كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژرا
له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی سنووری به‌ستامی سه‌ر به شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.
له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی سنووری به‌ستامی سه‌ر به شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، ڕۆژی ٢٦ی ته‌مووز، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی سنووری به‌ستامی سه‌ر ناحیه‌یی سه‌رشیوی شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی "حه‌سه‌ن توفیق زاده" گیانی له‌ده‌ستداوه.
ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره كه خه‌ڵكی شاری سه‌قز بووه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌شی پزیشكی داد له شاری سه‌قز.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیوز، له ٦ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، له ناوچه سنورییه‌كانی پارێزگاكانی ورمێ، كوردستان و كرماشان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران، هه‌ره‌سی به‌فر و ڕه‌قبوونه‌وه، كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی و چه‌ندین هۆكاری دیكه ١١ كۆڵبه‌ر كوژراون و ٥٠ كۆڵبه‌ریش بریندار بوون.
ژ.ن