خانەوادەی شەنیاشار: فازیڵ شەنیاشار ٤ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە

خانەوادەی شەنیاشار، بۆ ئەندامانی خانەوادەکەیان کە لە روحا کۆمەڵکوژکران، چالاکی دادپەروەری خۆیان بەردەوامی پێدەدەن. لە چالاکی ئەمڕۆی خانەوادەکەدا باسی ئەوەکرا کە کوڕێکیان بە ناوی فازیڵ شەنیاشار ٤ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی دا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار ببو، لە چالاکیی ئێشکگریدان.

خانەوادەی شەنیاشار بەهۆی پشووی فەرمیەوە، ئەمڕۆ چالاکیەکەیان لە رۆژی ٤٩٦میندا لە پرسوس ئەنجامدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بانگەوازی لە وەزارەتی داد کرد و باسی لە دۆخی فازیڵ شەنیاشار لە زینداندا کرد.

خانەوادەی شەنیاشار وتی، " سەرەتا وەزارەتی داد و هەموو کەسێک، ئاگادارن کە کۆمەڵکوژی لەبەرانبەر خانەوادەکەمان ئەنجامدراوە. تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت! فازیڵ شەنیاشار ٤ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە و چاوەڕیێ داددپەروەری دەکات."

ف.ق