"خاوەنداریکردن لەرێبەر ئاپۆ، ئەركی هەر مرۆڤێكی ئازادیخوازە"
گەریلای یەرەکە، باهۆز کامیاران، بانگەواز دەکات بۆ خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: "خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، ئەرکێکی ئەخلاقییە".
گەریلای یەرەکە، باهۆز کامیاران، بانگەواز دەکات بۆ خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: "خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، ئەرکێکی ئەخلاقییە".
گەریلای یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە)، باهۆز كامیاران، بانگەواز لەگەلی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، لە ئازادیخوازان، مامۆستا و ئەكادیمی و روناكبیران و لایەنگرانی ئیكۆلۆژی و مافی مرۆڤ و ئازادی رادەبڕین و مافی ژنان و ژینگە دەكات لەچوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی جەستەیی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی كورد"، خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد بکەن.
باهۆز کامیاران، خاوەنداری لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە خاوەندارێتی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەناو دەكات و دەڵێت؛ ئەو ئازادیخوازانەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادیان هەڵگرتووە و باوەڕیان پێیە، دەبێت بەرێبازی جیاواز خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بكەن؛ چونكە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرێنەری فەلسەفەی ئازادی ژن و كۆمەڵگە و ئاشتبوونەوەی مرۆڤ و سروشتە. بۆیە لەپێناو ئازادی و بۆنیادنانی كۆمەڵگەیەكی ئەخلاقی پشتیوانی لەهەڵمەتی "ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد بكەن".
ئەو گەریلایەی یەرەكە ئەوەش دەڵێت؛ بۆ ئەوەی پێش بەسیاسەتی شەڕخوازانەی وڵاتە زلهێزە جیهانی و دەسەڵاتخوازەكان بگرین، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیستەمێكی ئاڵتەرناتیڤی پێشخستووە كە خۆی لەنەتەوەی دیموكراتیك، سیستەمی كۆنفدرالیزمی دیموكراتیك و خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك دەبینێتەوە و پشت بەپارادایمی، بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك و ئەخلاقی، ئازادی ژن و ئیكۆلۆژی دەبەستێت. ئەوانەی لایەنگری ئاشتی و ئازادین و دژ بەشەڕ و كاولكارین با پشتیوانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بكەن.
گەریلاكەی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات؛ خاوەندارێتی لە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی كورد واتا گەرەنتی ئازادی كوردستان و نەتەوەی كورد، خاوەندارێتی لە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرەف و كەرامەت و سەلماندنی خاوەندارێتییە لە هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان.
دەقی بانگەوازەکەی باهۆز کامیاران بەم جۆرەیە:
"سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ هەموو كەسانێك كە لەڕێی ئازادی و سەربەستی وڵاتەكەیان و بە یەكسانی ژیانكردنی گەلان و هەموو مرۆڤایەتی شۆڕشیان كرد و گیانی خۆیان بەختكرد لە پێناو ئازادی وڵاتەكەیاندا سەری رێز و حورمەت دادەنەوێنم.وە دیسان رێز و حورمەتی خۆم دیاری دەكەم بۆ كەسێك كە ئەمڕۆ و سبەینێ و پێشەڕۆژ بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ ئەرك و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی خۆی پێكدێنێ و خاوەن لە ئازادی رێبەرئاپۆ دەردەكەوێت سڵاویان بۆ دەنێرم و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
سەدان ساڵە كە گەلی كورد و كوردستان لەدەست هەموو داگیركەرانەوە بە دەست سیاسەتی جیهانی واتا ئیمپریالیزمەوە دەناڵێنێت كە سەدان ساڵە لەژێر قڕكردن و سیاسەتێكی بێباوەڕی، سیاسەتێكی پارچەبوون لەناو كوردا درووستیان كرد هەموو گەلی كوردیان لەژێر قڕكردن و بێباوەڕیەكدا هێشتەوە، هەوڵیاندا بەو سیاسەتە هەموو سەركردەیەكی كورد لەژێر كۆمەڵكوژی و سێدارە، هەموو شێوازێك كە سەركردەكانی كورد بۆ نمونە مرۆڤ دەتوانێ ئاماژەیان پێ بكات كە بۆ گەلی كورد خۆیان فیداكردووە بەڕاستی نمونەی ئەوە وەك سەید رەزا، شێخ سەعید، ئیسماعیل خان(سمكۆ)،شەهید پێشەوا قازی محەمەد، دكتۆر قاسملۆ و شەهید شەرەفكەندی و كاك فواد مستەفا سوڵتانی و سلێمان موعینی و سدیق كەمانگەر و زۆریتر كە ئەمڕۆ گەل شانازی بەوانەوە دەكات، گەلی كوردیش لەهەر چواربەشی كوردستان ئەوە دەزانن كە ئەوانە سەركردایەتیان بە دڵسۆزی بۆ گەلی كورد كردوە و لەپێناو وڵاتەكەیاندا شەهید كەوتوون و هەموو كورد شانازیان پێوە دەكات، وە ئەمڕۆ ئەگەر مرۆڤ بیداتە بەرچاو لەدوای ئەو قارەمانانە و هەزاران هەزار قارەمانیتر كە شۆڕشگێڕیان كردوە بەناوی پێشمەرگە و گەریلایی شەهید كەوتون بۆ ئەو خاكە ئەمڕۆ گەلی كورد شانازیان پێوە دەكات و دوژمنان هەمیشە سیاسەتێكیان كردوە لەسەر ئەوەی تێكۆشانی كوردان بوەستێ وە كوردان قەت رانەوەستاون بەس سیاسەتێكیان كردوە بەناوی ئەوەوە كوردان دوژمنن كوردان لەگەڵ نەتەوەكانی ترا دوژمنایەتیان هەیە هەم نەتەوەی عەرەب، تورك، فارس و مێشكی كوردیش وای لێهاتوە كە ئیتر بۆی قبوڵكراوە كە ئەوان دوژمنی ئێمەن بەس ئەمڕۆ سیاسەت و فكری رێبەرئاپۆ دیاری كرد كە ئێمە نەك نەتەوەكان دژی ئێمەن ئەمڕۆ هەزاران گەریلا هەیە سەلماندی لە شەڕێ رۆژئاواوە بیگرە تا پارتێك كە بەناوی پەكەكە دروستیكرد سەدان مرۆڤ هی نەتەوەكانیتر لەناویدا هەیە، ئەمڕۆ كوردێك و عەرەبێك لەسەنگەرێكدان فارس و كوردێك لەسەنگەرێكدان ئەو سیاسەتی پارچەبوون و بێباوەڕیەك كە بەرانبەر كورد دروستیان كردوە ناو نەتەوەكاندا كە گەلی كورد دوژمنی نەتەوەكانە؛ رێبەرئاپۆ هەموو ئەوانەی بەتاڵ و پوچ دەرخست. ئەمڕۆ كاتێك مرۆڤ باس لەوەدەكات دەڵێت كوردایەتی جێی شانازیە و وڵات جێی شانازیە بۆ ئێمە ئەو وڵات و كوردایەتیە كە شانازی پێوە دەكەین دەبێت ئەمڕۆ خاوەن لێی دەركەوین چۆن هەمیشە خاوەن لە شەهیدەكانیان دەركەوتون.ئەمڕۆ سیاسەتی دەرەوە ئیمپریالیزم و داگیركەرانی كوردستان سەد ساڵ پێش ئێستا كە كوردستانیان پارچەكرد بەسەر هەرچوار داگیركەری كوردستاندا ئەمڕۆیش هەموو دەستی خۆیان خستە ناو دەستی یەك كە رێبەرئاپۆیان گرت، كەسێك بە شوێن ئەو هەموو شەهیدە كە رێبەرئاپۆ خۆیشی دەڵێت: دیوار من لەسەر بنەڕەتی هەموو شەهیدانی كوردستانە.وە هەقیقەتێك كە رێبەرئاپۆ شۆڕشی بۆ كرد و خۆی فیداكرد و هەم پارتێكی دروستكرد بەناوی پەكەكە هەم هێزێكی دروستكرد بەناوی هێزی ژن، وە سیاسەتێكی دروستكرد بەناوی سیاسەتی دیموكراتیك و یەكسانی ژیانكردن و كۆنفیدڕاڵیزمی دیموكراتیك كە ئەمڕۆ هەموو گەلان دەتوانن لەناو ئەو سیاسەت و فكرە بە فكری رێبەرئاپۆ لەناویدا بژین.ئەمڕۆ دەبینین لە جیهاندا زۆر مرۆڤی ئازادیخواز خاوەن لە رێبەرئاپۆ دەركەوتن خاوەن لە ئازادی و فكر و رامانی رێبەرئاپۆ دەردەكەون، كاتێك ئەوە بێنینە بەرچاو ئێمەی گەلی كورد لەهەر چواربەشی كوردستان و ئەوروپا و لەهەر شوێنێك كە كورد هەبێت سیاسەتێك كەلەسەر رێبەرئاپۆ بەڕێوەدەچێت و سیاسەتێك كەلەسەر گەلی كورد دروستكراوە ئێمە دەبێت ئەو سیاسەتە بەرچاوبگرین كە ئەمە ئەو سیاسەتەیە كە 25ساڵە رێبەرئاپۆ لە زینداندایە، پارتێك كە ئەو دروستیكرد ئەیخەنە لیستی تیرۆرەوە یان ئەڵێن تیرۆریستە مرۆڤ دەبێت بیری لێ بكاتەوە بەڕاستی بیركردنەوەی مرۆڤێك كە بۆ مافی نەتەوەكەی بۆ مافی ئازادی و سەربەستی وڵاتەكەی و بۆ حەق و یەكسانی ژیانكردنی ناو گەلان بە تیرۆریست ناوی لێبكرێت ئەگەر مرۆڤ بیری لێبكاتەوە سیاسەتی دوژمنە ئەوە بۆ ئەوەی كورد هەمیشە بێباوەڕبێت. بێباوەڕیەك كە دروستیان كرد هەتا لەناو كوردان خۆیانیشدا و سەركردانێك كە لە سێدارەدران كورد بێباوەڕبوو بە تێكۆشانی راست و تێكۆشان و ماف و حەقی نەتەوەكەی؛ ئەو باوەڕیە ئەمڕۆ رێبەرئاپۆ دروستی كرد و سەلمێندرا و پارتێك كە دروستیكرد و هەموو گەلان ئەمڕۆ لەناو پەكەكەدان و لەهەر چوار بەشی كوردستان پارت هەن كە هەڵگری فكری رێبەرئاپۆن ئەنجام و دەستكەوت و فیدایبونی رێبەرئاپۆ ئەمڕۆ سەلماوە. ئێمەیش وەك كورد هەمومان ئەگەر هەستی لێقەومانی نەتەوەكەمان سیاسەتی داگیركاری و قڕكردن و زوڵم و بێدادی بەڕاستی هەست پێدەكەین دەبێت ئەمڕۆ بزانین كە هێرشێك لەسەر رێبەرئاپۆیە و فشارێك كەلەسەر رێبەرئاپۆ دەكرێت ئەوە لەبەرچاو بگرین و خاوەن لێی دەركەوین.دەبینین گەلانی ئازادیخواز و جیهان و لەهەموو نەتەوەیەك هەڵوێستیان هەیە و رێبازی ئازادی و خاوەندەركەوتن و ئازادی رێبەرئاپۆیان داوەتە پێش خۆیان ئێمەیش وەك گەلی كورد كە شانازی بە نەتەوەی كورد و كوردستان دەكەین و سیاسەتی كوردان هەمیشە یەكسانی ژیانكردن بووە و سیاسەتی رێبەرئاپۆ سەلماندویەتی لە ژیاندا، ئەمڕۆ یەكسانی گەلان و هەموو رەنگێك لەناو سیستەمی رێبەرئاپۆ دەتوانێت ژیانبكات و ئەمڕۆ گەلان پێی ژیان دەكەن شانازی پێوە دەكەن، ئێمەیش وەك كورد سیاسەتی ئەخلاقی ئێمەیە كە ژیانی پێ بكەین.خاوەندەركەوتن لە ئازادی رێبەرئاپۆ بۆ گەلی كورد واتا گەرەنتی ئازادی كوردستان و نەتەوەی كوردە و خاوەندەركەوتن لە ئازادی رێبەرئاپۆ شەرەف و كەرامەت و سەلماندنی خاوەندەركەوتنە لە هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان.دەركەوتن بۆ رێبەرئاپۆ و خاوەنداری لێكردن بەڕاستی مرۆڤ لەلایەنی شەرەف و ئیمان و كەرامەت و ویژدان و حەقی مرۆڤبونی خۆیدا كە مرۆڤ بڵێت من هەموو ژیانم وەك مرۆڤ ژیان دەكەم و لەپێناو فكر و رامانی رێبەرئاپۆ بە یەكسانی ژیان دەكەم و سیاسەتێكم دەوێت كە سیاسەتی هەموو گەلان بێت و بەبێ شەڕ لەناو ئاشتی و ئارامیدا بەیەكسانی ژیان بكەن؛ رێبەرئاپۆ سیاسەتێكی وای گرتۆتەبەر ئێمەیش دەبێت خاوەن لەو سیاسەت و فكر و رامانە دەركەوین.واتا بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ كە ئەمڕۆ هەموو تاكێكی كورد ئاگادارە كە لە زۆر وڵاتاندا مرۆڤانی ئازادیخواز و هەموو تاكێك لەهەر نەتەوەیەكدا لەناو لێگەڕینێكدان و هەڵوێستی خاوەندەركەوتن لە ئازادی رێبەرئاپۆ هەیە، هەتا مرۆڤانی رۆشنبیر و هونەرمەند و زانا مرۆڤانێك كە هەستی ئازادی و یەكسانیان هەیە هەموو كەسێك لەناو لێگەڕیندایە و هەڵوێستی خۆی هەیە، بەتایبەت بۆ گشتی كوردستان تایبەتتریش بۆ گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان؛ گەلی رۆژهەڵات بۆ خاوەندەركەوتن لە رێبەرئاپۆ ئەبێت رۆڵی خۆی بگێڕێت، چۆن دەست پێ بكات بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ؟ رێبەرئاپۆ ئەمڕۆ لە جێی ئەو هەموو شەهیدانە هەموو سەركردەكانی كورد و كوردستان زیندانی كراوە، زیندانی كردنی رێبەرئاپۆ زیندانی كردنی نەتەوەی كورد و كوردستانە، بۆ گەلی رۆژهەڵات ئێمەیش وەك گەریلایەك لەناو پارتی رێبەرئاپۆدا داخوازیمان ئەوەیە كە گەلی رۆژهەڵات هەروەك چۆن لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا رۆڵی خۆیانگێڕا بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ كە دیارە ئازادی رێبەرئاپۆ ئازادی كوردستانە و گەرەنتی شەرەف و كەرامەتی مرۆڤایەتیە و خاوەندەركەوتن لە ئازادی رێبەرئاپۆ ئەمڕۆ سیاسەتێكی ئەخلاقیە، وەك گەلی كورد و كوردستانیش لە رۆژهەڵاتدا دەبێت ئێمە رۆڵی خۆمان بگێڕین وە داخوازی ئێمە ئەوەیە بۆ هەموو تاكێكی كورد چی ژن بێت یان گەنج بێت یا پیر رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ و ئازادی رێبەرئاپۆ وەك ئازادی خۆیان ببینن و ئەوە حەقیقەتێكە كە دوژمن هەمیشە بۆ ئەوەی كە كورد لە حاڵی خۆیدا بهێڵێت و بێ سیاسەت و بێ فكر بێت و بە بندەستی ژیان بكات و بێ ماف بێت هەوڵی ئەوەی دەدا دوژمن.ئەمڕۆ رێبەرئاپۆ خۆی فیداكردوە لە پێناو ئەو مافە و ئەو مافەیش حەقی ئێمەیە كە لەلایەنی ویژدانی و ئەخلاقیەوە خاوەن لە رێبەرئاپۆ دەركەوین و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی كە لە فكری رێبەرئاپۆ سەریهەڵدا كە سەلمێندرا شۆڕشێك كە لە رۆژئاوا سەركەوت بە پێشەنگایەتی ژنی ئازاد سەركەوت، وە ئەو شۆڕشە كە ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتدا سەریهەڵدا ئەوە نییە كە بڵێیت تەنیا ساڵێك بوو ئەوە ئیتر فكرێكە كە لەناو گەلدا بەجێ بووە و لەناو مرۆڤایەتی و هەموو نەتەوەكاندا بەجێ بووە؛ ئەوە دەبێت هەمیشە لەبیرمان بێت لە كوردستان و بەتایبەتی رۆژهەڵات كە ئەگەر شۆڕشێك هەبێت بە ژن ژیان ئازادییەوە دەستپێدەكات و دەبێت هەرگیز نائومێد نەبن چوون دوژمن هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات كە سەركوتی بكات بەس ئەوە ئیتر سەلمێندراوە لەناو دونیاشدا كە شۆڕشێك لە رۆژهەڵات و كوردستاندا و لە ئێراندا دروست ببێت بە ناوی ژن ژیان ئازادی پێشەنگایەتی دەكرێت.وە رۆڵی خۆیانیش گێڕا لەم شۆڕشەدا هەم لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەم لە ئێرانیشدا وە ئەو رۆڵەیش ئەمڕۆ دەبێت دیسان لەسەر ئەو هەست و باوەڕیە خۆ بەڕێكخستن بكەین و خۆ پێشبخەین و بۆ ئازادی كورد و كوردستان و لەسەر ئەساسی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هەوڵدانی ئەوەمان هەمیشە هەبێت و نائومێد نەبین چوون دوژمن هەمیشە و پێشتریش سیاسەتی هەروابووە هەمیشە بێباوەڕی چاندوە و دەیەوێت كورد بێباوەڕبێت هەتا بۆ هەر شۆڕشێك بتوانێت بۆ مافەكەی خۆیشی شۆڕشێك دەست پێبكات هەمیشە لەناو بێباوەڕیا هێشتراوە و چاوی لە سیاسەتی دەرەوە بووە؛ لە فكری رێبەرئاپۆدا هەموو دونیا دەزانێت چاوی لە سیاسەتی دەرەوە نییە و چاو و فكر و بیری خۆی لە سیاسەت و باوەڕی خۆیەتی واتا ئێمەیش لەسەر فكر و رامانی رێبەرئاپۆ باوەڕمان بە سیاسەت و فكر و هێز و باوەڕی خۆمان هەبێت و بەگەلی خۆمان باوەڕبكەین ئەتوانین سەدی سەد گەرەنتیە كە سەركەوین بەناوی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا".