خەڵکی شەنگال لە خانەسور بە دروشمی ئێمە هیچکات خیانەت لە بیرناکەین ڕێپێوانیان کرد
لە ٤هەمین ساڵی هێرش بۆسەر خانەسور خەڵکی شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و وتیان کە ئەوان هیچکات خیانەت لەبیر ناکەن.
لە ٤هەمین ساڵی هێرش بۆسەر خانەسور خەڵکی شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و وتیان کە ئەوان هیچکات خیانەت لەبیر ناکەن.
لە ساڵیادی دەستێوەردان و هێرش بۆسەرناوچەی خانەسوری شەنگال کە ٣ی ئاداری ٢٠١٧ چەکدارەکانی پەدەکە کە ناوی ' پێشمەرگەی ڕۆژیان' لەخۆ نابوو، هێرشیان کردە سەر خانەسوری شەنگال و ١٠ کەس لە خەڵکی شەنگالیان شەهید کرد، خەلکی شەنگال ڕژانە سەر شەقامەکان.
جەماوەر کە لەناوەندی خانەسور کۆبوونەوە، بە پانکارد و وێنەی شەهیدان و درووشمی ' بمرێ خیانەت' بەروە ئەو شوێنەی کە چەکدارەکانی پەدەکە هێرشیان ئەنجامدابوو، ڕێپێوانیانکرد.
دوای رێپێوانەکە میتینگێک بەڕێوە چوو و مامۆستا مەروان ئێزدی لە سەرناوی ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیەنراوەکەدا لە کەسایەتی شەهیدانی خانەسووردا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و شەهیدانی فەرمانی ٧٣هەم بەبیرهێنرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەو فەرمانانەی کە هەتاکوو ئیستا لە سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان ئەنجامدراوە بەبیرهێنرایەوە و وترا، " دوای فەرمانەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و ئەو کۆمەڵکووژییەی کە کرا، بە ناسینی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەی ئێزدیی لەهەموو بواریکەوە خۆی بە ڕێکخستن کردووە و بوونە خاوەن هێزی خۆپاراستن و ئیرادە."
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە نەیاران نەیانتوانی خۆیان لەبەردەم ئەم ئیرادەیەدا بگرن، هەربۆیە لە ڕۆژی ٣ی ئاداری ٢٠١٧دا ئەو هێزەی کە لە شەنگال هەڵهاتبوو و خیانەتی لە کۆمەڵگەی ئێزدیی کردبوو، بە هاوکاری میتی دەوڵەتی تورک ویستیان ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدیی تێکبشکێنن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە ئەو هێرشە بەردەوامی پلانی داعش بوو، بەڵام کچان و کۆڕانی ئێزدیی بە باوەڕی ئێزدایەتی و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد خۆیان بەرێکخستن کرد و لەهەمبەر ئەم پیلانە ڕابوون و ڕێگەیان نەدا نەیاران بگەنە ئامانجەکانیان.
لە میتینگەکەدا نوێنەری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی(تاژێ)، پارتی ئازاد و دیموکراتیکی ئێزدییەکان( پادێ) و مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال قسەیانکرد.
پاکیزە جەلال نوێنەری تاژێ هێرشەکەی ٣ی ئاداری وەک " خیانەتی پەدەکە لە کۆمەڵگەی ئێزدیی" پێناسەکرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٠ ڕۆڵەی ئەم خەلکە شەهید بوون.
پاکیزە جەلال دەستنیشانیکرد کە ئەوان هیچکات خیانەت لەبیر نەکەن و خەونی مناڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، شەنگالێکی ئازاد بئافڕێنن.
دوای وتارەکان بۆ بیرهێنانەوەی ١٠ شەهیدی ئێزدیخان، لە شوێنی هێرشەکەدا کە ئەو ١٠کەسەی تێدا شەهید بوون، ١٠ نەمامی لە لایەن دایکانەوە چێنرا.
ک-ش