کۆڵبەرێک بریندار بوو

رۆژی شەممەی رابردوو کۆڵبەرێک کاتێک هەوڵیداوە لە بۆسەیەکی هێزەکانی رژێمی ئێران رزگاری ببێت، لە بەرزاییەک کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، رۆژی شەمە هێزەکانی رژێمی ئێران لەسەر سنوری نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆسەیان بۆ ژمارەیەک کۆڵبەر داناوە. لە کاتی تەقەکردندا، کۆڵبەرێک کە هەوڵیداوە لە بۆسەکە رزگاری ببێت، لە بەرزاییەک کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

ناوی کۆڵبەرەکە حەمید فەقیحیە و بۆ نەخۆشخانەی تالقانی شاری کردمانشان گواستراوەتەوە.

ف.ق