خانەوادەی شەنیاشار ٣٠٧ ڕۆژە داوای دادپەروەری دەکات

خانەوادەی شەنیاشار کە کەسوکاریان لە روحا کۆمەڵکوژکران و دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کرد، تاوەکو ئێستاش بەردەوام لەسەر چالاکیەکەیان، بەڵام بکوژەکان تاوەکو ئێستاش لە دەرەوەن و لەژێر ئاسایشی دەسەڵاتدان.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە.

بەهۆی ئەوەی پشووی کۆتایی هەفتەیە، خانەوادەی شەنیاشار لە رۆژی ٣٠٧میندا لە ماڵی خۆیان لە ناوچەی پرسوسی روحا چالاکیەکەی بەڕێوەبرد.

لە تویتێکدا خانەوادەی شەنیاشار وێنەی چالاکی ئیشکگری خانەوادەی گوڵستان دۆکوی بڵاوکردەوە کە لەبەردەم دادگای دەرسیم دەستیان بە چالاکی کردووە و ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە:

ئێمە زوڵم لە کەس ناکەین، گەلیش هانی نەفرەت و دوژمنایەتی ناکەین. ئێمە بە تەنها دەمانەوێت بەرپرسان دەنمان ببیستن. دەست لە بەرگریکردن لە بکوژەکان هەڵبگرن. ئەوانەی کۆمەڵکوژیەکەیان ئەنجامدا لە دەرەوەن، زوڵملێکراوانیش لە بەردەم دادگان و بە تەنها دادپەروەریان دەوێت."

ف.ق