکی گرنگ هەن، دەکرێت هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان ڕێکخستنیان بکەن و ئاراستەیان بکەن بەرەو بەرخۆدان. لەبەرامبەردا، ئەم ئیدارەیە ناتوانێت بەسەر ئەم قەیرانە زاڵبێت، چونکە بەشدارییە بەرفراوانەکەیان، هانیدان بۆ فراوانکردنی هاوپەیمانیی کۆمار، ئیتر دزی و بەرژەوەندیی تایبەت و وێرانکردن و تاڵانی زیادیان کرد. لەگەڵ زیادبوونی چەوسانەوە و دزی ئەمانە، بێگومان جڤاک چیتر قبووڵی ناکات، قەیرانەکان تادێت مەزنتر دەبن، لەپێناو ڕاگرتنی ئەمەش، پەنادەبەنە بەر سەپاندنی شەڕ، ئەوکات قەیرانەکان مەزنتر و مەزنتر دەبن، بۆیە ناتوانن لەیەک کاتدا، قەیرانی سەربازی و ئابووری تێپەڕێنن، قەیرانی ئابووری و قەیرانی سەربازی و شەڕ دەبنە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری، ئیدارەکە ناتوانێت ئەمە تێپەڕێنێت، بۆیە کێشە ناوخۆییەکانی زیاد دەبن، بۆیە ڕەنگە لە ئایندە سەربکێشێت بۆ پشێویی.

مەترسی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە تورکیا مەزنە

لەلایەکی ترەوە، باس لە چالاکیی دیپلۆماسیی دەکات، بەڵام ڕەنگە هەوڵ بدات فشاربکات سەر سوریا و عێراق، بۆ نموونە، کۆمکاری عەرەبی دەستی بە جووڵە کردووە، عێراق و سوریا دەتوانن دژی تورکیا بوەستنەوە، ڕەنگە هاوپەیمانی ببەستن لەپێناو هەندێک بەرژەوەندی. بەڵام وەک بازنە لیبراڵەکان و لایەنگرانی ئاکەپە ڕوونی دەکەنەوە، ئەم حکومەتە ناتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا ڕاست بکاتەوە، تەنانەت ناتوانێت ململانێکانیش چارەسەر بکات، ئەم ململانێیانە بەشێوەی جیاواز بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی شەڕی ئۆکرانی. بەکورتی، ململانێ هەرێمی و جیهانییەکان بەردەوام دەبن، لەوە گرنگتر، ململانێ ناوخۆییەکان و قەیران و پشێوییە، بەهۆی ئەمەوە فاشیزم و سەرکوت و تیرۆر بە‌هێزتر دەبێت و کۆمەڵکوژی زیاتر دەبێت، هەروەها شەڕ سەختتر دەبێت.

وەک پێشتر گوتمان، دووبارە دەیڵێمەوە، هەروەها پێش هەڵبژاردنەکان دووپاتمان کردەوە، ئەگەر ئاکەپە و مەهەپە بگەنەوە بە دەسەڵات و حکومەت وەربگرن، تورکیا بەرەو شەڕی ناوخۆ دەبەن. ئێستە مەترسی شەڕی ناوخۆیی مەزنە، جەهەپە دەیەوێت ئەمە کەمتر بکاتەوە، بەڵام کەس ناتوانێت بەڕێوەی ببات، قەیران و خەمۆکی و پشێوی گوێ نادەنە ئەم ڕەوشە، کاردەکەن بۆ چالاککردنەوەی بنکەی جەماوەریی، لەپێناو سوککردنی ئەم بارە، شەڕی ناوخۆیی دەرەکی دژی کوردستان وەک پێشوو چڕدەبنەوە. بەڵام ئەمجارە پریشکی شەڕ دەگاتە تورکیا، چونکە دابەشبوونەکەی ئاشکرا دەرکەوت. ئەردۆگان تورکیای داوەتە دەستی مەهەپە و کوردستانی داوەتە دەست حزبوڵای کۆنترا، ئەمەش هانیان دەدات بەرەو شەڕی ناوخۆیی، لەپێناو مانەوەی لە دەسەڵات تورکیا بەرەو ئاڵۆزی و زەحمەتی زیاتر دەبات، ئەم مەترسییە ئامادەیە، دەبێت هەمووان ئەوە بزانن، تەنانەت ئەوکاتەی خەڵک دژی ئاکەپە و مەهەپە دەوەستن، دەبێت لەسەر ئەم بناغەیە بڕوانن.

ئێمە وەک شۆڕشگێر و دیموکراتیکەکان، دەبێت وەک هێزی کاریگەر خۆمان ئامادە بکەین بۆ تێکۆشان، دەبێت وەک ژن و گەنج خۆمان ئامادە بکەین، وەک کرێکار و ڕەنجدەر خۆمان ئامادە بکەین. پێویستە هەمووان بەشداربن لە بەرخۆدانی دیموکراتیکی دژی فاشیزم. بەتایبەت گەنجان شەڕی بەرخۆدان و خۆپاراستن ڕێکبخەن دژی فاشیزم، دەبێت گەنجان چالاک و تێکۆشەربن لە دژی فاشیزم، دەبێت گەنجان پەرەسەندوو بن، دەبێت هەموو قەوارە جەماوەرییەکان بەم شێوەیە بن، دەبێت تێکۆشان بەتینتر بکەن، دەبێت بەگوێرەی ئەمە خۆمان ئامادە بکەین. با هەمووان دووربن لە هەڵە، نابێت هیچ ئومێدێک بدرێتە ئاکەپە و مەهەپە و ئەم هاوپەیمانییە. ئەوانەی وەها دەکەن، هەڵەن، دەبێت هەمووان بەباشی پەرەسەندنەکان نرخێنن، بەباشی ئامادەبن و خۆیان ڕێکبخەن. ڕووبکەنە بەرخۆدان، بێگومان سەردەکەون، ئەگەر ئاکەپە لە هەڵبژاردن شکستی هێنابا، قۆناغێکی سیاسی نوێ و درێژخایەن دەهاتە پێش. لە ئێستەدا، دەرفەت و بواری مەزن هەن بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراتی و ڕادیکاڵی دژی فاشیزم و ئیدارەی ئاکەپە، گرنگە پەرەی پێ بدرێت، لەپێناو ئەمە تێدەکۆشین، داوا لە هەموو هەڤاڵان دەکەین بەشداربن لە تێکۆشانی هاوبەش.

هێڵی تێکۆشانمان هێڵی فیداکارییە

مانگی حوزەیران شەهیدبوونی مەزن هەبوون، مانگی تێکۆشانی مەزنە، مانگی فیداکارییە. لەم مانگەدا، هاوڕێمان سیما لە ١٧ ی حوەزیران شەهیدبوو، هاوڕێی فیداکارمان گوڵان لە ٧ ی حوزەیران شەهیدبوو، هەروەها لە ٣٠ حوزەیران یادی ٢٧ ساڵەی فیداکارییەکەی هاوڕێمان زیلانە، لە کەسێتی هاوڕێیان سیما و زیلان و گوڵاندا، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە. کاتێک لەم مانگەدا گفتوگۆ دەکەین، لە سەرەتای مانگدا، هاوپەیمانییەکەی ئەردۆگان دەستیان گرت بەسەر هەموو ئیمکانەکانی دەسەڵاتدا، دەتوانم بە هەموو ئەوانە بڵێم کە دەپرسن "ئاخۆ تێکۆشان لە دژی دەکرێت؟ ئاخۆ دەتوانێت بەرگری بکات؟ دەتوانرێت چی بکرێت؟": ئەوانەی وەک زیلان تێدەکۆشن، لە هەموو بارەکاندا لەسەر هێڵی سەرکەوتن دەڕۆن، ئەم کارە حاڵەتێکی مادی نییە و پارەی تیا دەسناکەوێت، بەڵکو پەرەپێدانی ڕۆحی تێکۆشان و پێشەنگایەتییە بەرەو سەرکەوتن،ئەم کارە لە دڵ و سۆزەوە سەرچاوە دەگرێت، کاری هۆشیاری و باوەڕ و قارەمانێتی و گیانی فیداکارییە.

ڕێبەر ئاپۆ تەڤگەرێکی لەم جۆرەی خوڵقاند، تەڤگەری ئازادی کوردی بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ بەم هۆشیاری و گیانەوە دژی هێرشەکانی فاشیزم و کۆڵۆنیاڵیزم و زۆرداری وەستایەوە، لەدایکبوونێکی مەزن و ئازادی خوڵقاند، ئێستەش هەوڵدەدات لەڕێگەی "ژن، ژیان، ئازادی"ـیەوە، ئەم درووشمە لە ناوەندە سەرکوتکارەکان بڵاوبکاتەوە، لە هەموو بەشەکانی جیهاندا، ژنان لەسەر بناغەی ئازادی ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن لە ئازادی و دیموکراسییدا، بناغەیەک دادەمەزرێنن بۆ تێکۆشانی لەم جۆرە، ئەم هێڵە، هێڵی گیانی فیداکارییە.

لەم مانگە فیداکارییەدا، کەس بە خۆڕەخنەکردن بچوک نابێتەوە: توانامان هەیە، با لەسەر بناغەیەکی ئۆبژێکتیڤ باس لە دۆخەکە بکەین، بێگومان شتەکان لەبەرچاو دەگرین، بەڵام ڕۆح و باوەڕی شۆڕشگێڕی هەموو شتێکن، با هێڵی فیداکاری زیندوو بکەینەوە، لەڕێگەی گیانی فیداکارییەوە دەتوانین هەموو شتێک بکەین، بەم هۆیەوە، ئەمە دەبێتە بناغەی خۆڕەخنەکردن، ئێمەش دەکاتە فیداکار.

فیداکاری تەنها قەتیس نابێت لە شۆڕشگێڕە پرۆفیشناڵەکان، بەڵکو وڵاتپارێزیش هەر فیداکارییە، پشتیوانی هەر فیداکارییە. چەمکی فیداکاری واتە هەموو هێز و توانات بخەیتەگەڕ لەپێناو تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی، ڕێبەر ئاپۆ سەدان و هەزاران وڵاتپارێزی خوڵقاند، خاوەنی شەهید و شەهیدی وڵاتپارێزین، ئێستە لە هەموو شوێنێک وڵاتپارێز هەن.

لەم حاڵەتەدا، ئێمە بە ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن پێشدەکەوین و تێکۆشانی پێشوو لەگەڵ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەخەینە بەر پرسیار، خۆڕەخنەکردن پێشدەخەین، هێڵی زیلان و هێڵی فیداکاری و هێڵی سیما بەدی دەهێنین، ئەم گیانە فیداکارییە زیندوو دەکەینەوە. فیدکاری دەبێتە هۆی سەرکەوتن. بێگومان سەرکەوتن دەڕەخسێنێت. دەبێت ئەم ڕاستییە وەها ببینین، بەم هۆیەوە، پێوەری سەرەکیمان گیانی فیداکارییە.

ئەمەش تێدەپەڕێنین، ئەمەش بۆ بنیاتنانەوە و نوێکردنەوە ڕاستە، بێگومان ئەمە بەدی دێت، گۆڕانکاری لە شوێنەکان ڕوودەدات، نابێت هەمان کەسەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەمان شوێن بمێنن، گۆڕانی بەردەوام پێویستە، بەتایبەتی لە سیاسەت، دوژمنەکانمان وەها دەکەن، مەگەر ئەردۆگان کەسی لە شوێنی پێشوو هێشتەوە؟

لەسەر ئاستی فیداکاری قوربانی دەدەین

ئەمە مانای ئەوە نییە، کێشەی کەسەکان پیشان دەدرێت و پاشەکشەیەکی لەم جۆرە ڕاست نابێت، گۆڕان و وەرگرتنی ئەرکی نوێ زیاتر پێویستن لە مەزنبوون و یەکبوون. نابێت پێوەرەکان بۆ من کەم بن، دەبێت پرەنسیپەکانمان زیاتر بن، با بۆ هەموومان بێت، با لەڕێگەی خۆڕەخنەکردنەوە ڕاستی ببینین، با هەموومان یەکبگرین، تێکۆشانی زیاتر بکەین و لەڕێگەی دابەشکردنی کارەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین. ئەنجامدانی ئەمە و بەدیهێنانی سەرکەوتن لە هەموو هەلومەرجەکاندا هێڵی گیانی فیداکارییە، وڵاتپارێز دەبێتە فیداکار، پشتیوان دەبێتە فیداکار، تێکۆشەری شۆڕشگێڕ دەبێتە فیداکار، قوربانیدان و قارەمانێتی لەسەر ئاستی گیانی فیداکاری دەردەکەون، هەمووان بەم جۆرە دەبن، ژنان و گەنجان و ڕەنجدەرنا  وکرێکاران و وڵاتپارێزان و دیموکراتەکان و شۆڕشگێڕەکان و پشتیوانەکان تێدەکۆشن و شتێک بۆ ئەمە زیاد دەکەن. با کەس نەڵێت "شتێکم لە تێکۆشانەوە دەست دەکەوێت، دۆخی ژیانی مادیم باشتر دەکەم، تاکایەتی خۆم دەپارێزم". با تاکگەرایی لەناوببەین، سەرمایەداری واتە تاکگەرایی، گەورەترین کارەساتی بۆ مرۆڤایەتی هێنا. بەم هۆکارە پەروەردەی جڤاکی هەر گیانی فیداکارییە. چونکە تێکەڵبوون بە جڤاک واتە خۆفیداکردن و بەشداری و هەوڵدان، ئەمە تایبەتمەندی مانگی حوزەیرانە، لەگەڵ ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن و لێپرسینەوە کە دەمانەوێت لەم مانگەدا پەرەی پێ بدەین، گیانی فیداکاری تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان و هاوڕێکانمان پەرەدەسێنێت و قووڵتر و بەهێزتر دەبێت لەسەر بناغەی وانەکانی پێشوو. بەم گیانە فیداکارییەوە، دژی دیکتاتۆرییەت و فاشیزمی ئەردۆگان و هاوپەیمانیی کۆمار بەرخۆدان دەکەین و بێگومان سەردەکەوین. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.