خانەوادەکان بۆ ئەو گەریلایانەی لە ئامەد شەهید بوون، تێستی خوێنیان کرد

خانەوادەکان بۆ ئەوەی لە رێگەی تێستی دی ئێن ئەی، تەرمی ٦ گەریلای ئازادی وەربگرنەوە کە لە ٢٩ نیساندا لە گەڕەکی زەنگەسۆری ناوچەی لیجە شەهید بوون، تێستی خوێنیان کرد.

سوپای داگیرکەری تورک بە پشتگیری هێزی ئاسمانی لە ٢٧ی نیساندا لە گەڕەکی زەنگەسۆری ناوچەی لیجە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و لە ٢٩ی نیساندا ٦ گەریلای ژن شەهید بوون.

بۆ کاروباری ئاشکراکردنی تەرمی سونا تاش (نوژین ئامەد)، ئاینور ئولوگانا (بەسێ)، لەتیفە خانیبی، دیلان سلینسین و ٢ گەریلا کە ناوەکانیان نەزانراوە، دەست بە هەوڵدان کرا کە لە نەخۆشخانەی لێکۆلینەوە و پەروەردەی گازی یاشارگیلی ئامەد رادەگیرێن.

خانەوادەی ئولوگانا، تاش و سیلینسین بۆ ئەوەی تەرمی رۆڵەکانیان وەربگرن، ١٧ ئایار چوون بۆ ئامەد و ٢٠ی ئایار سەردانی داواکاری لیجەیان کرد.

داواکاری لیجە داوای تێستی دی ئێن ئەی لە خانەوادەکان کردبوو. تێستی خوێن هەمان رۆژ لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی لیجە وەرگیرا. خانەوادەکان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان چاوەڕێی ئەنجامی تێستەکە دەکەن.

ف.ق