خەڵکی شەنگال تەرمی مەروان بەدەلی هاوسەرۆکیان بە خاک دەسپێرن
تەرمی مەروان بەدەل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاک دەسپێردێت.
تەرمی مەروان بەدەل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاک دەسپێردێت.
مەروان بەدەل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی شەنگال، لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا لەلایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەرەوە شەهید کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی مەروان بەدەل لە نەخۆشخانەی شەهیدانی خانەسۆر وەرگیرا و بۆ بەجێهێنانی رێورەسمی ئایینی تەرمەکەى برایە بەردەم ماڵەکەى. سەدان کەس لەبەردەم بنەماڵەکەیدا کۆبوونەوە.
دوای مەراسیمی بەردەم ماڵەکەى، جەماوەری گەل بە دەم دەف لێدان و دروشمەوە بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخودان رۆیشتن.
خەڵکی خانەسۆر رژانە سەر شەقامەکان و گۆڕەپان و کۆڵانەکان و دوا ماڵئاواییان لە شەهیدەکەیان کرد.
دوای گەیشتنی تەرمی مەروان بەدەل بە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخودان، تەرمەکەیان لە مەراسیمێک دا بەخاک دەسپێردرێت.
ژ.ت