خەڵکی شنگال: سەرۆکایەتی خاوەنداری لە ئێمە کرد، ئێستا نۆرەی ئێمەیە
خەڵکی شەنگال ڕایانگەیاند کە لە کاتی فەرمانەکەدا عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و میلیتانەکانی فریایان کەوتوون و ئێستاش نۆرەی ئەوەیە کە ئەوان خاوەنداری لە ئۆجالان بکەن.
خەڵکی شەنگال ڕایانگەیاند کە لە کاتی فەرمانەکەدا عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و میلیتانەکانی فریایان کەوتوون و ئێستاش نۆرەی ئەوەیە کە ئەوان خاوەنداری لە ئۆجالان بکەن.
خەڵکی شنگال داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد و رایانگەیاند کە پێویستە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر ئۆجالان جێبەجێ بکەن و ئەوەی دەتوانن بیکەن و هێشتاش کەمە.
"فریامان کەوت و ئێمەی ئێزدیش پێویستە فریای بکەوین"
دایە تەورێز رایگەیاند، دایکانی شەنگال پەشیمان نین لەوەی هەرچیەک بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەن و دەڵێت: "ئێمە بەشێک دەبین لە چالاکییەکان". ئێمە باشی سەرۆک ئاپۆ لەبیر ناکەین. ئێمە لە پێناویدا تێدەکۆشین. ئەگەر سەرۆک نەبوایە هیچ کام لە ئێمە لەسەر چیای شەنگال نەدەماین. فریامان کەوت و ئێمەی ئێزدیش فریای دەکەوین”.
"پێویستە ئێمەی کۆمەڵگەی ئێزدی و گەنجان بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر ئۆجالان جێبەجێ بکەین"
سالم زەردەشت، ئەندامی یەکێتی لاوانی ئیزیدخان رایگەیاند، ئۆجالان نزیکەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالییە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "ماوەیەکە زانیاری لەبارەی تەندروستی سەرۆکەوە بەدەست نەهاتووە. سی پی تی چووە ئیمرالی. هیچ زانیارییەکی لەبارەی سەردان و بارودۆخی رێبەرمان بۆ گەلی کورد ئاشکرا نەکرد، ئێمەی گەنجانی ئێزدی بە ئەرکی سەرشانی خۆیمن دەبینین کە خێمەی ئازادی دابنێن. هەڵوێستی گەل لەبەرامبەر ئەم چالاکیە نیشانی دڵسۆزیانە بۆ رێبەر ئاپۆ ، هەروەک چۆن رێبەر ئاپۆ و میلیتانەکانی لە کاتی فەرماندەکەدا فریامان کەوتن، ئێمە و گەنجان و خەڵکی شنگال، دەبێت ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانمان جێبەجێ بکەین و خاوەنداری لە سەرۆک و رێبەرمان بکەین."
'هەرچیەک بۆ سەرۆکایەتی بکەین هەر کەمە'
نەعام بەدەل ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێش رایگەیاند، پێکهاتەی ئێزدی و تاژێ هەرگیز عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبیرناکەن و وتی: "ئەو ئێمەی لەبیر نەکرد، ئێمە لەبیری ناکەین. هەرچیەک بۆ سەرۆکایەتی بکەین هەر کەمە. هەرچیەک دەکەوێتە سەرشانی کۆمەڵگەی شەنگال پێویستە جێبەجێی بکات."
"ئەگەر سەرۆکایەتی ئازاد نەبێت ،کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابێت"
نەعام بەدەل داوای لە دەوڵەت و دامەزراوە و ئۆرگانەکانی پاراستنی مافی مرۆڤی ئەوروپا و نێودەوڵەتی کرد کە خاوەنداری لە ئۆجالان بکەن و وتی: چونکە سەرۆکایەتی تەنها بۆ خۆی لە زیندان نییە، بەڵکو سەرۆکی گەلێک و نەتەوەیەکە. ئێمە دەمانەوێت خەڵک خاوەنداری لێبکات. کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابێت تا سەرۆکایەتی ئازاد نەبێت. کلیلی چارەسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرۆکایەتیە. ئەگەر سەرۆکایەتی ئازاد بێت هیچ کێشەیەک نامێنێت. ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات لە زیندان ئازاد بکرێت”.
ف.ق