خێر و بێری دەوڵەت بۆ کوڕی سەرۆکی فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان
فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان کە لەلایەن ئاکەپەوە پاڵپشتی دەکرێت، دەختی خستەناو کاروباری شارەوانی گەورەشاری وان و فەهیم ئاسلان کوڕی راسم ئاسلان سەرۆکی فیدراسیۆنەکە لە شارەوانی دامەزرا.
فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان کە لەلایەن ئاکەپەوە پاڵپشتی دەکرێت، دەختی خستەناو کاروباری شارەوانی گەورەشاری وان و فەهیم ئاسلان کوڕی راسم ئاسلان سەرۆکی فیدراسیۆنەکە لە شارەوانی دامەزرا.
شارەوانی گەورە شاری وان کەلەلایەن قەیومەوە زەوت کراوە، ئەم جارەیان لەلایەن فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکانەوە دەستیبەسەردا گیرا.
ئیدارەی پارێزگا و ئاکەپە لە هەموو روویەکەوە هاریکاری فیدراسیۆنەکە دەکەن و لە سەروبەندی هەڵبژاردنە خۆجێییەکاندا فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان لە زۆر شوێن لە دژی بزوتنەوەی سیاسی کورد لق و کۆمەڵەی خۆی دەکاتەوە و لەپێناو هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان بە ئاکەپە کەوتووەتە جموجۆڵەوە.
زانرا کە لە شارەوانیشەوە لە پێناو ئەو کار و چالاکیانەدا بودجەیەک بۆ فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان تەرخان کراوە.
جیالەوە راسم ئاسلان کە لە کۆنەوە بە دژبەرایەتیەکانی بەرامبەر بە کوردان ناسراوە، کوڕەکەی خۆی بە ناوی فەهیم ئاسلان لە ناو یەکینەیەک دامەزراندووە کە لەلایەن سەدات ئوناڵی ئاکەپەییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
پێشتریش هەر بە شێوەی نایاسایی خوشکی سەدات ئوناڵ لە شارەوانی دامەزرابوو، بەمەش پەڵەیەکی دیکە چووە سەر گەندەڵیەکانی ئاکەپەییەکان کە لە دوای دەستبەسەردا گرتنی شارەوانی وان لە رێگەی دانانی قەیوومەوە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر لایەنە جیاجیاکانی ئەو کردەوە نایاساییانەیان ئاشکرادەکرێن.
هـ . ب